ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

خاكی پیرۆز (الارض المقدسە)...چیرۆكە قورئانیەكان

خاكی پیرۆز (الارض المقدسە)...چیرۆكە قورئانیەكان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی/نووسینگەی تەفسیر/// خاكی پیرۆز (الارض المقدسە) ـ فەلەستینەـ و ئەو خاكە بەپیت‌و پڕ بەرەكەت كراوەشە، كە خودا لەبارەیەوە لە یەكەم ئایەتی سوورەتی (اسراْ )یشدا فەرموویەتی:

\واتە: {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُڕيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (1)} [الإسراء](پاكی‌و بێ‌گەردی‌و ستایش بۆ ئەو زاتەی كە شەوڕۆیی بەبەندەی خۆی ـ محمدەوە صلى الله عليه وسلم  كرد لەمزگەوتی حورمەت لێ گیراو (كە كەعبەی پیرۆزە) بۆ مزگەوتی (اقصی) لە ـ بیت المقدس ـ كە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەكەت كردووە). هەروەها خودا دەبارەی ئەم خاكە پیرۆزە لە باسی بەسەرهاتی (ئیبراهیم)یشدا ـ دروودی خودای لێ بێت- فەرموویەتی: واتە :(ئێمە ـ ئیبراهیم ـ‌و ـ لوگ ـ مان رزگاركردو ناردمانن بۆ ئەو خاكەی كە پیت‌و بەرەكەتمان بۆ هەموو خەڵكی سەردەمەكان تێدا ڕشتووە).

لەم ئایەتانەی تایبەت بە چیرۆكەكەشدا (موسا) ڕووی گوتاری كردۆتە گەلەكەی‌و پێ‌ی گوتوونئەو تەفسیرەی، كە پێشتر بۆ ڕستەی  خستمانە ڕوو هەمان تەفسیرو شیكارمان بۆ ئەو خاكە پیرۆزەش هەیە كە خودا بۆی نووسییوون‌و بڕیاری بۆ دابوون، كە بچنە ناوی. بێگومان هەمیشە جوولەكەكان وای دادەنێن، كە مافی تەواوی خۆیان لەخاكی پیرۆز، واتە لە (فەلەستین)دا هەیە، ئەمەش بە مافێكی بەردەوام تا هاتنی قیامەت دەزانن، وایشی دادەنێن گوایە كاتێك داوای ئەم خاكە دەكەن واتە داوای ئەو مافەیان دەكەن كە خودا برٍیاری بۆیان داوە، هەروەها كاتێك بۆیشی دەگەڕێنەوە، واتە بۆ ئەو خاكە دەگەڕێنەوە، كە خودا بۆی نووسیون، ئیتر گەڕانەوەشیان لەم سەردەمەدا بۆ فەلەستین‌و داگیركردنی‌و دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ خۆیان تێیداو، دەركردنی دانیشتوانە موسڵمانەكەی‌و، هەموو ئەمانە (بەڕای خۆیان) بە دوژمنكاری‌و ستەم‌و ناڕەوایی دانانرێت. بەڵكو بەدیهێنانی ئەو بەڵێنەی خودایە، كە لە زووەوە پێ‌یداون. ئەوان دەیانەوێت قەناعەت بەگەل‌و نەتەوەكانی تری دنیا بەم پروپاگەندانە بكەن، ئەم ئایەتەش دەكەنە بەڵگەو دەڵێن قورئان دانی پێداناوەو ئەوا ئێمەش دەگەڕێینەوە ناوی، ئیدی بۆچی عەرەب‌و موسڵمانان‌و گەلانی دی ناهێڵن بگەڕێینەوە بۆ ئەو خاكەی، كە قورئان بڕیاری بۆ داوین؟ دیارە چەند كەسێكیش باوەڕ بەم پرۆ پاگەندەیەی جوولەكە دەكەن‌و، چەند كەسێكیش بەم شێواندنەی قورئان‌و بەم هەڵە لێكدانەوەیە هەڵدەخەڵەتێن.
بەڵێ‌ ڕاستە، كە فەڵەستین خاكێكی بەرەكەت پێ‌دراوو پیرۆزە، بەڵێ‌ ڕاستیشە كە خودا بۆ (بنو اسرائیل)ی نووسیبوو‌و بڕیار درابوو، كە بچنە ناویەوە.
بەڵام كێن ئەو (بنو اسرائیل)ەی، كە خودا بڕیاری چوونە نێو خاكی پیرۆزەوەی بۆ دابوون؟ ئایا ئەم نووسین‌و بڕیارەی خودا هەمیشەیی‌و بەردەوامە؟ ئایا بۆ هەموو جوولەكەیەكە، تا ڕۆژی قیامەت؟
ئەوانەی خودا بڕیاری چوونە نێو خاكی پیرۆزی بۆ دابوون، ئەو رۆڵانەی (بنو اسرائیل) بوون، كە باوەڕیان بە موسا - هێنابوو‌و لەگەڵیدا- بۆ میسر-  دەرچوو بوون، هەروەها ئەو ڕۆڵانەی تری (بنو اسرائیل)ن، كە ئیماندار بوون‌و دوای موسا هاتن‌و، شوێنكەوتووی پێغەمبەرانی تریان بوون‌و باوەڕیان پێیان هێنابوو، وەك (داود)و (سلێمان) - دروودیان لەسەر بێت-، خودا بۆ ئەو باوەڕدارانەی ئەوسای (بنو اسرائیل)ی نووسیوە، كە بچنە خاكی پیرۆزەوە، نەك لەبەر ر،ەگەزیان، یان ڕەنگ‌و ڕوویان، یان ڕەچەڵەك‌و بنەماڵەیان، بەڵكو تەنها لەبەر دینداری‌و ئیمان‌و بیروباوەڕەكەیان، ئەمانە لەو سەردەمەدا لەنێو چەندان گەلی كافری میسرو خاكی پیرۆزدا تەنها خۆیان ئیماندار بوون، شتێكی ئاشكراو زانراویشە، كە خودا، باوەڕدار بەسەر كافردا گەورەو بەرێز دەكات.. هەر بۆیەش خاكی پیرۆزی دانا بۆ ئیماندارەكانی (بنو اسرائیل)و بەهۆی باوەڕەكەیانەوە بڕیاری سەرخستن‌و چوونە ژوورەوەی بۆ دان.
بەڵام دوای ئەمە جوولەكەكان گۆڕان‌و پێغەمبەری خودا (محمد)یان صلى الله عليه وسلم  بەدرۆ خستەوەو، باوەڕیان بەو ئاینە نەهێنا، كە پێ‌ی ڕەوانەكرا، بەم ڕەنگەش بەكافرو ستەمكارو دەستدرێژكار دانران‌و، هیچ مافێكیان لەخاكی پیرۆزدا نەما، چونكە خودا ئەو مافەی لێ سەندنەوەو دای بە بەندە چاك‌و باوەڕدارەكانی. ئەمەش هاوڕێكی ئەو دەستوورە نەگۆڕەی خودایە، كە زەوی‌و میراتگیریی زەوی دەدات بە بەندە چاكەكانی.. لەمبارەیەوە چەندین ئایەتی ڕۆشن، جەخت لەسەر ئەم دەستوورەی خودا دەكەن‌و، ئەو حەقیقەتەش ڕوون دەكەنەوە، وەك ئەم ئایەتانە:-
خودا فەرموویە
واتە: (ئەی پێغەمبەر ئەوە بەیاد بێنەوە، كە خودای پەروەردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی بەچەند فەرمانێكی دیاریكراو تاقیكردەوە، ئەویش بەچاكی جێ‌بەجێ‌ی كردن، خوداش پێ‌ی فەرموو: (من بڕیارم داوە بتكەم بە پێشەوای خەڵكی).. ئیبراهیم گوتی: (حەز دەكەم نەوەكانیشم ئەم كارەیان پێ‌ بسپێررێت).. خودا لەوەڵامدا فەرمووی: پەیام‌و پەیمانی من بەزاڵم‌و ستەمكاران نادرێت).
هەروەها خودا فەرمویە: واتە: (ئێمــــە لە كتێبی -زەبوور- دا كە بۆ (داود)مان لەدوای زیكر (تەورات) ناردووە بڕیارمان داوە، كە خاوەنی زەوی لەدنیادا تەنها بەندە چاكەكانم دەبن).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز