سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌رده‌وامى یادى خودا..به دڵ و زوبان
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت
(الذَّاكِڕينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً )الأحزاب٣٥
یادى خوا له ئیسلام دا پله‌و پایه‌یه‌کى هه‌ره به‌رزو باڵاى هه‌یه، چونکه قورئانى پیرۆز قسه له جێى گوتارى خوایه‌و هه‌موو پیت و وشه‌و رسته‌کانى به ته‌رازووى زانیارى کاربه‌جێى خواى گه‌وره کێشراون وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:[ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ](العنكبوت:145) واته یادى خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تره به نرختره خواش خۆى زانایه‌و به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ى که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن،
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت:[وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْڕ مِنْ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُنْ مِنْ الْغَافِلِينَ](الأعراف:205)، واته: یادى په‌روه‌ردگارتان له دڵ و ده‌روونى خۆتدا به پاڕانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه بێ ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه له نێوان چپه‌و ئاشکرادا له به‌یانیان و ده‌مه‌و ئێواراندا له بێ ئاگایان مه‌به (ئةوانةى دلَيان غافلَة). هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تى:" هه‌ر کۆمه‌ڵێک پێکه‌وه دانیشن یادى خواى گه‌وره بکه‌ن ئه‌وا فریشته ده‌وریان ده‌ده‌ن و به‌زه‌یى خوا دایان ده‌پۆشێت و ئارامیان به‌سه‌ردا ده‌بارێت، وه خواى به‌رزو بێ هاوتا له لاى ئه‌و فریشتانه‌ى لێى نزیکن باسیان ده‌کات". له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا ده‌فه‌رمووێت:"ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م به باشترین کرده‌وه‌تان، وه پاکترینى له لاى گه‌وره‌و سه‌رۆکتان ـ خواى بێ هاوتا ـ وه به‌رزترینى له پله‌و پایه‌ى کرده‌وه‌کانتاندا، وه چاکتربێت بۆتان له به‌خشینى زێڕو زیو، وه چاکتر بێت له‌وه‌ى که بگه‌نه دوژمنتان و له گه‌رده‌نیان بده‌ن و له گه‌رده‌نتان بده‌ن، وتیان: به‌ڵێ، ئه‌ویش فه‌رمووى:"یادى خوایه". وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى:" قال سبق المفردون، قالوا: وما المفردون یا رسول الله؟ قال: الژاکرون الله کپیرا والژاکرات". واته: تاک بووه‌کان پێش هه‌موو خه‌ڵکى که‌وتوون، فه‌رموویان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) تاک بووه‌کان کێن؟ فه‌رمووى: پیاوان و ئافره‌تانى زۆر خوا له یادن ـ واته زۆر یادى خوا ده‌که‌ن.به‌راستى تیژکردنه‌وه‌ى بڕوا‌و ئاودانى دڵه‌کانى ته‌نها به‌یادو زیکرى خوا ده‌بێت، خوداى گه‌وره له زۆر ئایه‌ت دا هانى بڕوادارانى داوه بۆ یادکردنى وه‌ک [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا](الأحزاب:41) واته: ئه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه زۆر یادى خوا بکه‌ن، هه‌میشه ناوى پیرۆزى ئه‌وتان له‌یاد بێت له دڵ و ده‌رونتاندا جۆش بخوات وه بێته سه‌ر زارتان".
پێغه‌مبه‌رى خه‌ا له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا ده‌فه‌رمووێت: "ئه‌گه‌ر به‌لاى باخه‌کانى به‌هه‌شتدا رابووردن له‌زه‌ت وه‌رگرن ـ پشوو بده‌ن ـ وتیان باخه‌کانى به‌هه‌شت چین ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا؟ فه‌رمووى: کۆڕه‌کانى یادى خوایه، چونکه خواى گه‌وره چه‌ند فریشته‌یه‌کى گه‌ڕۆکى هه‌یه به‌دواى کۆڕه‌کانى یادى خوا ده‌گه‌ڕێت، جا هه‌ر کاتێک تووشیان بوون ده‌وریان ده‌ده‌ن" هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت" مپل الژی یژکر ربه والژی لایژکر مپل الحی والمیت". واته: وێنه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى یادى خوا ده‌کات وه ئه‌وه‌ى یادى خوا ناکات وه‌ک زیندوو مردوو وایه.
لێره‌دا ئه‌وانه‌ى یادى خودا ده‌که‌ن و روخسارى ده‌ره‌وه‌یان به نورى ژیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و ناوه‌وه‌شیان ئه‌ڕازێننه‌وه به نورى زانست و تێگه‌یشتن، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چوواندویه‌تى به زیندوو، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێ: "قال عز وجل: أنا عند ڤن عبدی بی، وأنا معه إژا ژکرنی فإژا ژکرنی فی نفسه، ژکرته فی نفسی، وإن ژکرنی فی ملأ ژکرته فی ملأ خیر منهم". (رواه البخاري ومسلم).
واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: من به گوێره‌ى گومانبردنى به‌نده‌ى خۆمم، من له گه‌ڵى دام ئه‌گه‌ر یادم بکات، هه‌رکه‌سێ له نه‌فسى خۆى یادم بکات منیش له نه‌فسى خۆم یادى ده‌که‌م، هه‌رکه‌سێک له ناو کۆمه‌ڵێک یادم بکات له‌ناو کۆمه‌ڵێکى له‌وه باشتر یادى ده‌که‌م". با ئێمه‌ش له‌و که‌سانه بین که به‌رده‌وام ده‌م به یادى خواى گه‌وره بین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفرازى هه‌میشه‌یى به ده‌ست بهێنین، که خۆشه‌یسترین کرده‌وه له‌لاى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه کاتێک ئه‌مریت زمانت پارواو بێت و به‌رده‌وام بێت له یادى خواى گه‌وره. (أحب الأعمال إلى الله أن تموت ولسانك رطب بذكر الله).

