سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه : (٤) ده‌رچوونى خوێن:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / له‌ناو موسڵماناندا وا باوه ده‌رچوونى خوێن -له غه‌یری ئه‌و شوێنه‌ى که عاده‌ته خوێنى لێ دێته ده‌ره‌وه- ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه, به‌ڵکو هه‌شیانه جیاوازى ده‌کات له نێوان
زۆر‌و که‌مى خوێنه‌که‌دا... ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کى ئاشکرایه, چونکه (ئاثار)ى صه‌حیح له‌و باره‌وه به سابتى هاتووه که ده‌رچوونى خوێن له غه‌یری ئه‌و شوێنه‌ى که عاده‌ته خوێنى لێ دێته ده‌ره‌وه - با زۆریش بێت - ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ناکاته‌وه.
پێشه‌وا شه‌وکانى له کتێبی (سيل الجرار)دا ده‌ڵێ: به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌هاتووه که‌سێک وتبێتى ده‌رچوونى خوێن ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه تاکو پێوه‌ى پابه‌ند بین بێگومان فه‌رموده‌که‌ى (سه‌لمان) کاتێک لوتى پژا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: (أحدث لك وضوءا؟). ئایا ده‌ستنوێژت نه‌گرته‌وه؟. هه‌رچه‌نده (الطبراني) له(معجم الكبير)دا ته‌خریجی کردووه به‌لآم له سه‌نده‌که‌یدا که‌سانێکى درۆزن و فه‌رموده دانه‌ر هه‌ن, وه فه‌رموده‌که‌ى (تميم الداري)یش: (الوضوء من كل دم سائل). واته: ده‌ستنوێژ گرتن له هه‌موو خوێنێکى ته‌ڕ. هه‌رچه‌نده (السيوطي) له (الجامع الصغير)دا له (الدارقطني)یه‌وه به‌هێزى کردووه به‌لآم له سه‌نده‌که‌یدا که‌سانێک هه‌ن نابنه(الحجة) به‌ڵگه.
به ریوایاتى صه‌حیح سابت بووه که پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له شیوێکدا دابه‌زى فه‌رمووى: (من يحرسنا الليلة؟). واته: ئه‌م شه‌و کێ پاسه‌وانیمان ده‌کات. پیاوێک هه‌ستا له (المهاجرين) کۆچه‌ران و پیاوێکیش له (الأنصار) یاریده‌ده‌ران هه‌ستا, له ده‌م که‌لی شیوه‌که‌وه شه‌ویان دابه‌شکرد بۆ پاسه‌وانى یاریده‌ده‌ره‌که هه‌ستا ده‌ستى کرد به نوێژکردن, پیاوێکى جوله‌که تیرێکى تێ گرت و برینداری کرد ئه‌ویش تیره‌که‌ى ده‌رهێناو هه‌ر له‌سه‌ر نوێژکردن به‌رده‌وام بوو, ئینجا تیری دووه‌مى تێ گرت و پێکاى به‌لآم ئه‌و نوێژه‌که‌ى نه‌بڕی و هه‌ر به‌رده‌وام بوو, پاشان تیری سێهه‌مى تێ گرت و پێکاى ئه‌ویش کڕنوش و سوژده‌ى برد‌و نوێژه‌که‌ى به‌و شێوه‌یه ته‌واو کرد ئینجا هاوڕێکه‌ى هه‌ستان له‌خه‌و کاتێ به خوێنه‌وه بینى وتى: بۆ هه‌ر یه‌که‌م تیر خه‌به‌رت نه‌کردمه‌وه؟ وتى: سوره‌تێکم ده‌خوێند پێم خۆش بوو ته‌واوى بکه‌م!!.
شتێکى ئاشکرایه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئاگادارى ئه‌و حاڵه‌ته بوو به‌لآم ئینکاری به‌رده‌وام بوونه‌که‌ى نه‌کرد له‌سه‌ر نوێژکردن دواى ئه‌وه‌ى بریندار کرا, ئه‌گه‌ر خوێن ده‌ستنوێژى پوچه‌ڵ بکردایه‌ته‌وه ئه‌وا روونى ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌ویش و ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شداربوون... روونکردنه‌وه‌ى هه‌ر شتێک که پێویست بێت روون بکرێته‌وه دروست نیه دواخستنى.
بێگومان هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌ناو جه‌رگه‌ى جه‌نگدا جه‌سته‌و پۆشاکیان پیس ده‌بوو به‌خوێن, به‌لآم له هیچ کامیانه‌وه ریوایه‌ت نه‌کراوه که ده‌ستنوێژیان گرتبێته‌وه, لێشیان نه‌بیستراوه که ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه .
له حه‌سه‌نى به‌صریه‌وه هاتووه ده‌فه‌رموێت: (مَا زَالَ الْمُسْلِمُونَ يُصَلُّونَ فِي جِرَاحَاتِهِمْ) . واته: به‌رده‌وام موسڵمانان به برینه‌کانیانه‌وه نوێژیان ده‌کرد.
(عومه‌رى کوڕی خه‌تاب) (ره‌زاى خواى لێ بێ) کاتێ بریندار کرا نوێژى ده‌کرد و برینه‌که‌شى خوێنى له‌به‌ر ده‌ڕۆیی .
(ئیبن ته‌یمیه) ده‌ڵێ: خوێن و رشانه‌وه و جگه له‌وانه‌ش له پیسیه‌کان ئه‌گه‌ر له غه‌یری ئه‌و شوێنه‌وه بێت که عاده‌ته لێى ده‌رده‌چێت ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ناکه‌نه‌وه با زۆریش بن, ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی پێشه‌وایان (شافیعى) و (مالیکه) .

