سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی سورەتی ( الكهف )
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / (إبن جریر) لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕێتەوە ، دەڵێت : (قریش) ی یەكان (نضر) ی كوڕی (حارث) و (عقبە) ی كوڕی (أبی معیط) یان ناردە لای زانا جوولەكەكان
لە (مدینە) و پێیان وتن : پرسیاریان لێ بكەن دەربارەی (محمد) و سیفەتەكانی و وتەكانی بگێڕنەوە ، چونكە ئەوان كتێبداری یەكەمن،دەربارەی پێغەمبەرانیش لە ئێمە زانیاری زیاتری هەیە، جاهەردووكیان رۆیشتن تا گەیشتنە (مەدینە) و پرسیاریانكرد لە جوولەكە دەربارەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و رووداو بەسەرهاتەكەیان بۆ گێڕایەوە و هەندێك لە وتەكانیشیان بۆ باسكردن، ئەوانیش وتیان : ئێوە سێ پرسیاری لێ بكەن،ئەگەر وەڵامی دانەوە و زانستی پێدان لەوبارەیەوە ئەوا بەڕاستی پێغەمبەرێكی ڕەوانەكراوە.خۆئەگەر وەڵامیشی پێنەبوو ئەوە كەسێكی قسەهەڵبەستە ، جا پرسیاری لێ بكەن دەربارەی ئەو كۆمەڵە لاوەی لەزەمانی زوودا ڕۆیشتن چی یان بەسەر هات، بەڕاستی ڕووداوەكەیان زۆر سەرنج ڕاكێشە، هەروەها پرسیاری لێبكەن دەربارەی پیاوێكی گەڕۆك، كە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا گەراوە ، ئایا دەنگ و باسی چۆنە؟ ئنجا پرسیاری لێبكەن دەربارەی رۆح (گیان) چی یە؟ ئەوجا هەردووكیان گەڕانەوە تا گەیشتنەوە بە (قریش)ی یەكان و وتیان : شتێكمان بۆ هێناون نێوانی ئێوە و (محمد) یەكلایی دەكاتەوە، ئەوەبوو هاتنە لای پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و پرسیارەكانیان لێكرد، ئەویش فەرمووی : سبەینێ وەڵامی پرسیارەكانتان دەدەمەوە ، بەڵام نەیوت ( إن شاءالله ) ئەوانیش ڕۆیشتن، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) پانزە شەو مایەوە هیچ نیگایەكی بۆ نەهاتە خوارەوە، (جبریل) یش نەهاتە لای ، هەتا خەڵكی (مەككە) ئەم دەنگ و باسەیان بەناودا بڵاوبوەوە ، نەهاتنە خوارەوەی نیگاش دڵی پێغەمبەری خوای (صلی الله علیه وسلم) نیگەران كرد و قسەكانی خەڵكی (مەككە) ی بەلاوە قورس و گران بوو، پاشان (جبریل) لەلای خوای گەورەوە سوورەتی (كهف) ی بۆهێنایە خوار ، كەتیایدا رەخنە دەگرێت لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گوایە نیگەران بووە بەرامبەر هەڵوێست و قسەی خەڵكی (مەككە) و تیایدا دەنگوباسی ئەو كۆمەڵە لاوەی تێدابوو لەگەڵ پیاوەگەڕۆكەكە پاشان خوای گەورە ئایەتی : {وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ} ی نازڵكرد.
هەروەها (إبن مردویە) لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕێتەوە ، دەڵێت : (عتبە) ی كوڕی (ربیعە) ی كوڕی (حارث) و (امیة) ی كوڕی (خلف) و (عاص) ی كوڕی (وائل) و (أسود) ی كوڕی (مطلب) و (أبوبختری) لەگەڵ كۆمەڵێك لە (قریش) ی یەكان كۆ بوونەوە ، پێغەمبەری خواش (صلی الله علیه وسلم) سەرپێچی هۆزەكەی بەلاوە قورس و گران بوو ، هاوكات لەگەڵ بێ گوێیی كردنیان لەبەرامبەر ئامۆژگاری یەكانی دڵتەنگ بوو بە هەڵوێستیان ، سەبارەت بەمەش پەروەردگار ئایەتی : {فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ عَلَى آثَاڕهِمْ} ی ناردە خوارەوە. (إبن مردویە) لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕێتەوە ، دەڵێت : ئایەتی : {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ } هاتە خوارەوە و وتیان : پێغەمبەری خوا چەند ساڵێكە یان چەند مانگێكە ؟ پاشان ئایەتی : { سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا } ی نازڵ كردە خوارەوە .

