سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
موسی و بەنی ئیسرائیل نیعمەتەكانی..چیرۆكە قورئانیەكان
نووسینی /د. صلاح عبجالفتاح الخالدی /نووسینگەی تەفسیر ///موسا- لەم ڕستەیەی ئایەتەكەدا هەندێك نیعمەتو بەخششی خودا بەبیر (بنو اسرائیل) دێنێتەوە، وەك خوداش لەسەر زاری ئەو فەرموویەتیكاتێك سەرنج لەم ئایەتە دەدەین، دەبینین ئاماژە بۆ هەندێك نیعمەتی
خودا بۆ سەر (بەنو ئیسرائیل) دەكات، وەك:-
1- لە ئێوە پێغەمبەرانی رەوانەكردووەوجودی پێغەمبەران لەنێو ئەواندا دیاردەیەكە لەدیاردەكانی نیعمەتی خودا لەسەریان، چونكە پێغەمبەران رێنماییان دەكەن بۆ چاكەو، بەهەقو دادگەریی حوكمیان دەكەنو، بەرەو بەختیارییان دەبەن.
2- لە ئێوە پادشایانی داناوە دیارە مانای ئەوە نییە، كە هەموویان بووبن بەپادشا، چونكە ناشێت هەر كەسێك لەوان پادشایەك بێتو ئەگەر هەریەكەیان پادشا بێت، پادشای كێ بێتو، ئەو گەلەش لەكوێیە، كە حوكمڕانییان بكات؟ بۆیە مانای واتە: (هەر لەنێو ئێوەدا تواناو شایستەیی بۆ بوونە پادشا هەیە ئەگەر بارودۆخی گونجاوتان بۆ هەڵكەوێت).
لەمبارەیەوە (امام راغبی اصفهانی) گوتوویەتی: (پادشایەتی (مەلیكایەتی)) دووجۆرە:
(أ) بوون بە پادشاو لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی، بۆ ئەم مانایەش خودا فەرموویە: لێرەدا وشەی (ملوك) واتە: مەلیكەكان- پادشاكان..
(ب) مەلیكایەتی واتە هێز لەسەر ئەو كارە، سا ئیتر كارەكەی لەئەستۆ گرتبێت یان نا، وەك خودا فەرموویە: لێرەدا پێغەمبەرێتیی بەتایبەتی بۆ چەند كەسێكی كەم داناوە، بەڵام پادشایەتیی بەگشتی داناوە، كەواتە مانای پادشایەتی لێرەدا ئەو هێزەیە كە بۆ سیاسەت سازو پاڵێوراو دەكات، بەڵام نەك هەموویان ئەو كارە بگرنە دەست، چونكە ئەمە پێچەوانەی راستیو حیكمەتە، وەك گوتراویشە (خێر لەزۆریی سەرۆكاندا نیە)( ).
3- كاتێك ئەم نیعمەتەی تریش ئەوەیە كە خودا لەسەردەمی موساداـ سڵاوی لێ بێت ـ چەندین بەخششی گەورەی دابوو بە (بنو اسرائیل)، كە بەهیچ كەسێكی دیكەی لە خەڵكانی جیهان نەدابوو، ئەوەبوو سەركەوتنو دەسەڵاتی پێدان، لەفیرعەونو سوپاكەی رزگاری كردن، دوژمنە بێ باوەڕەكانیانی تەفروتوونا كرد. بێگومان ئەم نیعمەتانە تەنها لە سەردەمێكی دیاریكراوو بۆ چەند گەلو هۆزێكی دیاریكراو بوونو، گشتی نییە بۆ هەموو گەلو تایەفەیەكی جوولەكە لەگشت كاتو جێیەكدا وەك ئەوەی، كە ئەمڕۆ جوولەكەكان پروپاگەندەی پێ دەكەنو دەشیانەوێت بەوە قەناعەت بەكەسانی تریش بكەن، بۆ نموونە دەڵێن: (بێگومان خودا بەخششو نیعمەتی وەهای بەئێمە داوە، كە بەهیچ كەسێكی تری لە خەڵكی جیهانییان نەداوە، ئەمەش لە قورئاندا كە كتێبی موسڵمانەكانە باسكراوە، نەك هەر لە كتێبی خۆماندا كە –تەوراتە- ئەو بەخششانەی خودا بۆ ئێمە بەو پێودانگەمانە كە جوولەكەین، ئەمەش تا رۆژی قیامەت بەردەوامە).. لەوانەیە چەند كەسێك بەم پروپاگەندە ئیسرائیلیانە تەفرە بدرێت.
بێگومان مانای نزیكە لە مانای ئەم فریشتەی تری خودا ﮋ... ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ البقرە ﮊ. لەم فەرمایشتەدا كە خوا پییان دەفەرموێت : (من لە خەڵكانی تری جیهانم بەچاكتر داناون) مەبەست لەو خەڵكانەی تر خەڵكە بێ باوەڕەكانی وەك فیرعەونو سەربازانو دەستو پێوەندەكەیەتیو، وەك ئەو بێ باوەڕانەش كە لەخاكی پیرۆزدا نیشتەجێ ببوون.. بێگومان خوداش كە (بنو اسرائیل)ی لەو خەڵكە بێباوەڕە بەباشتر داناوە، لەبەر رەگەزو رەچەڵەكیان نیە، بەڵكو لەبەر بیروباوەڕو ئیمانەكەیانە. ئەوێ رۆژێ تەنها ئەو جوولەكانەی (بنو اسرائیل) لەنێو هەموو گەلو هۆزە كافرەكاندا باوەڕداربوون، شتێكی سروشتییشە كە خودا باوەڕداران لەكافران بەچاكتر دابنێتو بەخششو مژدەیەكی وەهایان پێ بدات كە بەهیچ كەسێكی لەكافران نەدابێت.
بەڵام دوای ئەو سەردەمە خودا ئەو رێزەی لەسەر جوولەكە لابرد، واتە دوای ئەوەی كافر بوونو ستەمو دەسدرێژییان كردو خراپەیان لەزەویدا بڵاوكردەوە.. ئینجا خودا دوایین پێغەمبەری خۆی (محمد) صلى الله علية وسلم ناردووەوـ ئیسلامیشی كردووە بە ئایینی هەموو خەڵكی دنیاو موسڵمانان باشترین نەتەوە بوون كە نێرراون بۆ لای خەڵكیو نەتەوەكانی دیو گەیاندنی پەیامی خودا.

