سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وهلید ) ناخهوێت و لێناگهڕێت کهسیش بخهوێت !! (بەشی ١١)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ لەراستیدا بلیمەتی (خالید) سەركردە پێشەوایانی سوپای رۆمی سەرسام كرد بوو، بەجۆرێك وای لە یەكێكیان كرد
كە ناوی (جرجە) بوو بانگی خالید بكات تا لەیەكێك لە ماوەكانی پشووی نێو جەنگەكەدا بێتە پێشەوە بۆی.
كاتێك بەیەك گەیشتن، سەركردەی رۆم رووی دەمی كردە خالید و وتی:
ئەی خالید..
راستم پێ بڵێ و، درۆم لەگەڵ مەكە، چونكە مرۆڤی ئازاد درۆ ناكات..
ئایا خوای گەورە لە ئاسمانەوە شمشێرێكی ناردووە بۆ پێغەمبەرەكەتان و ئەویش بەخشیبێتی بەتۆ و، لە هەر كەست هەڵكێشابێت بەزاندووتە؟؟ .
خالید وتی:
نەخێر پیاوەكە وتی:
ئەی بۆ ناو نراوی شمشێری خودا؟ .
خالید پێی وت:
خوای گەورە پێغەمبەرێكی بۆ ناردین (صلی الله علیه وسلم) ، هەمان بوو بڕوای پێ هێنا و هەبوو بڕوای پێ نەكرد..
منیش یەكێك بووم لەوانەی بەراستم نەزانی تا خوای گەورە دڵی بۆ لای ئیسلام راكێشاین و، بەهۆی پێغەمبەرەكەیەوە رێنمایی كردین و،بەڵێنمان پێدا..
پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) پاڕایەوە بۆم و، پێی فەرمووم: تۆ شمشێرێكی لە شمشێرەكانی خوا، بەم جۆرە ناونرام..
سەركردەی رۆم وتی:
{بانگەوازی خەڵكی بۆ چ شتێك دەكەن..؟
خالید وتی:
بۆ لای یەكخواناسی و، بۆ لای ئیسلام
وتی:
ئایا ئەو كەسەی ئەمڕۆ موسڵمان ببێت پاداشت و مافی وەك ئێوەی بۆ هەیە خالید وتی:بەڵێ، چاكتریشی بۆ هەیە...پیاوەكە وتی: چۆن، لە كاتێكدا ئێوە بەر لەو موسڵمان بوون..؟؟
خالید پێی وت:
ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) ژیاوین و، بەڵگە و موعجیزەكانیمان بینی و، حەقی هەر كەسێكە ئەوەی ئێمە بینیمان بینیبێتی و، ئەوەی ئێمە بیستمان بیستبێتی كەبە ئاسانی موسڵمان ببێت..
بەڵام ئێوە كە نەتاندیووە و گوێبیستی نەبوون، پاشتر بە نەدیتراوی بڕواتان هێناوە، ئەوا پاداشتی ئێوە چاكتر و گەورەترە گەر راستگۆ بن لە نیەت و نهێنیەكانتاندا لەگەڵ خوا..
سەركردە رۆمەكە هاواری لێ هەستا و، ئەسپەكەی بەرەو لای خالید تاودا و، لە تەنیشتیەوە راوەستا:
{ئیسلامم فێر بكە ئەی خالید..!!!
موسڵمان بوو و.. دو ركات نوێژی كرد و.. هیچ نوێژێكی دیكەی دوای ئەوە نەكرد، كە هەردوو سوپا دەستیان كردەوە بەجەنگ، (جرجەی رۆم لە ریزی موسڵمانەكاندا دژ بەرۆمەكان بەئومێدی بەدەستهێنانی شەهیدی جەنگا تا بەدەستی هێنا و پێی گەیشت..!!
پاشان. ئایا ئێمە بەرەو ڕووی مەزنێتی دیمەنێكی جوانتر ئەبینەوە.. كە خالید سەركردایەتی سوپای موسڵمانانی دەكرد لەو جەنگە سەختەدا، ئازایانە سەركەوتن لە نێوان كەڵبەی رۆمەكاندا دەردەهێنێت، بەو رادە گوماناوی و ترسناكەی كە تێیدا بەنامەبەری هاتوو لە مەدینەوە سەرسام دەبێت كە نامەیەكی لە خەلیفەی نوێوە بۆ هێناوە – ئەمیری باوەڕداران (عومەری كوڕی خطاب)..
سڵاوی عومەری بۆ موسڵمانان تێدا بوو، لەگەڵ هەواڵی كۆچی دوایی خەلیفەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) (ئەبوبەكری صدیق)، پاشان فەرمانی كرد بەلادانی خالید لە سەركردەیی و، دانانی (ئەبوعوبەیدەی جەڕڕاح) لە جێگای..
خالید نامەكەی خوێندەوە، داوای بەزەیی و رەحمەتی بۆ ٠ئەبوبەكر) و سەركەوتنی بۆ (عومەر٩ كرد..
پاشان داوای لە هەڵگری نامەكە كرد كە ئەوەی لە نامەكەدا هاتووە بەكەسی رانەگەیەنێت و لە جێگایەك داینا و فرمانی پێكرد كە بەجێی نەهێڵێت و، نەچێتە لای هیچ كەس..
ئەمجا دەستی كردەوە بەسەركردایەتی جەنگەكە و هەواڵی مردنی (ئەبوبەكر٩ و فەرمانەكەی ٠عومەر)ی شاردەوە تا ئەو سەركەوتنە دێت كە نزیك بۆتەوە..
زەنگی سەركەوتنی لێی دا و، رۆمەكان تێكشكان..
ئەمجا سەركردەی پاڵەوان لە (ئەبوعوبەیدە) چوویە پێشەوە وەك سەربازێك سڵاو لە سەركردەكەی بكات، سڵاوی لێكرد و.. لەسەرەتادا ٠ئەبو عوبەیدە) وەك گاڵتەیەك لە گاڵتەكانی سەركردەیەك سەیری كرد كە سەركەوتنێكی بەدەست هێنا بێت بەبیری كەسدا نەهاتبێت.. بەڵام هێندەی نەبرد سەیری كرد راستیەكی تەواوە، چوو نێو چاوانی (خالید) ی ماچ كرد و، مەزنی دەروون و ئاكارەكانی (خالید) ی دەژمارد.
گێڕانەوەیەكی مێژوویی دیكەش هەیە، دەڵێت: نامەكە لە ئەمیری باوەڕدارانەوە بۆ (ئەبوعوبەیدە) نێردرابوو، (ئەبوعوبەیدە) ش هەواڵەكەی لە (خالید) شاردەوە تا جەنگەكە تەواو بوو…
جا هەركامیان بێت.. ئەوا رێبازی (خالید) لەهەردوو بارەكەدا مەبەستی ئێمەیە..
بەراستیش رێبازێكی زۆر قەشەنگ و مەزن و بەرز بوو .. ( كۆتایی بەشی ١١)

