سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه : (٢) ده‌ستدان له زه‌که‌ر:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / وته‌یه‌ک له‌ناو خه‌ڵکدا بلآوبۆته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گوایه ده‌ستدان له زه‌که‌ر ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه, ئیتر به
شه‌هوه‌ته‌وه بێت یان نا.. ئه‌م فه‌رموده (صةحيح)ه‌یان کردووه به به‌ڵگه: (مَنْ مَسَّ ذَكَرَهُ فَلْيَتَوَضَّأْ) . واته: هه‌ر که‌سێک ده‌ست بدات له زه‌که‌رى با ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه.حه‌نه‌فیه‌کان رایان وایه ده‌ستدان له زه‌که‌ر ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ناکاته‌وه, له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى (طَلْقِ كوڕي علي) که ده‌فه‌رموێت: پیاوێک له پێغه‌مبه‌رى صلى الله علیه وسلم پرسی ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌ست بدات له زه‌که‌رى خۆی ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه؟ فه‌رمووی: (لا, إِنَّمَا هُوَ بَضْعَةٌ مِنْكَ) . واته: نه‌خێر, چونکه ئه‌ویش پارچه‌یه‌که له خۆت.
شێخ ئه‌لبانى به‌م شێوه‌یه ته‌علیقى له‌سه‌ر داوه‌و ده‌ڵێ: (إِنَّمَا هُوَ بَضْعَةٌ مِنْكَ). ئاماژه‌یه‌کى جوانى تێدایه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌ست لێدانه‌ى ده‌ستنوێژ ناشکێنێ ئه‌وه‌یه به شه‌هوه‌ته‌وه نه‌بێت, چونکه له‌م حاڵه‌ته‌دا به به‌شه‌کانى تری جه‌سته ده‌چوێنرێت کاتێ که ده‌ستیان لێ ئه‌ده‌ى ده‌ستنوێژ ناشکێنێت, به پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌وه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ست لێدانه‌که به‌شه‌هوه‌ته‌وه بێت ئه‌وه به ئه‌ندامه‌کانى تری جه‌سته ناچوێنرێت, ئه‌مه‌ش شتێکى ئاشکرایه وه‌ک ده‌بینى, به‌م پێیه فه‌رموده‌که نابێته به‌ڵگه بۆ حه‌نه‌فیه‌کان که ده‌ڵێن: ده‌ستدان له زه‌که‌ر به‌گشتى ده‌ستنوێژ ناشکێنێت, به‌ڵکو ده‌بێته به‌ڵگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که ده‌ڵێن: ده‌ستدان له زه‌که‌ر به‌بێ شه‌هوه‌ت ده‌ستنوێژ ناشکێنێ, به‌لآم ئه‌گه‌ر به‌شه‌هوه‌ته‌وه بوو ئه‌وه ده‌ستنوێژ ده‌شکێنێ, به‌پێی فه‌رموده‌که‌ى (بسرة) به‌و شێوه‌یه ئه‌و دوو‌و فه‌رموده کۆده‌کرێنه‌وه, ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئیبن ته‌یمیه‌یه له هه‌ندێ له په‌ڕاوه‌کانیدا. خواى په‌روه‌ردگاریش زاناتره .

