ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! ( به‌شی نۆیه‌م )

( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! ( به‌شی نۆیه‌م )

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ کاتێک که‌ هه‌واڵى ئه‌و سوپایانه‌ گه‌یشت به‌ ئیمپراتۆرى رۆم، ئامۆژگارى وه‌زیر و سه‌رکرده‌کانیان کرد که‌ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا

پێکبێن و، نه‌چنه‌ جه‌نگانێکى دۆڕاوه‌وه‌ له‌ دژیان..به‌لآم وه‌زیر و سه‌رکرده‌کانى سووربوون له‌سه‌ر شه‌ڕ کردن و رایان گه‌یاند که‌: {سوێند به‌خوا رێ به‌ ئه‌بوبه‌کر ناده‌ین که‌ ئه‌سپه‌که‌ى بهێنێته‌ خاکمانه‌وه‌ }..سوپایه‌کیان ئاماده‌ کرد که‌ ژماره‌ى ده‌گه‌یشته‌ دووسه‌د و چل هه‌زار جه‌نگاوه‌ر.سه‌رکرده‌ى موسڵمانه‌کانیش په‌یامى ترسناکى هه‌ڵوێسته‌که‌یان نارد بۆ خه‌لیفه‌، ئه‌بوبه‌کریش وتى:

{سوێند به‌خوا چاره‌سه‌رى ده‌ردى دڵیان به‌خالید ده‌که‌م}..!!!
کوژه‌رى وه‌سوه‌سه‌کانیان.. وه‌سوه‌سه‌ى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و دوژمنایه‌تى و شیرک، فه‌رمانى خه‌لیفه‌ى پێ گه‌یشت که‌ به‌ره‌و شام بکشێت، تا ببێته‌ ئه‌میرى ئه‌و سوپایانه‌ى ئیسلام که‌ به‌ر له‌ ئه‌و به‌ره‌و ئه‌وێ  چووه‌.
خالید ده‌ست به‌جێ فه‌رمانه‌که‌ى به‌جێ هێنا و، (موسه‌ناى کوڕى حاریسه‌)ى له‌ جێگاى خۆى له‌ عێراق به‌جێ هێشت و له‌گه‌ڵ ئه‌و سوپایه‌یدا که‌ هه‌ڵیبژارد بوو که‌وته‌ رێ تا گه‌یشته‌ ئه‌و جێگایانه‌ى که‌ موسڵمانه‌کانى تێدا بوو له‌ شام و، به‌ بلیمه‌تیه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ى سوپاى موسڵمانانى رێکخست و شوێنى گونجاوى بۆ دیاریکرد به‌ماوه‌یه‌کى که‌م، له‌ نێوه‌ندى جه‌نگ و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌شدا، له‌ نێو جه‌نگاوه‌ره‌کانیدا وه‌ستا و وتارێکى ئاراسته‌ کرد، له‌پاش سوپاسگوزارى و ستایشى په‌روه‌ردگارى وتى:
ئه‌مڕۆ رۆژێکه‌ له‌ رۆژه‌کانى خوا، نابێت که‌س شانازى تێدا بکات و خۆى پێوه‌ هه‌ڵبنێت..
دڵسۆزانه‌ تێبکۆشن و مه‌به‌ستتان ته‌نها خوا بێت له‌ کاره‌که‌تان و، وه‌رن با ئه‌میرێتى ده‌ستا و ده‌ست پێ بکه‌ین –واته‌ بیگۆڕینه‌وه‌- یه‌کێکمان ئه‌مڕۆ ئه‌میر بێت، یه‌کێکى دیکه‌ سبه‌ینێ، یه‌کێکى تر دوسبه‌ى، تا هه‌ر هه‌موو ئه‌میرێتى ده‌که‌ن..
ئه‌مڕۆش رۆژێکه‌ له‌ رۆژه‌کانى خوا..
چ ده‌ستپێکێکى قه‌شه‌نگ و جوانه‌..!!
* نابێت که‌س شانازى تێدا بکات و خۆى پێوه‌ هه‌ڵبنێت..
ئه‌مه‌ش زیاتر قه‌شه‌نگ و جوانتره‌ و ئه‌مه‌کدارترین خۆپارێزیی (وه‌رع)ـه‌!!
ئه‌م سه‌رکرده‌ ژیر و مه‌زنه‌ به‌زاڵکردنى که‌سانى دیکه‌ به‌سه‌ر خۆیدا هیچ که‌مى نه‌کرد، له‌ کاتێکدا که‌ خه‌لیفه‌ کردبوویه‌ سه‌رکرده‌ى هه‌موو سوپاکان به‌تێکڕاى ئه‌میره‌کانیشیانه‌وه‌، به‌لآم ئه‌و نه‌یویست که‌ ببێته‌ پاڵپشتێک بۆ شه‌یتان له‌سه‌ر دڵى هاوه‌لآنى و، ده‌ستى له‌و مافه‌ هه‌میشه‌ییه‌ى له‌ ئه‌میرایه‌تى هه‌ڵگرت و کردیه‌ سه‌ره‌ له‌ نێوان هه‌موویاندا وه‌ک یه‌ک..
ئه‌مڕۆ ئه‌میرێک.. سبه‌ینێ ئه‌میرێکى دیکه‌.. دوسبه‌یش یه‌کێکى تر و.. به‌و شێوه‌یه‌ تا دوایى..
سوپاى رۆمیش به‌ ژماره‌ى زۆر و چه‌ک و تفاقیه‌وه‌، شتێکى پڕ مه‌ترسى بوو..
سه‌رکرده‌کانى رۆم زانیان که‌ کات له‌ به‌رژه‌وه‌ندى  موسڵماناندایه‌ و، درێژه‌ کێشانى جه‌نگ و زۆربوونى شه‌ڕه‌کان سه‌رکه‌وتنێکى هه‌میشه‌ییان بۆ ده‌سته‌ به‌ر ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیاریاندا که‌ هه‌موو سوپاکانیان له‌یه‌ک شه‌ڕدا کۆ بکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب تا پاش ئه‌و جه‌نگه‌ شوێنه‌واریان نه‌مێنێت، بێگومان موسڵمانان له‌و رۆژه‌دا هه‌ستیان به‌ بیم و مه‌ترسیه‌کى وه‌ها کرد بوو که‌ دڵ و ده‌روونه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانى خسنبووه‌ دڵه‌ راوکێ و ترسان.
به‌لآم له‌ ئاوه‌ها کاتێکى ره‌ش و ناخۆشدا خۆى په‌نهان دابوو بۆ خزمه‌تکردنیان و،  به‌ره‌به‌یانى هیوا و سه‌رکه‌وتن هه‌موو گیانیانى ده‌ته‌نى..!!
جا ده‌سته‌لآتى رۆم و ژماره‌ى سوپاى هه‌ر چه‌ند بێت، ئه‌بوبه‌کر، که‌ پیاوێکى سه‌رناسه‌، وتى:
{خالید بۆیان}..!!!
{سوێند به‌خوا چاره‌سه‌رى ده‌ردى دڵیان به‌خالید ده‌که‌م}..
ده‌با رۆم به‌هه‌موو هه‌را و هۆریایانه‌وه‌ بێنه‌ به‌رامبه‌ر موسڵمانانى له‌ناو به‌ریان..!!
(خالیدى کوڕى وه‌لید) سوپاکه‌ى برد و، کردى به‌چه‌ند ده‌سته‌یه‌که‌وه‌، نه‌خشه‌یه‌کى نوێى بۆ هێرش بردن و کشانه‌وه‌ دانا که‌ له‌گه‌ڵ شێوازى رۆمه‌کاندا ده‌گونجا پاش ئه‌وه‌ى که‌ شاره‌زاى هۆکاره‌کانى فارسه‌کانى برایان بوو له‌ عێراق و.. هه‌موو پێوانه‌یه‌کى بۆ جه‌نگه‌که‌ دانا..
زۆر سه‌یر بوو، شه‌ڕه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ روویدا که‌ خالید نه‌خشه‌ى بۆ کێشا و بۆى چوو، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، جوڵه‌ به‌ جوڵه‌، به‌ڕاده‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى پێشبینى ژماره‌ى لێدانى شمشێره‌کانى جه‌نگه‌که‌ى کردبێت، له‌ مه‌زه‌نده‌ و پێوانه‌یدا هیچ هه‌ڵه‌ى نه‌کرد بوو..!!
هه‌موو په‌لامارێک که‌ پێشبینى کردبوو له‌ لایه‌ن رۆمه‌کانه‌وه‌ بکرێته‌ سه‌ریان، ئه‌نجـامیان دا..
هه‌موو کشانه‌وه‌یه‌ک پێشبینى کرد کردیان..
به‌ر له‌وه‌ى جه‌نگه‌که‌ رووبدات ئه‌وه‌ى که‌مێک سه‌رقاڵى کردبوو، پێشبینى کردنى هه‌ڵهاتنى هه‌ندێک له‌ سوپاکه‌ى بوو – به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌ تازه‌ موسڵمان بوو- پاش ئه‌وه‌ى که‌ بینى دیمه‌نى سوپاى رۆمه‌کان چه‌ند ترس و تۆقاندنى خسته‌ دڵیانه‌وه‌..
له‌راستیدا بلیمه‌تى سه‌رکه‌وتنى خالید له‌یه‌ک شتدا خۆى ده‌نوواند، که‌ ئه‌ویش دامه‌زراوى بوو، ده‌یزانى که‌ هه‌ڵهاتنى دوو که‌س و سێ که‌س، ده‌کرێت پچڕپچڕى و ترسێک بخاته‌ نێو سوپاکه‌یه‌وه‌ که‌ هه‌موو سوپاى دوژمن نه‌توانێت بیکات..
له‌ پێناوى ئه‌وه‌دا، زۆر توند و تیژ بوو – به‌لآم چ توند و تیژییه‌ک - به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى چه‌که‌کانیان فڕێ ده‌ده‌ن و هه‌ڵدێن..
ئا له‌و شه‌ڕه‌دا به‌تایبه‌ت – شه‌ڕى یه‌رمووک - پاش ئه‌وه‌ى که‌ سوپاکه‌ى شوێنى خۆیان گرت – بانگى ئافره‌تانى موسڵمانى کرد - و بۆ یه‌که‌مجار شمشێرى دانه‌ ده‌ست و، فه‌رمانى پێکردن، که‌ له‌ گشت لایه‌کى پشتى موسڵمانانه‌وه‌ رابوه‌ستن و، پێى وتن:
{ئه‌وه‌ى پشتى هه‌ڵکرد و هه‌ڵهات، بیکوژن}..
ئه‌وه‌ش ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کى چاک بوو کارى خۆى به‌باشى پێکا..!!
به‌ر له‌ده‌ستپێکردنى شه‌ڕه‌که‌ سه‌رکرده‌ى سوپاى رۆم داواى له‌ خالید کرد که‌ بۆى ده‌ربکه‌وێت تا چه‌ند وشه‌یه‌کى پێ بڵێت..
خالید بۆى هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و، له‌ شوێنى به‌تاڵى نێوان هه‌ردوو سوپاکه‌دا، به‌سوارى ئه‌سپه‌کانیانه‌وه‌ رووبه‌ڕووى یه‌کدى بوونه‌وه‌..
(ماهان) ى سه‌رکرده‌ى رۆم به‌ خالیدى وت:
زانیومانه‌ که‌ ته‌نها بێ به‌رگى و برسێتى له‌ ولآتى خۆتانه‌وه‌ هێناونى..
جا ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه‌ هه‌ریه‌که‌تان پۆشاک و خوارده‌مه‌نى و ده‌ دینارى ده‌ده‌مێ و، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ولآتى خۆتان، بۆ ساڵى داهاتووش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆتان ده‌نێرم}..!!
خالیدى مه‌رد و پاڵه‌وان ددانه‌کانى له‌سه‌ر یه‌ک توند کرد و، تێگه‌یشت که‌ قسه‌کانى سه‌رکرده‌ى رۆم چ بێ ئه‌ده‌بیه‌کى تێدایه‌..
بۆیه‌ بڕیارى دا که‌ وه‌لآمێکى گونجاوى بداته‌وه‌ و، پێى وت:
بزانه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ باست کرد برسێتى نه‌ى هێناوینه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌لآم ئێمه‌ که‌سانێکین خوێن ده‌خۆینه‌وه‌، زانیمان که‌ هیچ خوێنێک خۆشتر و چاکتر نیه‌ له‌ خوێنى رۆم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاتین}..!!!
ئه‌مجا خالیدى پاڵه‌وان جڵه‌وى ئه‌سپه‌که‌ى گرت و گه‌ڕایه‌وه‌ نێو سوپاکه‌ى و، ئالآکه‌ى به‌رزکرده‌وه‌ و ده‌ستپێکردنى جه‌نگى راگه‌یاند .. (کۆتایی به‌شی نۆیه‌م)
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز