سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌ڕان به‌دواى هه‌قدا .. ( بەشی ١ )
گه‌ڕان به‌دواى هه‌قدا مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگه و زۆر که‌س مه‌به‌ستێتى بگاته هه‌ق به‌ڵام رێنمایى و ده‌ستگرتنى ده‌وێ ،حه‌وسه‌ڵه‌و ئارامگرتنى ده‌وێت ، ئه‌مه‌ش له ژیانى دکتۆر
مسته‌فا مه‌حمودا به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت:
ناوبراو له ساڵى (١٩٢١) له‌دایک بووه له ولآتى میسر و له ٣١ى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى (٢٠٠٩)دا کۆچى دوایى کردووه، زیاد له هه‌شتا ساڵ ژیا‌و زیاتر له هه‌شتا په‌ڕاویشى نووسى له زۆر بواردا.
هه‌ر له مناڵیه‌وه باوکى په‌ڕاوى ده‌خسته به‌رده‌ستى تا له‌گه‌ڵیا ڕابێت و حه‌ز به خوێندنه‌وه بکات، هه‌میشه دووره‌په‌رێز بوو له منالآنى هاوته‌مه‌نى و حه‌زى به یاریکردن و تێکه‌لآوییان نه‌ده‌کرد، هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زى له ته‌نهایى و بیرکردنه‌وه و گه‌شت کردن بوو، له‌ناوچه‌که‌ى خۆیان له قه‌راخ جۆگه‌یه‌ک داده‌نیشت و به‌له‌مێکى کاغه‌زى دروست ده‌کرد و ده‌یخسته ئاوه‌که‌وه و به‌خه‌یاڵى مناڵى واى ده‌زانى ده‌چێ بۆ هیند و ئه‌مریکاى لاتینى..
عه‌قڵى له‌پێش ته‌مه‌نیه‌وه بوو، قسه‌ى گه‌وره گه‌وره‌ى ده‌کرد، هه‌روا به ئاسانى قسه‌ى وه‌رنه‌ده‌گرت، هه‌میشه ده‌م به پرسیار بوو تا باشتر تێبگات.
ڕۆژێک له‌باره‌ى خواوه هه‌ندێک پرسیارى له مامۆستاى زمانى عه‌ره‌بى کرد، که خوا چییه‌و چۆنه، مامۆستاکه‌ش به حساب چۆن ده‌بێ پرسیارى وا بکات دارێکى کێشا به‌ده‌ستیا، له داخى مامۆستاکه‌ى قوتابخانه‌ى بۆ سێ ساڵ به‌جێهێشت، نه‌گه‌ڕایه‌وه تا مامۆستاکه بۆ قوتابخانه‌یه‌کى تر گواسترایه‌وه .
سیسرکى زۆر هه‌بوو له ناوچه‌که‌یاندا، مه‌لاى مزگه‌وته‌که‌شیان ناحاڵى، دوعا‌و نوشته‌ى بۆ ئه‌نوسین گوایه دایبنێن سیسرکه‌کان له‌ناو ده‌بات، ئه‌میش که ئه‌مه به عه‌قڵیا نه‌ده‌چوو، تاقیکرده‌وه سوودى نه‌بوو، سیسرکه‌کان به دوعا و نوشته‌ى مامۆستا هیچیان لێ نه‌ده‌هات بۆیه هه‌ر به‌و ته‌مه‌نى مناڵییه کۆمه‌ڵێ لاوى دروست کرد به‌ناوى (كۆمەڵى كافران) دژى مه‌لاى مزگه‌وت و خورافاته‌کانى.
مسته‌فا گومانى له قورئان و له ئیسلامدا نه‌بوو گومانى له شێوه‌ى گه‌یاندن و بازرگانى کردن به دینه‌وه هه‌بوو، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵێکیدا تاقیگه‌یه‌کى بچوکى له ماڵه‌وه دروست کرد مه‌وادى کیمیایى ده‌کرد به‌سه‌ر یه‌کدا به‌حساب ده‌رمانى له‌ناوبردنى سیسرک دروست ده‌کات، دیاره ئه‌م تاقیکردنه‌وانه‌ش جارى وا هه‌بووه گڕگرتن و ته‌قینه‌وه‌ى لێ په‌یدا بووه، مناڵێکى سه‌یر بوو، حه‌زى ده‌کرد هه‌موو شتێ له‌ڕێى پێنج حه‌واسه‌که‌یه‌وه وه‌ربگرێ.

