ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه‌ : (٣) ده‌ستدان له‌ پێستى ئافره‌ت به‌ رووتى:

ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه‌ : (٣) ده‌ستدان له‌ پێستى ئافره‌ت به‌ رووتى:

وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌م فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌که‌مه‌ دیارى بۆ براکانم: (إِنِّي لَا أُصَافِحُ النِّسَاءَ) . واته‌: من ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا

ناکه‌م.هه‌روه‌ها له‌وباره‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: (لأَنْ يُطْعَنَ فِي رَأْسِ أَحَدِكُمْ بِمِخْيَطٍ مِنْ حَدِيدٍ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَمَسَّ امْرَأَةً لا تَحِلُّ لَهُ) . واته‌: ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کێکتان ده‌رزى یان سوژنێکى ئاسنین  به‌ سه‌ریدا بکرێت باشتره‌ له‌وه‌ى که‌ ده‌ستى بکه‌وێت له‌ شوێنى ئافره‌تێک که‌ بۆی حه‌لآڵ نه‌بێت.پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ته‌وقه‌کردنى له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى نامه‌حره‌مدا قه‌ده‌غه‌کردووه‌, ته‌نانه‌ت به‌رکه‌وتنی ده‌ستیش.

به‌لآم باسه‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا ده‌ستدان له‌ پێستى ئافره‌ت به‌بێ په‌رده‌ ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌ یان نا؟

له‌ عائیشه‌وه‌ (ره‌زاى خواى لێ بێ) هاتووه‌ ده‌فه‌رموێت: (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يُقَبِّلُ بَعْضَ أَزْوَاجِهِ ثُمَّ يُصَلِّي وَلَا يَتَوَضَّأُ) . واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) هه‌ندێک له‌ ژنه‌کانى خۆی ماچى ده‌کرد پاشان نوێژى ده‌کرد, به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه‌. 
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إنْ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَيُصَلِّي وَإِنِّي لَمُعْتَڕضَةٌ بَيْنَ يَدَيْهِ اعْتِرَاضَ الْجِنَازَةِ حَتَّى إذَا أَرَادَ أَنْ يُوتِرَ مَسَّنِي بِڕجْلِهِ). واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) نوێژى ده‌کرد منیش له‌نێوان ئه‌و و قیبله‌دا وه‌ک جه‌نازه‌ راکشابووم کاتێک نوێژى وتری ده‌کرد به‌ پێى خه‌به‌ری ده‌کرمه‌وه‌ واته‌ پێى به‌ر پێستم ده‌که‌وت. ئه‌م فه‌رموده‌ ئیمام (النسائي) ریوایه‌تى کردووه‌ به‌ ژماره‌: (١/١٠١). پێشه‌وا(الحافظ) له‌ (التلخيص)دا ده‌ڵێ سه‌نه‌ده‌که‌ى صه‌حیحه‌, به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستدان له‌ پێستى ئافره‌ت ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ناکاته‌وه‌.
  هه‌ر له‌ عائیشه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌فه‌رموێت: (فَقَدْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَيْلَةً مِنْ الْفِرَاشِ فَالْتَمَسْتُهُ فَوَقَعَتْ يَدِي عَلَى بَطْنِ قَدَمَيْهِ وَهُوَ فِي الْمَسْجِدِ وَهُمَا مَنْصُوبَتَانِ وَهُوَ يَقُولُ اللَّهُمَّ أَعُوذُ بِڕضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ لَا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ) . واته‌: شه‌وێک له‌سه‌ر جێگاى خه‌وتن پێغه‌مبه‌رم لێ وون بوو, منیش بۆی گه‌ڕام له‌ مزگه‌وت بوو ده‌ستم که‌وت له‌ به‌رى هه‌ردو پێی که‌ هه‌ڵی چه‌قاندبووى له‌ سه‌جده‌دا ده‌یفه‌رموو: خودایه‌ ! من په‌نا به‌ رازیبوونت ده‌گرم له‌ خه‌شم و قینت, په‌نا به‌ لێبوردنه‌کانت ده‌گرم له‌ سزاکانت, په‌نا ده‌گرم به‌خۆت له‌ خۆت, من نازانم سوپاس و ستایشى تۆ بکه‌م, تۆ ئاواى که‌ ستایشى خۆتت کردووه‌. 
پێشه‌وا شه‌وکانى ده‌ڵێ: مه‌زهه‌بی ناوه‌ند لێره‌دا ئه‌و مه‌زهه‌به‌یه‌ به‌پێی گشتى فه‌رموده‌کان رای وایه‌ ده‌ستدان له‌ پێستى ئافره‌ت ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ناکاته‌وه‌ ئیللا به‌شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌وه‌ نه‌بێت . 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز