سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شوێنی ده‌رچوونی پیته‌کان (مَخَارِجُ الْحُرُوْفِ)
ئاماده‌کردنى : کتێبخانه‌ى محوى
شوێنی ده‌رچوونی پیته‌کان (17) ( ) . شوێنن، ئه‌م حه‌ڤده شوێنه‌ش دابه‌ش ده‌بن بۆ سه‌ر پێنج شوێنی سه‌ره‌کی که ئه‌مانه‌ن:
١-الجوف بۆشایی ناو ده‌م و قورگ.
٢-الحلق گه‌روو.
٣-اللسان زمان.
٤-الشفتان دوو لێوه‌کان.
٥-الخیشوم کۆتایی کونه که‌پوو سه‌ر قورگ.
جا ئه‌گه‌ر بمانه‌وآ شوێنی ده‌رچوونی پیتێک بزانین ئه‌وه پیته‌که سکوندار یا شه‌دده‌دار ده‌که‌ین هه‌مزه‌یه‌کی له پێش داده‌نێین جا ده‌نگ له کوآ ته‌واو بوو ئه‌و شوێنه شوێنی ده‌رچوونی پیته‌که‌یه وه‌ک (أبْ، أبّ ْ ، أقْ، أقّ ْ، أمْ، أمّ ْ).
هه‌موو پیته‌کان شوێنی ده‌رچوونییان ده‌توانرآ به ته‌واوی بزانرآ ته‌نها ئه‌و پیتانه نه‌بن که له (جوف) ده‌رده‌چن واته پیته‌کانی (مد) که ئه‌مانه‌ن (-َ اْ، -ُ وْ، -ِيْ ) ئه‌م پیتانه ناتوارآ شوێنی ده‌رچوونییان له (جوف) دیاری بکرآ.
گوتمان له پێنج جێگا‌و شوێنی سه‌ره‌کی پیته‌کان ده‌رده‌چن که ئه‌مانه‌ن:
١-الجوف: بۆشایی ده‌م و قورگ (الخلاء الداخل في الفم والحلق)
ئه‌م مه‌خره‌جه سآ پیتی لێ ده‌رده‌چآ که پیته‌کانی درێژکردنه‌وه‌ن (حروف المد) (-َاْ ،-ُوْ، -ِيْ ).
٢-الحلق: گه‌روو
گه‌روو سآ شوێن ده‌رچوون (مخرج)ی هه‌یه که شه‌ش پیتی لێ ده‌رده‌چآ (ء، ه، ع، ح، غ، خ) که ئه‌م شه‌ش پیته، پیته‌کانی حه‌لقیان پآ ده‌وترآ ئه‌وپه‌ڕی گه‌روو واته ئه‌و به‌شه‌ی که له دوای سینگ دێت پیتی ( ْ ، ه) ی لێ ده‌رده‌چی به‌لآم هه‌مزه‌که شوێنه‌که‌ی قوڵتره.
ناوه‌ندی گه‌روو پیتی (ع، ح)ی لێ ده‌رده‌چآ به‌لآم (ع) له خوارتره، نزیکترینی گه‌روو که ده‌که‌وێته لای ده‌م پیتی (غ، خ) ی لێ ده‌رده‌چآ به‌لآم (غ) له خوارتره.
به‌م شێوه‌ی که له‌م وێنه‌دا ده‌بینرآ.
( ) (مخارج الحروف) حه‌ڤده شوێنن که ئه‌مه قه‌ولی راجحه، ئه‌مه قسه‌ی ابن الجزریو (خليل) ی کوڕی أحمد و زۆربه‌ی نه‌حوییه‌کانه.

