سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! ( بەشی دەیەم )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/{الله اكبر}..شنه‌ى باى به‌هه‌شت هه‌ڵیکرد.سوپاکه‌ى وه‌ک موشه‌کى هاوێژراو ده‌رده‌چوو.
جه‌نگێکى بێ وێنه‌له‌سه‌ختى و ناڕه‌حه‌تیداده‌ستى پێ‌کرد..رۆمه‌کان وه‌ک کێو به‌چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک هاتن..موسڵمانه‌کان به‌جۆرێ به‌رپه‌رچیان دانه‌وه که چاوه‌ڕوانیان نه‌کرد بوو..موسڵمانه‌کان گیانفیداى و خۆڕاگرییه‌کى وایان نواند که عاقڵمه‌ندانى سه‌رسام ده‌کرد..
ئه‌وه‌تانێ له‌کاتى گه‌رمه‌ى شه‌ڕدا یه‌کێکیان له (ئه‌بوعوبه‌یده‌ى جه‌ڕڕاح) نزیک ده‌بێته‌وه و پێى ده‌ڵێت:
من زۆر سوورم له‌سه‌ر شه‌هید بوون، جا هیچ پێویستیه‌کت هه‌یه به‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) که پێى گه‌یشتم پێى رابگه‌یه‌نم؟!
به‌ڵێ.. پێى بڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ى په‌روه‌ردگارمان واده و به‌ڵێنى پێدابووین به‌راستى بینیمان..
ئه‌مجا پیاوه‌که وه‌ک تیرى هاوێژراو ده‌رپه‌ڕى و.. به‌ئومێدى تیاچوون و کۆتایى هاتنى چوویه نێوه‌ندى ناڕه‌حه‌تیه‌کان و.. به‌شمشێره‌که‌ى لێى ده‌دان و، به‌هه‌زاران شمشێر لێى ده‌درا تا شه‌هید بوو..!!
ئه‌وه‌تا (عیکرمه‌ى کوڕى ئه‌بو جه‌هل) یش..
به‌ڵێ.. کوڕى ئه‌بو جه‌هل..
کاتێک چه‌پۆکى رۆم له‌سه‌رى قورس ده‌بێت هاوار له موسڵمانه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت:
به‌ر له‌وه‌ى که خوا ریێنوێنیم بکات بۆ لاى ئیسلام زۆرم شه‌ڕ دژى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) کردووه، جا ئه‌مڕۆ له دوژمنانى خوا هه‌ڵبێم}؟؟
پاشان هاواریکرد: کێ به‌ڵێن ده‌دات له‌سه‌ر مردن..
جا ژماره‌یه‌کى زۆرى موسڵمانه‌کان به‌ڵێنیان پێدا له‌سه‌ر مردن و پێکه‌وه چوونه نێو جه‌رگه‌ى جه‌نگه‌که‌وه، به‌دواى سه‌رکه‌وتندا وێڵ نه‌بوون، به‌ڵکو شه‌هیدیان ده‌ویست و.. پاشان به‌ره‌و به‌ڵێن و فرۆشتنه‌که‌یان چوون و، شه‌هید کران..!!
ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش به‌سه‌ختى بریندار کراون، ئاویان بۆ ده‌هێنرێت ده‌میانى پێ ته‌ڕ بکه‌ن،
کاتێک ئاوه‌که ده‌هێنرێت بۆ که‌سى یه‌که‌میان، ئاماژه‌ى به ئاوگێڕه‌که‌دا که بیدا به‌و برایه‌ى که له ته‌نیشتیه‌وه‌تى و برینه‌که‌ى له‌م سه‌ختتره و، زیاتریش تینوویه‌تى، کاتێک ئاوه‌که بۆ ئه‌ویش ده‌به‌ن، ئه‌ویش لاى خۆیه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیشتى کرد، که بۆ ئه‌ویشیان برد ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌وه‌ى کرد..
به‌مجۆره.. هه‌تا گیانى زۆربه‌یان به‌تینوویه‌تى ده‌رچوو.. به‌لآم جوانترین لێبڕان و خۆنه‌ویستى بوو..!!
به‌ڵێ..
له راستیدا جه‌نگى (یه‌رمووک) بوارێکى زۆر که‌م وێنه بوو بۆ گیانفیدایى.
له‌نێو تابلۆکانى خۆبه‌ختکارى سه‌رسوڕهێنه‌ردا که لێهاتووییه جه‌سووره‌کان وێنه‌یان کێشا، ئه‌مه تابلۆیه‌کى دیاره.. تابلۆیه‌ک که وێنه‌ى (خالید) ى له خۆ گرتووه له پێشه‌وه‌ى سه‌د سه‌ربازیه‌وه –زیاتر نا- که دژى هاتنى رۆمن، ئه‌و رۆمه‌ى ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى (چل هه‌زار که‌سه)، (خالید) هاوار له‌و سه‌د که‌سه‌ى که له‌گه‌ڵیایه‌تى ده‌کات:
{سوێند به‌و زاته‌ى گیانى منى به‌ده‌سته رۆمه‌کان ته‌نها هێنده ئارام و هێزیان ماوه که بینیتان}.
منیش ده‌خوازم که خواى گه‌وره شانه‌کانیان بخاته به‌ر ده‌ستتان..
سه‌د که‌س.. رووبه‌ڕووى چل هه‌زار ده‌بنه‌وه و.. سه‌ریش ده‌که‌ون..!!
به‌لآم سه‌ر سوڕمان بۆچى؟؟
ئه‌ى دڵه‌کانیان لێوان لێو نیه له بڕوا بوون به‌خوداى به‌رزى بالآ ده‌ست..؟؟ و بڕوا به پێغه‌مبه‌ره راستگۆ و ده‌ستپاکه‌که‌ى (صلی الله علیه وسلم) ؟؟ و بڕوا به کێشه‌که‌ى، که له هه‌موو کێشه‌کانى ژیان زیاتر، چاک و، رێنما کار و، رێزداره؟
خه‌لیفه‌که‌شیان (ئەبوبەكری صديق) نيە (ڕەزای خوای لێ بێت)، ئەو پیاوەی ئاڵای بەسەر دونيادا بەرز دەكرێتەوە لە كاتێكدا كە ئەو لە مەدينەى پایتەختى تازەى جيهانى نوىێ بەدەستى خۆى مەرى بێوەژنەكان دەدۆشێت و، هووير بۆ نانى هەتيووەكان دشێليَت..؟؟
ئايا سەركردەشيان (خاليدى كوڕى وەليد)ى له‌ناو به‌رى وه‌سوه‌سه‌ى سته‌مکارى له‌خۆبایى بوون و، دوژمنکارى و، شمشێرى هه‌ڵکێشراوى خودا نیه به‌سه‌ر هێزى دواکه‌وتوویى و، بۆگه‌نى و، بێباوه‌ڕییه‌وه؟؟
ئایا ئه‌مانه، وانین..؟
که‌واته، شنه‌باى سه‌رکه‌وتن هه‌ڵبکه..
به به‌هێزى و ده‌سته‌لآت و، سه‌ربه‌رزى و، توندییه‌وه هه‌ڵبکه .. ( كۆتایی بەشی دەیەم )

