سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وهلید ) ناخهوێت و لێناگهڕێت کهسیش بخهوێت !! (بەشی ١٣)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ بەم جۆرە شمشێرەكەی خالیدمان بینی سەر ئێشەی بۆ خاوەنەكەی دروست دەكرد.ئەو كاتەی دوای رزگاركردنی مەككەش پێغەمبەر
(صلی الله علیه وسلم) ناردی بۆ لای هەندێك لە هۆزە عەرەبەكانی نزیك شاری مەككە، پێی فەرموو:
{وەك بانگخوازێك دەتنێرم، نەك جەنگاوەر}.
شمشێرەكەی بەسەریدا زاڵ بوو رۆڵی جەنگاوەری تێدا بەرجەستە كرد و.. وازی لە رۆڵی بانگخوازی هێنا كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) رایسپاردبوو، هەر ئەوەش بوو وای كرد لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) غەمگین و ناڕەحەت ببێت كاتێك هەواڵی كارەكانی خالیدی پێگەیشت، هەستایەوە و رووی كردە قیبلە و، هەردوو دەستی بەرزكردەوە و، بەم وتەیەی پۆزشی بۆ خوای گەورە هێنایەوە:
{خودایا خۆم بەری دەكەم لەوەی خالید ئەنجامی داوە}
پاشان (عەلی) نارد بۆ لایان خوێنی دانێ و پارە و سامانی بۆ گێڕانەوە.
وتراویشە كە (خالید) بەوە پاكانەی بۆ خۆی كردووە كە (عبدالله ی كوڕی حوزافەی سەهەمی) پێی وتوە: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمانی شەڕكردن لەگەڵیاندای پێكردوون لەبەر ئەوەی موسڵمان نابن..
خالید خاوەنی توانایەكی نائاسایی بوو و.. پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەر دروست كردبوو بۆ داڕوخانی هەموو جیهانی كۆنی..
خۆ گەر ئێمە لێی رابمێنین كاتێك بتی (عوزا) دەڕوخێنێت كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ناردبووی بۆ روخاندنی.
یان گەر سەرنجی بدەین كە بەپاچەكەی ئەو بینا بەردینەی دەروخاند، وەك پیاوێك دەهاتە بەر چاومان كە لە دژی تێكڕای سووپایەك بجەنگێت، سەری تاكەكانی دەپچڕاند و ریزەكانی پەرتەوازە دەكرد.
ئەو بەدەستی راستی و، بەقاچیشی لێی دەدا و، هاواری لە پارچە ورد وردبووەكان و، خۆڵە داكەوتووەكەی دەكرد:
{ئەی عوزا بڕوام پێت نیە ، نەك پاك و بێگەرد بیت
من بینیم خوای گەورە سەر شۆڕی كردی..!!}.
پاشان ئاگری لە خاكەكەی بەردەدا و دەیسوتاند..!
هەموو دیاردەكانی هاوەڵ پەرستی و پاشماوەكانی لەبۆ چوونی خالید دا-وەك عوزا جێگایەكی لەو جیهانە نوێیەدا نیە كە خالید لە سایەی ئاڵاكەیدا راوەستابوو..
خالید بەهیچ شتێكی دیكە لە شمشێرەكەی ئاشنا نەبوو بۆ پاكتاوكردنی.
هەر بۆیە.. {باوەڕم بەتۆ نیە ، نەك بێگەردی بۆت
من بینیم خوای گەورە سەرشۆڕی كردیت}..!!
گەر ئێمەش لەگەڵ ئەمیری باوەڕداران (عومەر)دا ئەو خۆزگەیەمان هەبایە، كە بریا شمشێرەكەی خالید بەدەر بووایە لەو پەلە پەلییە، ئەوا لەگەڵ ئەمیری باوەڕداران (عومەر)یش، ئەم وتەیەی دووبارە دەكەینەوە:
{ئافرەتان دەستەوسانن لەوەی كەسێكی دیكەی وەك خالید وەبەربێنن}..!!
ئەو رۆژەی خالید كۆچی دوایی كرد (عومەر) زۆر زۆر بەكوڵ بۆی گریا و، خەڵكی دواتر زانیان كە ئەو تەنها بۆ لەدەستدانی ناگری، بەڵكو بۆ دەرفەتە دەگریا كە مردن لە دەستی (عومەر)ی دا كە دەیویست خالید بكاتەوە بە ئەمیر پاش ئەوەی قسە و قسەڵۆكی خەڵكی لەسەر لاچوو و، هۆیەكانی گۆشە گیر كردنی نەما، گەر مردن پێی نەگەیشتبایە و خالید خێرا بەرەو دیداری پەروەردگاری نەگەڕایەتەوە.
بەڵێ، ئەو پاڵەوانەش خێرا بەرەو ئارامگاكەی لەبەهەشتدا گەڕایەوە..
ئێستا بۆی هەیە بحەوێتەوە..؟؟ چونكە ئەو كەسێك بوو سەر زەوی هیچ كەسی دیكەی وەك ئەو دوژمنی حەوانەوەی بەخۆیەوە نەدیووە..؟؟
ئێستا كات و ساتی ئەوەیە جەستەی شەكەتی بۆ كەمێ بسرەوێ..؟؟ هەر ئەو بوو هاوەڵان و دوژمنانی لە پیاهەڵدانیدا دەیانوت:
{ئەو پیاوە ناخەوێت و، لێناگەڕێت كەسیش بخەوێت}..؟؟
بەڵام ئەو گەر سەرپشك بكرایە ئەوا ئەوەی هەڵدەبژارد كە خوای گەورە تەمەنی درێژتر بكردایە و كات و ساتی زیاتر پێ ببەخشایە تا درێژە بە تێكشكانی پاشماوە بۆگەنەكان بدات و، لەسەر كار و جیهاد كردنی لەپێناوی خوا و ئیسلامدا بەردەوام بێت .. (كۆتایی بەشی ١٣)

