سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شێخ نیعمه‌توڵڵا له ئه‌ڵمانیا
له شارى به‌رلین له ساڵى (1979)دا بۆ ماوه‌ى دوو سێ سه‌عات له مزگه‌وتێکدا قسه‌ى کرد، پاشان پرسیارى کرد: کوا بۆ دۆست و هاوه‌لآنتان دیارنین؟! وتیان: زۆریان سه‌رگه‌رمى یانه‌کانن.شێخ وتى: بابچین بۆ لایان.
وتیان: چۆن بچین بۆ ئه‌و یانانه!
شێخ وتى: یه‌کێکم له‌گه‌ڵدا بنێرن و هه‌قتان نه‌بێت.
شێخ و براده‌رێک چوون بۆ یانه‌یه‌ک که چل لاوى تورک سه‌ردانیان ده‌کرد، له ناویانا وه‌ستا و وتى: سه‌لامتان لێ بێت ئه‌ى موجاهیده‌کان.
ئاماده‌بووان سه‌یری یه‌کیان کرد و لایان سه‌یر بوو، کوا کێ موجاهیده؟
شێخ وتى: ئێوه موجاهیدن له‌به‌ر سێ هۆ:
یه‌که‌م: ئێوه به ناوه ئیسلامیه‌کانتانه‌وه هاتوون بۆ ئه‌ڵمانیا، که ناوه‌کانتان ئه‌حمه‌د و خه‌لیل و ئیبراهیمه... هتد، که ئه‌مه‌ش ئیسلام بیرى خه‌ڵک ده‌خاته‌وه.
دووه‌م: بۆ کار‌و کاسپى هاتوون بۆ ئه‌ڵمانیا که ئه‌مه‌ش بۆ خۆى جۆرێکه له جیهاد.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌یرى باووباپیرانتان بکه‌ین که عوسمانییه‌کانن، ئه‌وان موجاهید بوون و ئێوه‌ش نه‌وه‌ى ئه‌وانن.
مژده‌تان لێ بێت، من له مه‌دینه‌ى منه‌وه‌ره‌وه هاتووم و مژده‌ى پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه وسلم) بۆ هێناون که هه‌رکه‌سێ بڵێ (لا إله إلا الله محمد رسول الله) ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه. خواش پاداشتى من ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئێوه، هه‌موو وتیان: (لا إله إلا الله محمد رسول الله)، شێخ وتى من چه‌نده‌ها ساڵه له مزگه‌وته‌کان ئامۆژگارى خه‌ڵکی ده‌که‌م، هه‌ق وابوو سه‌ردانى ئێوه‌شم بکردایه و بانگه‌وازى پێغه‌مبه‌رانم پێ بگه‌یاندنایه، که ئه‌وان بۆخۆیان ده‌چوونه کۆڕ‌و کۆمه‌ڵى گه‌له‌کانیانه‌وه و په‌یامه‌که‌یان پێ ده‌گه‌یاندن.
ئاماده‌بووان گریان و وتیان: یاشێخ دانیشه و قسه‌مان بۆ بکه.
شێخ وتى: نابێ دانیشم له‌گه‌ڵتانا، چونکه دانیشتن لێره ماناى به‌شداریى کردنه له گوناهدا، به‌هه‌ر حاڵ ئێوه ئێسته ئه‌هلى به‌هه‌شتن. ئه‌ڕۆم ئامۆژگاریى که‌سانى تر ده‌که‌م.
وتیان: قسه‌مان بۆ بکه، وتى: تا که‌ى قسه‌تان بۆ بکه‌م، ئێستا ئێوه له ئه‌هلى به‌هه‌شتى ئاخیره‌تن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ وه‌رن بۆ مزگه‌وت که به‌هه‌شتى دونیایه.
ئنجا پرسیارى لێکردن: ئێوه که‌ستان پاره‌تان نه‌داوه بۆ بیناکردنى مزگه‌وت، وتیان: یاشێخ ئێمه پاره‌مان به‌خشیوه بۆ دروستکردنى مزگه‌وت، به‌لآم تیامانایه له‌شى پاک نییه چۆن بێین بۆ مزگه‌وت؟ شێخ وتى: هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێت ده‌توانێت له حه‌مامى مزگه‌وت خۆى بشوات، خۆ ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش سارد بێت، مه‌گه‌ر ئێوه موجاهید نین، خۆشتن له زستاندا به ئاوى سارد جیهاده. وتیان: ئه‌ى سه‌رخۆشه‌کان، وتى: بچنه ژێر باڵیان... به‌م شێوه‌یه چوون بۆ مزگه‌وت و به‌یه‌کتریان ده‌وت: بۆ نه‌چین مه‌گه‌ر ئێمه موسوڵمان نین؟؟.
چل که‌س چوون به‌ره‌و مزگه‌وت هه‌ندێکیان چوونه ژووره‌وه و هه‌ندێکیان له‌ده‌ره‌وه، شێخ ئایه‌تى( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَالْغَفُورُ الرَّحِيمُ )الزمر: ٥٣ ، واته: (تۆ، ئه‌ى موحه‌ممه‌د! بڵێ به‌و به‌ندانه‌م که زیاده‌ڕۆییان کردووه له‌سه‌ر نه‌فسى خۆیان له گوناهکردن و بێ فه‌رمانیى خوادا: نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تى خوا، خوا له هه‌موو گوناهيك خۆش ئه‌بێ بۆ هه‌رکه‌سێ که باوه‌ڕى هه‌بێکه‌وا خوا گوناهبه‌خش و میهره‌بانه)ى بۆ ده‌خوێندن و بۆى ڕاڤه‌ده‌کردن.
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ى حه‌زره‌تى پێده‌وتن که ده‌فه‌رموێت: "خیارکم فی الجاهلیه خیارکم فی الإسلام إذا فقهوا".
پاشان هه‌ندێکیان وتیان: یاشێخ ئێمه خزمى ترمان هه‌یه له شوێنى ترن، با سه‌ریان بده‌ین.
شێخ نیعمه‌توڵڵا له مه‌دینه
شێخ نیعمه‌توڵلآ له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌بێت، پیاوێکى تورک به‌ڕیش و جبه و عه‌مامه‌وه سه‌لآمى لێده‌کات و ده‌ڵێت: یاشێخ ده‌مناسیت؟
شێخ وتى: چۆن ناتناسم، من زۆربه‌ى شار‌و دێهاتى تورکیا گه‌ڕاوم، ڕه‌نگه تۆ یه‌کێ بیت له ئیمام و موفتییه‌کانى یه‌کێک له‌و شار و دێیانه.
پیاوه‌که وتى: من تۆ باش ده‌ناسم، به‌لآم تۆ هه‌زار ساڵ بگه‌ڕێیت نازانیت من کێم! من دوا سه‌رخۆشى به‌رلین بووم، که له مه‌یخانه‌که هاتمه ده‌ره‌وه و دوو که‌س له‌ژێرباڵمدا بوون و، چووین به‌ره‌و مزگه‌وت و تۆ به‌زه‌ییت پیاما هاته‌وه و ده‌ستت هێنا به‌سه‌رما و وتت: "تۆ به‌نرخیت لاى خوا، له ماڵه‌که‌ى خۆیدا قبوڵت ده‌کات".
هه‌رچه‌نده من سه‌رخۆش بووم به‌لآم قسه‌کانت تێگه‌ده‌یشتم و له‌ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت مامه‌وه تا هۆشم به‌ته‌واوى هاته‌وه، پاشان خۆم شت و ته‌وبه‌م کرد و نوێژم کرد، له‌وکاته‌وه به‌رده‌وامم له‌سه‌ر نوێژ و په‌رستشه‌کانم و ژنه‌که‌شم حیجابى کرد و هاتووین بۆ عه‌مره و خوا کردى به‌نسیبمان که به خزمه‌تت بگه‌ین.
چه‌ند جارى تر شێخ نیعمه‌توڵلآ چۆته مه‌یخانه و قومارخانه‌کانه‌وه و خه‌ڵکانێکى زۆرى له عه‌ره‌ب و تورک و پاکستانى ڕزگارکردووه و هێناونى به‌ره‌و مزگه‌وت و، من که (صالح السامرائي)م یه‌کێ له‌و ته‌وبه‌کردووانه‌ى به‌رلینم بینى له ئه‌سته‌نبوڵ.
ئه‌و تۆبه‌کارانه هه‌ندێکیان بوونه‌ته سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى خه‌یرى و مزگه‌وتیان دروست کردووه و زۆریان بوون به بانگخواز تا ئه‌وانیش خه‌ڵکى هاوشێوه‌ى خۆیان ڕزگار بکه‌ن له تاریکاییه‌کانه‌وه به‌ره‌و ڕووناکى ئیمان.
جارێک چووه قومارخانه‌یه‌که‌وه، به ئاماده‌بووانى وت: ئێوه سیفاتى پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌لآن و ئه‌ولیاتان تێدایه که ئاوا تا شه‌و دره‌نگ شه‌ونخونى ده‌که‌ن، جا چونکه قسه‌کان خالیصه‌ن موخلیصه‌ن بۆ خوا بوون ،له دڵێکى پڕ له ئیمانه‌وه ده‌رئه‌چوون وله دڵدا جێى خۆیان ده‌کرده‌وه.
هه‌ندێک له‌وانه‌ى ته‌وبه‌یان ده‌کرد ده‌یانوت باوکمان کاتى خۆى فێرى خوێندنه‌وه‌ى جوزئى عه‌م ى کردووین.
شێخ نیعمه‌توڵلآ ده‌ڵێت: من هه‌میشه ئه‌م ئایه‌ته‌م ده‌خوێنده‌وه { هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْڕجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا } (الأحزاب:43)، واته: خوا ئه‌و خوایه‌یه که خۆى و فریشته‌کانى سه‌لآواتتان لێئه‌ده‌ن: خوا خۆى ڕه‌حمه‌ت ئه‌ڕێژێ به‌سه‌رتاناو فریشته‌کانى داواى لێبووردنتان بۆ ئه‌که‌ن له خوا بۆ ئه‌وه‌ى له تاریکستانى نه‌زانى و نه‌فامى و کوفر‌و گوناه ده‌رتان بکاو بتانخاته ڕووناکایى ئیسلام و، خوا به‌ڕه‌حمه له‌ئاست موسوڵمانانى خاوه‌ن باوه‌ڕدا، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى شه‌یتان فێڵم لى نه‌کات و له‌خۆم بایى نه‌بم و تا هه‌میشه دڵنیابم که خوا خۆی هادیه و من ته‌نها ڕێنمایی کارێکم و هیچى تر.

