سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عه‌دنان که‌یوان ..
ناوبراو له دێیه‌کى بچووکى خوارووى سوریا له‌دایک بووه، چووه بۆ ڕووسیا بۆ خوێندن، دکتۆرا ئه‌خوێنێت له ئه‌ندازیاریدا، پاشان بۆ ماوه‌یه‌ک له زانکۆ کارده‌کات، به‌لآم له‌به‌ر
که‌می مووچه وازى لێ دێنێت، پاشان ڕۆژى ده دوانزه سه‌عات کار ده‌کات ئه‌میش ده‌ستکه‌وتێکى که‌مى ده‌بێت، که ژیانى مه‌مره و مه‌ژى به‌سه‌رده‌برد و، به‌هه‌زار حاڵ ئه‌گه‌ر په‌تاته‌یان ده‌ست بکه‌وتایه بیخۆن، که هه‌رزانترین شت بوو له ئۆکرانیا.
به‌قه‌ده‌رى خوا دراوسێیه‌کیان که به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌وره‌ترین کۆمپانیاى ئاسن بوو له‌خوارووى ئۆکرانیا، داواى لێکرد که له‌و بواره‌دا کاربکات له‌گه‌ڵیدا، به‌مه‌ش ده‌رگاى خێر و به‌ره‌که‌ت و سامانى به‌سه‌ردا کرایه‌وه و له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه تا ئێستا بۆته یه‌کێ له ده‌وڵه‌مه‌نده دیاره‌کان و له‌زۆربه‌ى ولآته‌کاندا کارى وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ده‌کات.
له‌شارى ئۆدیسا له ئۆکرانیا مزگه‌وتێک و مه‌رکه‌زێکى ئیسلامى گه‌وره‌ى دروستکردووه که زیاتر له هه‌زار که‌س نوێژى تیا ده‌کات.
ناوبراو هاوسه‌رگیریى کردووه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکى ئۆکرانیدا و دوو کچ و کوڕێکى هه‌یه، خه‌ڵکى به کاره خێرخوازییه‌کانى ده‌یناسن، که له‌زۆر بواردا ده‌ستى خێرى بۆ هه‌ژاران درێژ ده‌کات،بۆ نموونه سه‌د شوققه‌ى کڕى بۆ سه‌د که‌سى نابینا، که ئه‌مه‌ش جێى ده‌ستخۆشیى هه‌موو لایه‌ک بوو.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئێستا بچیته پایته‌ختى هه‌ر یه‌کێ له ولآته عه‌ره‌بییه‌کان و بڵێیت کێ کۆچ ده‌کات بۆ ئه‌وروپا به هه‌زاران که‌س له‌چه‌ند سه‌عاتێکدا ناوى خۆیان ده‌نووسن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى ژیان قورسه له‌م ولآتانه‌دا و سته‌م و تاکڕه‌ویى هه‌ناسه‌ى له‌به‌ر خه‌ڵک بڕیوه.
من که زیاتر له سی ساڵه له سوریا ده‌رچووم، به‌ڕاستى ئازادم، به فه‌زڵى خوا له زۆر ولآتى جیهاندا بازرگانى ده‌که‌م، هه‌موو ڕۆژێ که دێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو پله‌یه‌کى قادرمه‌دا که سه‌رده‌که‌وم سوپاسى خوا ده‌که‌م، خۆشم و مناڵه‌کانیشم به‌رده‌وام ویردى سه‌رزمانمان سوپاسکردنى خوایه.
به‌بۆنه‌ى ڕووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى سوریاشه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوا له هاولآتیانى سووریا ده‌کات که وازبێنن له تایه‌فه‌گه‌رى و، هه‌وڵ بده‌ن ولآته‌که‌یان نه‌بێته مه‌یدانى جه‌نگ و دووبه‌ره‌کى و نه‌یه‌ڵن ئه‌زموونى تاڵى ئه‌فغانستان دووباره ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌م دنیایه‌دا له‌سه‌ر هه‌ر دین و ڕێبازێک بیت گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤێکى بێ وه‌ى و ساڵح بیت.
شایانى باسه له سووریاش کارى خێرى پێشکه‌ش کردووه، به‌ڕاستى گرنگه که پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان له ڕێ لاى نه‌داوه‌و هه‌رده‌م کار بۆ ئاخیره‌تى ده‌کات .

