سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كوردێكی تێكۆشەر ..
جیهادكردن لوتكەی دینداری یە وكوردیش وەكو باقی گەلان شەرەفی جیهادی دەستكەوتووە لە كۆن و نوێدا ، ئەمەش نموونەیەكە :ناپلیۆن پۆناپارت لە ساڵی (١٧٨٩ز)دا میسری داگیركرد و
كردیانە بنكەیەك بۆ ئیمپراتۆریەتی فەڕەنسی لە ڕۆژهەڵاتدا، ئەوەی خراپ بوو بەرامبەر میسرییەكان كردیان، لە كوشتن و بڕین و تاڵان كردن.
خەڵكی میسر كەوتنە شۆڕش كردن دژی ستەمكاران و سوپای عوسمانیش خۆی ئامادەكرد بۆ دەركردنی داگیركەران، لەم سەرو بەندەدا، پیاوێكی خواناسی بۆخوا سوڵحاوی تێكۆشەر كە لە شاری ئاكرێ دەژیا، خەو بە حەزرەتەوە(صلی الله علیه وسلم) دەبینێت كە مژدەی دەداتێ ئەگەر بچێ بۆ یارمەتی سوپای موسوڵمانان لە میسر خوای گەورە دوای سێ ڕۆژ لە جەنگ كردن سەریان دەخات بەسەر فەڕەنسییەكاندا.
ئەم پیاوە ناوی (جبرائیل كوڕی حسێنی زێباری) بوو، باپیرانی كاتی خۆی تێكۆشەر بوون و لەگەڵ (صلاح الدین)دا جیهادیان كردووە تەنانەت خوزە و زرێپۆشی جەنگی باپیرانی تا ئێستا ماوە و لەناو مەزارگەی قەبرەكەی (جبرائیل)دا دانراوە و پارێزراوە لە ئاكرێ.
جبرائیل بۆ بەیانی ئەم خەوە بۆ خەڵكی باس دەكات و بیست لاوی ئاكرێ واز لە كارو پیشەیان دێنن و كەس و كارییان لەبەر خوا بەجێ دەهێڵن و دەچن بەرەو شام و لەوێوە بۆ فەلەستین و پاشان بۆلای سوپای موسوڵمانان لە میسر، كە گەیشتنە ئەوێ، جبرائیل چووە لای سەركردەی سوپای عوسمانییەكان و مژدەكەی حەزرەتی (صلی الله علیه وسلم) پێگەیاندن.
جبرائیل و هاوەڵانی شانبەشانی سوپای موسوڵمانان جەنگان دژی سوپای فەڕەنسی و ،مژدەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هاتە دی و دوای سێ ڕۆژ فەڕەنسییەكان شكان و سەركردەی سوپای فەڕەنسی (مینو) قایل بوو بە خۆ بەدەستەوەدان، پاشان ئەسكەندەریەییان لە تشرینی یەكەمی ساڵی (١٨٠١)دا چۆڵ كرد و بەمەش میسڕ گەڕایەوە باوەشی ئوممەتی ئیسلامی.
پاش ئەم ڕووداوە دەنگوباسی (جبرائیل) بڵاو بۆوە و خەڵكی نازناوی (بیر)یان لێ نا كە مانای (وەلی) خوایە و ناوەكەشیان بۆ ئاسانی لەسەر زمان كورت كردەوە و لەجیاتی (جبرائیل) ئەیان وت (جب)، واتە بە (بیر جب) بانگیان دەكرد.
ناوبراو خۆی و هاوەڵانی لە كانونی یەكەمی ساڵی (١٨٠١)دا گەڕانەوە ئاكرێ و خەڵكی ناوچەكە پێشوازییەكی گەرمیان لێكردن ولەلایەن عوسمانییەكانیشەوە لە (خەراجی موسڵ) موچەی خانەنشینییان بۆ بڕایەوە.
لە ساڵی (١٨٠٣)دا (موراد پاشای كوڕی ئیسماعیل پاشا) كە ئەمیری بادینان بوو داوای لێكرد كە بچێت بۆ هاوكاری والی بەغدای ئەو كاتە دژی چەند هۆزێك كە چەتەگەرییان دەكرد و ڕێیان لە خەڵكی دەگرت و ئەمن و ئاسایشیان تێك دەدا، ناوبراو خۆی و نزیكی شەش سەد كەس چوون بۆ هاوكاریی والی بەغداد و لەم جەنگەشدا تەنها دوانزە كەسیان لێ شەهید بوو.
جا توانای (بیر جب) بۆ كۆكردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە بێ بەرامبەر بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خەڵكی خۆشیان دەویست و متمانەی تەواویان پێی بوو.
شایانی باسە كە (جبرائیل) كۆچی دوایی كرد هەر لە ماڵەكەی خۆیدا لە ئاكرێ ناشتیان و تا ئێستاش ماڵەكەی وەك مەزارگەیەك خەڵكی سەردانی دەكەن، كە لە دووژووری بچوك پێكهاتووە.

