سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خوا سته‌م له‌که‌س قبوڵ ناکات
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئانى پیرۆز له‌چه‌نده‌ها ئایه‌تدا باسی زوڵم و سته‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
١. (إن الشرك لظلمٌ عظيم) لقمان/١٣. واته: به‌ڕاستى هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوا سته‌مێکى گه‌وره‌یه .
٢. (تلكَ حدودُ الله ومن يَتَعَد حدود اللهِ فَأولئِكَ هُمُ الظالمون) البقره/٢٢٩ .واته: ئه‌وانه سنووره‌کانى خوان , سنوورشکێنى مه‌که‌ن , هه‌رکه‌س ده‌ست درێژى بکات و سنوور بشکێنێ , ئه‌وانه سته‌مکارن .
٣. (أم تَقُولونَ إن إبراهيمَ واسماعيلَ وإسحاقَ ويعقوبَ والأسباطَ كانوا هوداً أو نصارى ، قُل أأنْتُم أعلَمُ أمِ الله ، وَمَنْ أظلَمُ مِمنْ كَتَمَ شهادةً عِنْدَهُ مِنَ الله ، وَما اللهَ بِغافلٍ عما تَعلَمون) }البقره/١٤٠{ . واته:چۆن ده‌ڵێن که : ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و کوڕه‌کانى , جووله‌که یان گاوربوون ؟ پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه ده‌زانن یان خوا ؟ جاکێ له‌وه سته‌مکارتره که شایه‌تىیه‌کى خوایی له‌لابێت و شاردبێتیه‌وه , بێگومان خوا بێ‌ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ى که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
٤. (وَمَنْ أظلم مِمَن مَنَعَ مساجِدَ اللهِ أن يُذكر فيها اسمُه ، وسعى في خرابِهااولئكَ ماكانَ له‌م أن يَدخلوها إلا خائفين ، لَهَم فِي الدنيا خزيٌ ولَهُم في الآخرةِ عَذابٌ عَظيم) (البقرة/114) . واته:کێ له‌وه تاوانبارتره مزگه‌وته‌کانى خوا قه‌ده‌غه ده‌کات , له‌وه‌ى ناوى پیرۆزى ئه‌وى تیا ببرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران کردنیان , ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌کانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له دڵدا بێت , ئه‌وانه ته‌نها سوکىو ڕیسوایی به‌شیانه له‌دانیادا و، له قیامه‌تیشدا سزاى گه‌وره‌یان بۆهه‌یه .
٥. (وَمَنْ أظلم مِمَن ذُكرَ بآياتِ رَبهِ فأعرَضَ عَنها ونسيَ ماقدَمَت يداهُ , إنا جَعَلنا على قلوبِهم أكنةً أن يفقَهوهَ وفي آذانهم وَقرا ، وإن تَدعوهم إلى الهدى فَلَنْ يَهتَدوا إذاَ أبدا). الکهف/٥٧ .
واته: کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانى په‌روه‌ردگاری , که‌چی ڕووى لێوه‌رگێڕاون و لووتى به‌رزگرتووه‌و ئه‌وه‌شى له‌یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کى کردووه له‌گوناهو تاوان , ئێمه به‌ڕاستى په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له‌ئایه‌ته‌کانى ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیمان کردۆته گوێیانه‌وه , خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازى هیدایه‌ت و دینداری , ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رناگرن.
٦. (فَمَنْ أظلم مِمَن افترى على اللهِ كَذِبا لِيُضِل الناسَ بِغَير عِلمٍ ، إن اللهَ لايَهدي القَومَ الظالمين) الأنعام/١٤٤.
واته: کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆى به‌ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه ، تا به‌بێ زانست خه‌ڵکى سه‌رلێشێواو بکات , به‌ڕاستى خوا هیدایه‌تى ده‌سته‌ى سته‌مکاران نادات .
٧. (ياأيها الذين آمَنوا لاتَأكلوا أموالَكُم بَينَكُم بالباطل إلا أنْ تَكونَ تِجارةً عَنْ تَراضٍ مِنْكُم ، وَلاتَقتُلوا أنْفُسَكُم إن اللهَ كانَ بِكُم رَحيما وَمَنْ يَفعَل ذلِكَ عُدواناً وَظُلما فسَوفَ نُصليه ناراً ، وَكانَ ذلِكَ على اللهِ يَسيرا) النسا‌و/٢٠واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانى یه‌کتر به ناهه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا , مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندى هه‌موولایه‌کتان بێت ،خۆتان مه‌کوژن و یه‌کتر به ناحه‌ق مه‌کوژن , کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تى ڕووتان لێ ده‌کات یان تووشی زیانێک ده‌بن , به‌ڕاستى خوا میهره‌بانه پێتان , هه‌رکه‌سێکیش کاری وا بکات و سامانى خه‌ڵکى به‌ناهه‌ق بخوات وخۆی یان خه‌ڵک بکوژێت , به دوژمنایه‌تى وسته‌مکردن , ئه‌وه له‌ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه دۆزه‌خه‌وه‌و به ئاگر ده‌یسوتێنین , ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاسانه ..
٨. (إن الذينَ يأكلونَ أموالَ اليتامى ظُلما ، إنما يَأكُلُونَ في بطونِهِم ناراً وَسَيصلَونَ سَعيرا) النسا‌و/١٠ . واته: به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى که ماڵى هه‌تیو به‌ناهه‌ق و به‌سته‌م ده‌خۆن , بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له‌ناو سکیاندا و له‌قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو دۆزه‌خه‌وه .
٩. (وَلا تَركنوا إلى الذيَنَ ظَلَموا فَتَمَسَكُمُ النارُ وَمالكُم مِنْ دونِ اللهِ مِنْ أولياء ثُم لا تُنْصَرون) هود/١١٣ .. واته: نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخىبوون , چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت , که‌سێکیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت , له‌وه‌و دوایش یارمه‌تى نادرێن .
١٠. (وَلَو يُؤاخِذِ اللهُ الناسَ بِظُلمِهم ماتَرَكَ عَلَيها مِنْ دابةٍ وَلَكن يَؤخِرُهُم إلى أجلٍ مسمى فَإذا جاءَ أجَلُهُم لايَستَأخرونَ ساعةً ولايَستَقدِمون) النحل/٦٢.
واته: خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکى له‌ناو ببات وبیانپێچێته‌وه به‌هۆی سته‌میانه‌وه (ئةوةندة طوناه و تاوان زؤرة) زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌وىدا نایه‌ڵێت و، هه‌ر زوو خاپووری ده‌کات به هه‌موو گیانله‌به‌رانه‌وه , به‌ڵام ئه‌و خوایه ئارامى و خۆگری بێ سنووره , له‌به‌رئه‌وه تاکاتێکى دیارىکراو مۆڵه‌تى ئه‌و خه‌ڵکه ده‌دات و دوایان ده‌خات , جا کاتێک ئاکامى دیارى کراویان هات , نه‌تاوێک دوا ده‌که‌ون و , نه‌تاوێک پێش ده‌که‌ون .
١١. (إن اللهَ لايَظلِمُ مِثقالَ ذرة) النسا‌و/٤٠ واته: به‌ڕاستى خوا مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ک سته‌م له‌که‌س ناکات .. هه‌روه‌ها سته‌میشى حه‌رام کردووه هه‌روه‌ک له‌فه‌رموده‌ى قودسىدا هاتووه (ياعبادي اني حرمت الظلم على نفسي وجعلته محرماً بينكم فلا تظالَموا) مسلم . واته: به‌نده‌کانم من سته‌مم له‌خۆم حه‌رام کردووه‌و له‌ناو ئێوه‌شدا حه‌رامم کردووه , جا سته‌م له‌یه‌کترى مه‌که‌ن ..
پێغه‌مبه‌ریش (ص) جڵه‌وگیرى کردووه له‌سته‌مکردن و ده‌فه‌رموێت:
أ) (الظلم ظلمات يوم القيامة) بخاری ومسلم . واته:سته‌م کردن مایه‌ى تاریکى و ڕێ ده‌رنه‌کردنه له قیامه‌تدا . چونکه بڕوادار به نووری ئیمان ڕێى بۆ ڕۆشن ده‌بێته‌وه , به‌ڵام سته‌مکار بڕواکه‌ى ناته‌واوه‌و لاوازه وڕێگاى بۆ ڕووناک نابێته‌وه و ئه‌گه‌ر چاکه‌شى کردبێت ده‌درێت به سته‌م لێکراوان .
ب) (إن الله ليملي للظالم حتى إذا أخذه لم يُفلته) بخاری ومسلم .واته: به ڕاستى خوا مۆڵه‌تێ ئه‌دات به سته‌مکاران , به‌ڵام که‌گرتنى به‌ڕه‌ڵایان ناکات و نایه‌ڵێت قوتار ببن .
ج) حه‌زره‌ت ئامۆژکاری معاژى کوڕی جه‌به‌لى کرد کاتێ ناردى بۆ یه‌مه‌ن و پێى فه‌رموو (واتقِ دعوة المظلوم فإنه ليس بينها وبين الله حجاب) بخاری ومسلم . واته: خۆت بپارێزه له‌دوعا و نزاى سته‌ملێکراو , چونکه له‌نێوان ئه‌و دوعایه‌و خوادا په‌رده نیه‌و یه‌کسه‌ر گیراده‌بێت .
د) (إياك ودعوة المظلوم ، فإنما يسأل الله حقه ، وإن الله لايمنع ذا حق حقه) البیهقی . واته: خۆت بپارێزه له‌دوعا و نزاى سته‌ملێکراو , چونکه به‌ڕاستى ئه‌و سته‌ملێکراوه داواى هه‌قى خۆی ده‌کات و به‌ڕاستى خواش مه‌نعى هیچ خاوه‌ن هه‌قێک ناکات له‌هه‌قه‌که‌ى.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (دعوة المظلوم مستجابة وإن كان فاجراً ، ففجوره على نفسه). بخاری , واته: دوعا‌و نزاى سته‌ملێکراو وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه ئه‌گه‌ر سته‌ملێکراوه‌که خراپه‌کاریش بێت , چونکه ئه‌و که‌سه خراپىیه‌که‌ى بۆ خۆیه‌تى و په‌یوه‌ندى نیه به‌و سته‌مه‌ى که لێى کراوه .
و) (من كان عنده مظلمة لأخيه من عرضه أو من شي‌ء فليتحلله منه اليوم ، قبل أن لايكون دينار ولا درهم , إن كان له عمل صالح أُخذ منه بقدر مظلمته , وإن لم تكن له حسنات اُخذ من سيئات صاحبه فحُمل عليه). بخاری, واته: هه‌رکه‌س هه‌قی یه‌کێکى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و سته‌مێکى له‌یه‌کێک کردووه , با تا دنیاى ڕوونه‌و دینار و درهه‌م هه‌یه گه‌ردنى خۆی پێ ئازاد بکات , چونکه له قیامه‌تدا هه‌قی هه‌رکه‌سى به‌سه‌ره‌وه بێت , له‌چاکه‌کانى هه‌ڵده‌گیرێ و ده‌درێ به سته‌ملێکراوه‌که , ئه‌گه‌ر چاکه‌شی نه‌ما له‌خراپه‌کانى سته‌ملێکراو هه‌ڵده‌گیرێ و ده‌درێ به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا .
ه) غه‌ش کردن و ناپاکى و لادانى هه‌رشتێک له غه‌نیمه‌تیش سته‌مه‌و سزاى سه‌ختى له‌سه‌ره و به‌خۆی وئه‌و شته دزراوه‌وه له قیامه‌تدا ده‌هێنرێت که به‌کۆڵیه‌وه‌تى و مه‌حکه‌مه ده‌کرێت , حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت (لا الفين أحدكم يجىء يوم القيامة على رقبته بعير له رغاء , فيقول: يارسول الله أغثني , فأقول لاأملك لك من الله شيئا قد بلغتك لا الفين أحدكم يجيء يوم القيامة على رقبته فرس لها حمحمة فيقول: يارسول الله أغثني , فأقول: لاأملك لك من الله شيئا قد بلغتك , لا الفين أحدكم يجيء يوم القيامة على رقبته صامت , فيقول يارسول الله اغثني , فأقول: لاأملك لك من الله شيئا قد بلغتك) .. واته: نه‌تان بینم له‌قیامه‌تدا یه‌کێکتان بێت و حوشترێکى به کۆڵه‌وه بێت و بڵێ: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا فریام بکه‌وه منیش پێى ده‌ڵێم: ناتوانم هیچت بۆ بکه‌م لاى خوا , من له‌دنیادا ته‌بلیغم کردى و ئاگادارم کردى , نه‌بینم یه‌کێکتان بێت له‌ڕۆژى قیامه‌تدا ئه‌سپێک به کۆڵێکه‌وه حیله‌ى بێت و , بڵێ: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا: فریامکه‌وه , منیش پێى ده‌ڵێم: هیچم بۆ ناکرێ لاى خوا بۆت , من له‌دنیادا ته‌بلیغم کردى , نه‌بینم له‌قیامه‌تدا یه‌کێکتان بێت و شتێکى بێ ده‌نگى به‌کۆڵه‌وه بێت و بڵێ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا فریام بکه‌وه , منیش پێى ده‌ڵێم: ناتوانم هیچت بۆ بکه‌م لاى خوا , من له‌دنیادا ته‌بلیغم کردى .
دوعاى سته‌ملێکراو
سته‌م ئازاری ده‌روونى سته‌ملێکراو ده‌دات و به‌کوڵ و دڵ دوعا له‌سته‌مکار ده‌کات , یه‌کێ له‌پاشاکانى فارس مامۆستایه‌ک بۆ کوڕه‌که‌ى ده‌گرێت , تا به‌چاکى په‌روه‌رده‌ى بکات و ئاماده‌ى بکات ببێته پاشاى دواڕۆژ , ڕۆژێک مامۆستاکه زۆر له‌کوڕی پاشا ده‌دات به ناهه‌ق , کوڕیش هیچی ده‌سه‌ڵات نابێ بیکات به‌رامبه‌رىو زۆر ده‌روونى ئازار ده‌دات .. کاتێک باوکى ده‌مرێت و ده‌بێته پاشاى ووڵات , ده‌نێرێ به‌دواى مامۆستاکه‌ىدا و پێى ده‌ڵێت: فڵان ڕۆژ بۆ به‌ناهه‌ق ئاوا لێت دام و ئازارت دام , ئه‌مڕۆ ڕۆژى ئه‌وه‌یه تۆڵه‌ت لێبسێنم , ئه‌ویش ده‌ڵێ: ویستم تێت بگه‌یه‌نم که سته‌مکردن چه‌ند ناخۆشه , تا ئازاره‌که‌ى بچێژیت و هه‌رگیز سته‌م نه‌که‌یت .
کاتێک که‌سێکى سته‌ملێکراو دوعا ده‌کات له‌سته‌مکار په‌روه‌ردگار یان یه‌کسه‌ر یان پاشماوه‌یه‌ک کاره‌که‌ى بۆ جێبه‌جێ ده‌کات و له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه که‌خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (وعزتي وجلالي لأنصرنك ولو بعد حين) به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتى خۆم , سه‌رت ده‌خه‌م ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌کى تریش بێت.. جارى وا هه‌یه خوا له‌به‌ر حیکمه‌تێک سزاى سته‌مکار دوا ده‌خات , که ئێمه‌ى به‌نده‌ى هه‌ست و هۆش سنووردار نازانین بۆچىیه و له‌به‌ر چىیه , ئاشکراشه خواى گه‌وره که‌س ناتوانێ موحاسه‌به‌ى بکات و بڵێ بۆ وایه‌و بۆ وانیه , وه ته‌نها ئه‌وه که ده‌توانێت به ده‌سه‌ڵاتى خوایه‌تى خۆی له‌هه‌موو که‌س بپرسێته‌وه (لايُسأل عما يفعل وهم يُسألون) الانبیاو ٢٣ .
نزاکه‌ى ئیمام ئه‌حمه‌د
کاتێک ئیمام ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى (خلق القرآ‌ن) گیرابوو , وه‌زیرێک به‌ناهه‌ق شه‌قازڵه‌یه‌کى لێدا , ئه‌ویش دوعاى لێکرد وتى: خوایه من مه‌زڵومم و هه‌قم بسێنه به‌وه‌ى که له‌لاشه‌ى خۆىدا به‌ندى بکه‌ى .. به‌ڵێ خواى گه‌وره نزاکه‌ى وه‌رگرت و ئه‌و وه‌زیره پاش ماوه‌یه‌ک لایه‌کى تووشی ئیفلیجى بوو , زۆر بێزار‌و ناڕه‌حه‌ت بوو بوو , ده‌یووت: لایه‌کم ئه‌گه‌ر پارچه پارچه بکرێت به‌خۆی نازانێت ولایه‌کیشم ئه‌گه‌ر مێشێکى پێوه بنیشێ وا ده‌زانم شاخێکى به‌سه‌را که‌تووه .

