ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

مێژووی شەو و ڕۆژ..لەقورئاندا

مێژووی شەو و ڕۆژ..لەقورئاندا

نووسینی /سەروەر حسن /نووسینگەی تەفسیر ///زانا پسپۆڕەكانی بواری مێژووی دەستپێكردنی بوون لەسەر زەویدا دەڵێن: زەوی دوای جیابوونەوەی لە گەردوون لە سەرەتادا باوردۆخەكانی جێگیر نەبوون، لەكاتێكدا خێرایی سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا زۆر

زیاتر بووە لەخێرایی ئێستای. بوونی ئەو خێراییە زۆرەش بێگومان دەبێتەهۆی كورتبوونەوەی شەو و ڕۆژ و لەمەشەوە زەوی توشی لاسەنگی و لەرینەوەی مەترسیدار دەبێت.

زاناكان ئەم حاڵەتی خێراییە زۆرەی جوڵەی زەوی دەگێڕنەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار، لەوانە: جێگیر نەبوونی ڕووبار و دەریا و زەریاكان لەسەر ڕووی زەوی بەهۆی گەرمی ڕووەكەیەوە (كە لەوكاتەدا پلەی گەرمییەكەی زۆر بەرز بووە)... هەروەها ئەو گەرمییەی لە خۆر و مانگ و ئەستێرەكانی ترەوە كۆبوونەتەوە سەرجەمیان كاریگەربوون لەسەر زەوی، لەئەنجامی ئەمانەشەوە ڕووبارەكان (بەهەڵم)بوون و بەرگەهەوای زەوییان دادەپۆشی. سەرەڕای ئەوەی شاخەكانیش تا ئەوكاتە دروست نەببوون.
ئەو هۆیەی پاڵی بە زەوییەوە دەنا بۆ سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا بەو خێراییە زۆرە و دروستكردنی شەو و ڕۆژ بەوشێوەیە (وەك زاناكان پێیگەیشتون)، ناجێگیری زەوی بوو بەم بارودۆخە كۆتاییە كە ئێستا وەریگرتووە... تا ئەو كاتەی دەریا فڕیوەكان كە لەشێوەی هەڵمدابوون دابەزینە سەر زەوی و لەئاكامدا (4/3)ی چێوەی زەوییان داپۆشی و بەهۆی ئەمەشەوە پەستانێكی گەورە لەسەر ڕووی زەوی دروست بوو، هەروەها پێكهاتنی شاخەكان و تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوەی دەریاكان و لە بوونی ئاوی دەریاكانیشەوە ژیان و باخچەكان دروستبوون و ئیدی لێرەوە ژیان دەستیپێكرد.
خوای گەورە لەبارەی دەستپێكردنی بەدیهێنانی زەوی و بارودۆخەكانی چەندین ملیۆن ساڵ پێشتری، دەفەرموێت:{إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْڕهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (54)} [الأعراف]، واتە: بێگومان پەروەردگارتان (الله) یە كە دروستكاری ئاسمانەكان و زەوییە لەماوەی شەش ڕۆژدا، پاشان لەسەر چووە سەر عەرشی فەرمانڕەوایی (بەو شێوەیەی كە لایەق بەخۆیەتی). شەو، ڕۆژ دادەپۆشێت و بەخێرایی (عەوداڵە) بەدوایدا. خۆر و مانگ و ئەستێرەكان (هەر هەموویان) بە فەرمانی ئەو كەوتونەتە گەڕ و لە فەرمانی دەرناچن، ئاگاداربن وبزانن و تێفكرن كە هەرچی دروستكراوە سەر بەو زاتەیە و ئەو بەدیهێناوە (كەواتە دەبا) هەموانیش فەرمانبەرداری ئەو بن و لەفەرمانی دەرنەچن، موبارەك و پیرۆز و گەورەیە زاتی (الله) پەروەردگاری هەموو جیهانەكان.
كاتێك بە وردی لەم ئایەتە ڕادەمێنین، تێبینی ئەم خاڵانە دەكەین:
یەكەم: ئەم ئایەتانە دەربارەی كاتی دەستپێكردنی بەدیهێنانی گەردوون دەدوێن (لە گەردوونیشدا زەوی). پێش بەدیهێنانی ئاسمانەكان و زەوی، خوای گەورە لەسەر عەرشەكەی وەستا و پاشان شەو و ڕۆژ دروستبوون.
دووەم: لە وتەی خوای گەورە واتە بەخێرایی داوای دەكات و عەوداڵیەتی. ئەمە بەڵگەی جوڵەی زۆرخێرای زەوییە لەوكاتەدا. خاوەنی تەفسیری (زبدە التفسیر من فتح القدیر) لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا دەڵێت:  حاڵی شەوە كە زۆر بەخێرایی داوای ڕۆژ دەكات. 
لەئایەتی (3)ی سورەتی (الرعد)دا دەستەواژەكە دەگۆڕێت، چونكە ئاماژە بە تێپەڕبوونی ماوەیەكی زەمەنی دیكە دەكرێت بەسەر بەدیهێناندا:{وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (3)} [الرعد] واتە: هەر ئەو زاتە زەوی پان و بەرین كردووەتەوە، كەژ و چیا و ڕووباری زۆری تێدا دابینكردووە، لە هەموو بەروبومێك جووتی فەراهەم هێناوە، شەوی والێكردووە ڕۆژ دابپۆشێت، بەڕاستی ئا لەوشتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ كەسانێك بیربكەنەوە.
لێرەدا سەرنج دەدەین ئایەتەكە باس لەو ماوە زەمەنییە دەكات كە زەوی تیایدا پان و بەرین بووە و خوای گەورە بەهۆی شاخەكانەوە جێگیری كردووە و ڕوبارەكان بڵاوبوونەوە و بەروبوومیش پێگەیشت و پەرەیسەند. هەربۆیە لەمكاتەدا دەستەواژەی شەو و ڕۆژ لە ئایەتەكەدا هاتووە، بەڵام وشەی (حپیپا- زۆر بەخێرایی) نە لەپێش و نە لەدوایشیانەوە نەهاتووە، چونكە لەوكاتەدا زەوی جێگیر بووە و لە جوڵەكەیدا پێویست بەو خێراییە زۆرەی ناكات. ئیتر لەوكاتەدا زەوی خێرایی كەم بووەتەوە... 
 ئایەتەكە بە تەواوكراوە، چونكە بەڕاستی تەنها ئەو كەسانە لە ئایەتەكە تێدەگەن كە بیردەكەنەوە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز