سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن کێشه خێزانیه‌کان سنووردار ده‌که‌یت
و. هێور خه‌لیل ـ هه‌ولێر
هه‌رچه‌نده ژیانی هاوسه‌ری بێ کێشه نابێت، به‌لآم به‌م (دوازده) هۆکاره ده‌توانین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کێشه‌کان سنووردار بکه‌ین و هه‌وڵی نه‌هێشتنی بده‌ین:
١- داوای لێبوردن: به‌تایبه‌ت داوای لێبوردن کاتێک به‌شێوازێکی جوان و جددی بوونی پێوه دیاربێت، هه‌موو کاریگه‌رییه سه‌لبیه‌کانی کێشه ده‌سڕێته‌وه.
٢- خۆگرتن له وتنی هه‌موو شتێک: چونکه هه‌ڵچوونی زۆر وا ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌رگری له خۆی و بۆچوونه‌که‌ی بکات، هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌ش بێت.
٣- خواردنه‌وه‌ی توڕه‌یی: له رێگه‌ی ئارامگرتن و رێگه‌دان به گفتوگۆ.
٤- سنووردارکردنی کێشه‌که: له رێگه‌ی به‌دوورگرتنی باسکردنی ئه‌م کێشانه له‌لای خێزانی هه‌ردوولا، یاخود که‌سانی تر، هه‌روه‌ک گفتوگۆ و قسه‌کردن له‌سه‌ر کێشه‌کان ده‌بێت دوور بێت له بینین و بیستنی منداڵه‌کان.
٥- ده‌ستنه‌گرتن به بۆچوونی خۆت: وازهێنانی هه‌ریه‌کێک له هاوسه‌ران له بۆچوونه‌که‌ی خۆی، له چاره‌سه‌ر نزیکمان ده‌خاته‌وه و، سووربوونی هه‌ردوولا له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانیان هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه له‌سه‌ر خێزان دروست ده‌کات.
٦- دانایی: داناییبوون له کاتی روودانی کێشه‌دا، رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیان.
٧- دوورکه‌وتنه له پێچ و په‌ناگرتن (المراوغة): هه‌رچه‌نده زیره‌ک بیت له پێچ و په‌نا دۆزینه‌وه بۆ کاره‌کان، به‌لآم له کێشه خێزانیه‌کاندا ئه‌م رێگایه بارودۆخه‌ت ئاڵۆزتر ده‌کات.
٨- ئاسانکار به: هه‌رچه‌نده هه‌وڵی بچووککردنه‌وه‌ی کێشه بده‌یت، ئه‌وه‌نده‌ی تر لایه‌نه‌که‌ی تر له بۆچوون و پێشنیاره‌کانت نزیک ده‌خه‌یته‌وه و کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌به‌یت.
٩- رامه‌که و پاشه‌کشه مه‌که: راکردن و پاشه‌کشه‌کردن له رووبه‌ڕٍووبوونه‌وه‌ی هۆکاری کێشه‌کان، به‌رده‌وامی به حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌که ده‌به‌خشێت و کێشه‌کان به هه‌ڵواسراوی ده‌مێننه‌وه.
١٠- هێرشبه‌ر مه‌به: چونکه به‌م شێوازه‌ی تۆ به‌رامبه‌ر هه‌وڵی به‌رگری ده‌دات، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شت گرت، به وشه‌ی (من) ده‌ست پێبکه، نه‌ک به وشه‌ی (تؤ).
١١- هه‌ڵبژاردنی کاتی گونجاو: به تایبه‌ت کاتی خه و به باشترین هۆکار داده‌نرێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هاوسه‌ران به شێوه‌یه‌کی گونجاو.
١٢- روونی و راشکاوی: زۆر جار بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، پێویسته هاوسه‌ران روون و راشکاو بن له گفتوگۆکردن.

