ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كۆمەلەی ترسنۆكی جولەكە..چیرۆكە قورئانیەكان

كۆمەلەی ترسنۆكی جولەكە..چیرۆكە قورئانیەكان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی ///نووسینگەی تەفسیر //ئایا ئەو كۆمەڵە جوولەكە ترسنۆكە چ وەڵامێكی ئامۆژگاریی دووپیاوە ئازاكەیان دایەوەو چییان كرد؟ ئایا شوێنەواری ئامۆژگارییەكە لەسەریان چیبوو؟ ئەی داخۆ هەڵوێستیان

لەبەرامبەر دیدوبۆچوونی جیهادییانەی هەردوو پیاوەكە لەمەڕ هێرش بردن چی بوو؟

وەك قورئان دەیگێڕێتەوە گوتوویانە: ئەی موسا ئێمە هەرگیز ناچینە ناو خاكە پیرۆزەكەوە مادام ئەو خەڵكە بەسام‌و هەیبەتەی تێدابێت، لەبەرئەوە خۆت‌و خودای پەروەردگارت بڕۆن بۆ جەنگ‌و كوشتار، وا ئێمەش لێرە دانیشتووین:. بەمانای ئەوەیان لەموسا خواستووە، كە بێ‌ هیوابێت لێیان‌و دەست لەهاندانیان هەڵگرێت‌و خۆی بە هەڵنان‌و هاندانیانەوە ماندوو نەكات.
لەم وتەیەدا بە دوو وشەی (لن)ی هەمیشەیی‌و، (ابداً)ی هەمیشەیی مەبەستی خۆیان دووپات كردۆتەوە.
بەهەمیشەیی كردنی مەبەستەكەشیان پەیوەستە بە مانەوەی گەلە بەهێزو تواناكەی نێو خاكە پیرۆزەكەوە، چونكە ئەگەر ئەوانی لێ دەرچن، ئەوا جوولەكەكانیش دەچنە ناوی. سووربوونیان لەسەر جەنگ نەكردن‌و دووپاتكردنەوەی ئەو سووربوونەش ئەو ئاماژەیە بەدەستەوە دەدات كە ئەوان خوازیاری شێوازی عەسكەری‌و جیهادی نەبوون‌و، رێگای پیاوەتی‌و سەربەرزی‌و خۆبەختكاری‌و بەهەشتیان ناوێت، بەڵكو رێگای سەرشۆڕی‌و ترسنۆكی‌و لاوازی هەڵدەبژێرن.
بێگومان ترسنۆكیی جوولەكەو ترس‌و سەرشۆڕییان، ئەو جەنگین‌و جیهادەی لەلا بێزراندوون‌و هانی داون بۆ دانیشتن‌و خۆبەدەستەوە دان.
هەر ئەم ترسنۆكی‌و ترس‌و لەرزەش، سەرچاوەی دەردو پەتای هەر نەتەوەیەكە، كە رێچكەی ئەم جوولەكانە بگرێتە بەر، چونكە رێگەی كوشتارو جیهادو شەهیدبوون رەت دەكەنەوەو، هۆگری رێگەی سەرشۆڕی‌و لاوازی‌و تەسلیم بوون‌و خۆ فریودان بەوەهم‌و خەیاڵن. ئەم جۆرە نەتەوەیە، وەهمی سەركەوتنی بەسەر دوژمندا لەبواری فشاری ئاشتیانە، یاخود دانوستانی ڕاستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆدا بۆ دروست دەبێت. یان چاوەڕوانی دەرچوونی دوژمنانن لە وڵاتیان‌و، گوایە بەخواستی لەخۆبوردوانەو بەخشندەیەتیی خۆیان لەمەیدان دەكشێنەوە، سەیر لەوەدایە ئەم بۆچوونەی خۆیان بەبەرزترین پلەی هۆشیاری‌و زیرەكی‌و ژیری‌و واقیعی‌و میانڕەوی دادەنێن. ئایا ئەم نەریتە، نەریتی هەندێك عەرەبی ئەم سەردەمە نییە لەشێوازی تێروانینیاندا بۆ ناكۆكییان لەگەڵا جوولەكەو، گێڕانەوەی ئەو خاكەی، كە جوولەكەكان دوای ساڵی (1967) داگیریان كرد؟
ئیدی بەهۆی ئەم روانینە ترسنۆكانەو، ئەو بۆچوونە كورتبڕەو ئەو تێگەیشتنە ساویلكانەیەوە دەبینین، كە كێشەی موسڵمانانی فەڵەستین بەردەوام لەدواكەوتن دایەو، عەرەبەكانیش لەهەموو لایەن‌و مەوقیعێكەوە لەبەرامبەر جوولەكەدا تێشكاوو زەرەرمەندن. خۆ ئەگەر ئەو عەرەبانە رێگەی تریان هەڵبژاردایە، ئەگەر رێگەی جەنگی هێرش بردن‌و تیۆری (ادخلوا علیهم الباب)یان بگرتایەتە بەر، ئەوا بەخێرایی: (كۆتایی پێ‌هێنانی كێشەكە)و (چارەسەری گرفتەكە)‌و (بەزینی دوژمنان)‌و (ڕزگاركردنی نیشتمان) بەئەنجام دەگەیشت، هەر ئەم رێگەچارەیە ڕاستەو هیچ رێچكەیەكی دی سوودی نییە، ئایا عەرەبەكان كاری پێ‌ دەكەن؟ ئایا ڕێگەی ڕاست دەگرنەبەر؟ ئایا لە دەرگاوە هەڵمەتیان دەبەنە سەر؟ ئایا ڕزگاركەری وڵاتن؟ ئایا بەسەر جوولەكەدا سەردەكەون؟
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز