سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆي دابەزيني ئايەتي (٦٤) سورەتي (مريم) : { وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته‌که : (بخاري) له (إبن عباس) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا (درودي خواي لەسەر بێت) به (جبريل) ی فه‌رموو : چی رێی لێگرتووی
زیاتر له جاران سه‌ردانمان نه‌که‌یت ؟ پاشان ئایه‌تی : { وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْڕ رَبِّكَ } دابه‌زی. له (إبن أبي حاتم) ه‌وه ده‌کێڕنه‌وه، ده‌ڵێت : (جبريل) تا چل ڕۆژ له‌هاتنه خوارەوەی خۆی دواخست، ئەوجا بەوێنەی ریوایەتەکەی پێشووی گێڕایەوە. لە (أنس) یشەوە دەگێڕنەوە، دەڵێت : پرسیاری لە (جبريل) کرد : کام پارچەیە زۆر خۆشەویستە بەلای خوای گەورە و کامیش زۆر خوای گەورە رقی لێیەتی ؟ ئەویش فەرمووی : نازانم تا پرسیار دەکەم ،پاشان (جبريل) هاتە خوارەوە و هێشتا زۆری بەسەرا رانەبوردبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا (درودي خواي لةسةر بيَت) فەرمووی : ئەوەندە دواکەوتیت تا گومانم بۆ پەیدا بوو لێم زویر بووبیت. (جبريل) یش فەرمووی : ئێمە بە فەرمانی پەروەردگار دێینە خوارەوە. لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕنەوە ، دەڵێت : (قریش) ی یەکان پرسیاریان کرد سەبارەت بە (اصحاب الكهف) تا (جبريل) هاتە خوارەوە ماوەیەکی خایاند و پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرموو : بەڕاستی درەنگ هاتیتە خوارەوە.

