سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شێخ سه‌عید زه‌یانى
شێخ سه‌عید زه‌یانى باسى ژیاننامه‌ى خۆى ده‌کات و ده‌ڵێت: منیش وه‌کو خه‌ڵکى عه‌وداڵى به‌خته‌وه‌رى بووم و وامده‌زانى که به‌خته‌وه‌رى وا له ماڵ و سامان و پله‌و پایه‌دا، له‌مناڵیه‌وه به‌شداریم کرد له به‌رنامه‌ى مناڵاندا له ته‌له‌فیزیۆندا و که گه‌وره‌ش بووم ئه‌کته‌روگۆرانیبێژێکى به‌ناوبانگم لێده‌رچوو، زۆر له کاربه‌ده‌ستان بوونه هاوه‌ڵم وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانى مه‌غریب که زوو زوو سه‌ردانم ده‌کردو، زۆر له هونه‌رمه‌ندانیش بوونه هاوه‌ڵم وه‌ک ( عبدالحليم حافظ ) ، به‌خوَمم ده‌ووت: باشه ئه‌گه‌ر بشگه‌مه ( عبدالحليم ) خۆ ئه‌وه‌تا خۆى ده‌ڵێ به‌خته‌وه‌ر نیه، پاشان مردنى ناوبراو زۆر کارى تێ‌کردم و، هه‌رده‌م بیرم لاى گه‌یشتن بوو به ئاسووده‌یى و به‌خته‌وه‌رى .
جارێکیان له ساڵى ١٩٧٤ دا ڕۆژنامه‌نووسێک پرسیارى لێکردم و وتى: تۆ ناوت (سعيد ) ه ئایا گه‌یشتوویته سه‌عاده‌ت و به‌خته‌وه‌رى؟؟ منیش وتم: ناوه‌که‌م له چوار پیت پێکهاتووه‌و سێ پیتى(سعى) یه‌و هه‌وڵه به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى پیتى ( د ) دا تا به‌ته‌واوى بگه‌مه به‌خته‌وه‌رى، په‌یمان بێت که گه‌یشتم هه‌واڵت بده‌مێ.
به‌ڵێپاره‌وسامانم زۆربوو، ناووشۆره‌تم زیادبوو، سه‌ردانى ڕۆژئاوام کرد، که‌چى هه‌ر به‌خته‌وه‌رنه‌بووم. شه‌یتانیش وه‌سوه‌سه‌ى پێده‌کردم و هانى ده‌ده‌م که‌ماده‌م ناگه‌مه به‌خته‌وه‌رى و ناشادم خۆم بکوژم !!
له‌و ماوه‌یه‌دا په‌ڕاوێکى نووسه‌رێکى فه‌ڕه‌نسیم ده‌ستکه‌وت که‌باسى خۆکوشتنى ده‌کردو ئامارى زۆرى تیا‌بوو، لام سه‌یربوو که ڕێژه‌ى خۆکوشتن له سوید زۆر زۆر بوو، له کاتێکدا زۆر ژیان ئارام و خۆشه له‌و وڵاته‌دا..ته‌نانه‌ت پردێکیان هه‌یه پێى ده‌ووترێت پردى خۆ کوشتن، ئه‌وه‌نده خه‌ڵکى له‌ژیان بێزار خۆیانى لێ فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه..هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا په‌ڕاوێکى ترم خوێنده‌وه له‌باره‌ى ئه‌و که‌سه ناودارانه‌ى له ڕۆژئاوا موسڵمان بوون، وه‌ک گۆرانى بێژى به‌ریتانى کات ستیڤنس، که‌ناوى خۆى کرد به یوسف ئیسلام. ئه‌وانه به به‌رنامه‌ى خوا گه‌یشتنه لوتکه‌ى به‌خته‌وه‌رى..
براکه‌شم به هۆى کۆمه‌ڵێ براده‌رى بانگخوازه‌وه له هۆڵه‌ندا بوو به پیاوێکى خواناس و به‌ته‌واوى ژیانى گۆڕدرا و، زۆر هه‌وڵیشیان له‌گه‌ڵ من دا، بۆیه منیش بڕیارم دا ته‌وبه‌بکه‌م و په‌یڕه‌وى به‌رنامه‌ى خوا بکه‌م..به‌مه‌ش گه‌یشتمه ئه‌و به‌خته‌وه‌رى و ئاسووده‌ییه‌ى که به دوایا وێڵ بووم، که ئه‌وه‌ش ئاواتى دایکم بوو که‌هه‌میشه ده‌ست به‌دوعابوو خوا هیدایه‌تم بدات..ئنجا نامه‌م نووسى بۆئه‌و ڕۆژنامه نووسه‌ى که کاتى خۆى پرسیاره‌که‌ى لێکردم، وتم: وا پاش دوانزه ساڵ له پرسیاره‌که‌ت له سایه‌ى خواوه پیتى چواره‌مى ناوه‌که‌مم دوَزیه‌وه و له سایه‌ى به‌رنامه‌که‌ى خواوه به‌خته‌وه‌ربووم. (سايتى التوابون.كوم ).

