سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شوێن که‌وتنى هه‌واو ئاره‌زوو
ئا: ژیان هورمزیار
خوداى مه‌زن ئاره‌زووى له مرۆڤ دروست کردووه‌و عه‌قڵیشى پێ به‌خشیوه بۆئه‌وه‌ى ریشمه‌ى ئه‌و هه‌واو هه‌وه‌سه بگرێت و جڵه‌وگیرى بکات. ابو الحسن الماوردی ره‌حه‌مه‌تى خواى لێبێت فه‌رمووى :هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگره له خێر‌و چاکه، وه دژ به عه‌قڵ و ژیرییه، وه ته‌نها ره‌وشته ناپه‌سند و ئابڕووبه‌ره‌کانى لێوه ده‌وه‌شێته‌وه، به‌راستى هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگه‌ى گومڕایی و سه‌رلێ شێواوه‌کانه وه‌ک فه‌رموویه‌تى: (ولاتتبع الهوي فيضلك عن سبيل الله) واته: هه‌رگیزشوێنى ئاره‌زوو مه‌که‌وه تا نه‌بێته هۆى گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازى خوا.
هاوه‌ڵى به‌ڕێز ابن مسعود ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تى: (انتم في زمان يقود الحق الهوى، وسيأتي زمان يقود الهوى الحق) واته: ئێوه له زه‌مانه‌یه‌کدان حه‌ق پێشه‌وایه‌تى و سه‌رکردایه‌تى هه‌واو ئاره‌زوو ده‌کات و، رۆژێک دێ که هه‌واو ئاره‌زوو ده‌بێته پێشه‌نگ و سه‌رکردایه‌تى حه‌ق ده‌کات.
چۆنیه‌تى زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو:
(مستةفا ئةلسوباعي) ده‌ڵێ: (ئةطةر نةفست نيازى تاوان بوو ئةوا خواى بير خةرةوة، وةئةطةر نةطةرايةوة ئةوا بير‌ى ڕةوشتى ئةو ثياوضاكانة بكةوة، وة ئةطةر هةر نةطةڕايةوة ئةوا بير‌ى ئةو ئابڕوَضوونة بكةوة كة خةلَكى ثيَت دةزانيَت،وة ئةطةر نةطةرايةوة دةبزانة ئةوكاتة لة ثلةى مرؤظى دةضيتة دةرةوة.
ثيَشةوا (ابن القيم) فه‌رموویه‌تى: ( سةرى هةموو شتيَك حةزكردنة بة نزيك بوونةوة لة ثةروةردطار بة هةموو هؤيةكان، وة ئةطةر بةندة ئةو هيمةت و عةزمةى نةبوو بة حةزكردن بؤ بةهةشت و شاديةكانى و بة هةموو ئةو نازو نيعمةتانةى خودا بؤ ثياوضاكانى لة بةهةشتدا ئامادة كردووة، ئةطةر ورةيةكى بةرزى نةبوو بؤ داواكردنى ئةمانةش با بة ترساندن لة ئاطرى بةتينى دؤزةخ بيَت بةلَكو لة تاوان بطةڕيَتةوة، خؤ ئةطةر نةفسةكة بةمةش نةهاتة ذيَر بار و هةر سةرثيَضى خواى طةورةى كرد دةبزانة ئةم نةفسة بؤ دؤزةخ دروستكراوة نةك بؤ خؤشى و شادى بةهةشت.
خواى طةورةى ميهرةبان نةفسى بة دوو جؤر طيَڕاوة:
1- نةفسيَك شويَنى هةواو ئارةزووةكانى دةكةويَت وة هةر نةفسيَك ئةوها بيَت ناتوانيَت شويَنى شتى تر بكةويَت.
2- نةفسيَك شويَنى بةرنامةى ئيسلام دةكةويَت كة ثيَغةمبةر هيَناويةتى، (ابن الجوزي) ره‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رمویه‌تى: (احذر احذر من المعاصي فانها سيئة العواقب..) واته: ئاگاداربن.. ئاگاداربن.. له تاوانن چونکه پاشه رۆژ ئه‌نجامى خراپ ده‌بێت ئاگادارى تاوانێک بن که به ته‌نهاى و له خه‌ڵوه‌تدا بیکه‌ن، چونکه له‌لاى خواى گه‌وره ڕێز‌و قه‌درت داده‌به‌زێت، که‌سێک چێژ له تاوانکردن وه‌رده‌گرێت که به‌رده‌وام رووچووبێت له غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگاییدا، به‌لآم بڕودارى وریا‌و به ئاگا چێژ له گوناهه‌کان وه‌رناگرێت.
دووباره زاناى خواناس (ابن القيم الجوزي) فه‌رمویه‌تى: (واعلم ان الصبر عن الشهوة أسهل عن الصبر على ماتوجبه الشهوة..) واته: وابزانه ئارام گرتن له‌سه‌ر شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو ئاسانتره له ئارام گرتن له‌سه‌ر ئه‌و سزایه‌ى که به‌هۆى شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌وه واجب ده‌بێت له‌سه‌ر به‌نده.
سه‌رچاوه:پاکژکردنه‌وه‌ى ده‌روون

