سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چەند مەوقیفێكی قورئانی و حاڵەتی نەخۆشی..لەقورئاندا
نووسینی /سەروەر حسن /نووسینگەی تەفسیر ///هەڵچون و كاردانەوە توندە دەرونییەكان دەبنەهۆی گۆڕانی هەندێك لە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ... زۆرجار هەست و سۆز گەورەترین جوڵێنەری زیادبوونی نەخۆشیەكە دەبێت هەندێك لەو گۆڕانكاریانەی
لە ئەندامەكاندا ڕوودەدەن لەوانەیە ئەگەری شیفا و چاكبوونەوەیان نەبێت و گێڕانەوەیان بۆ بارە سروشتییەكەیان لەسەروو توانای مرۆڤەوەیە...لێرەدا هەندێك لەو حاڵەتانە وەك نمونە باس دەكەین:
خوای گەورە دەفەرموێت:{فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا (17)} [المزمل]، واتە: (ئەگەر ئێوە لەسەر یاخی بوونتان بەردەوام بن) ئیتر چۆن خۆتان دەپارێزن لە ڕۆژێك كە منداڵ لە تاوی پیر دەبێت و سەری سپی دەبێ...
دەركەوتووە كە ترسی زۆر و لە پڕ، زۆرجار دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی قژ بۆ سپی و دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست.
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ (2)} [الحج]، واتە: (كارەساتی) ئەو ڕۆژە كە پێش دێ دەبینن، هەر ئافرەتێك كە منداڵی لەباوەشدایە لەكاتی شیرپێدانیدا، لە ترسا هۆشی لای خۆی نامێنێت و جگەرگۆشەكەی فەرامۆش دەكات. هەرچی مێینەیەكی باردار (دووگیان) هەیە، منداڵ و بەچكەكەی لەباردەچێت ، خەڵكی دەبینیت دەڵێی سەرخۆشن، بەڵام سەرخۆش نین، بەڵكو سزای خوایی زۆر سەخت و سامناكە.
حاڵەتەكانی ڕوودانی دانانی كۆرپەلە لەلایەن ئافرەتی سكپڕەوە زۆرن، لەئەنجامی ترس و تۆقین لە كاروبار و ڕووداوە دونیاییەكان، ئەی چۆن دەبێت لەكاتی ترس لە سزای خوایی لە ڕۆژی قیامەتدا.
پەروەدگار دەفەرموێت:{اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُتَشَابِهًا مَثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْڕ اللَّهِ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (23)} [الزمر]، واتە: خوا جوانترین و پیرۆزترین فەرمایشی ناردووەتە خوارەوە، هەندێك ئایەت و بابەتی لەیەك دەچێت، هەندێك باسیشی (بەشێوەی جیاواز) تێدا دووبارەبووەتەوە. (جا كاركردنی ئەم قورئانە ئەوەیە كە) تەزوو بە (گیان) و پێستی ئەو كەسانەدا دێنێت كە ترسی پەروەردگاریان (لە دڵ و دەرووندا) هەیە، لەوەودوا (گیان) و پێست و دڵیان نەرم و ئامادە دەبێت بۆ یادی خواو (خواپەرستی).
لەحاڵەتی دڵەڕاوكێ و ڕاڕایی دەروونیدا ئەو ماسولكانەی مووەكانیان پێوە چەسپ بووە دەچنەوەیەك و پێستیش كرژدەبێت و دێتەوەیەك، دەلەرزێت و هەڵدەبزڕكێت و ڕەنگی تێكدەچێت... هەركاتێكیش ئەو هەڵچونە دەروونیانە نەمان، ماسولكەكان هێوردەبنەوە و پێستەكەشی نەرم دەبێت...
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَى عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُمْ بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْڕ أُولَئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (19)} [الأحزاب]، واتە: كاتێك كە ترس و بیم هات دەیانبینی كە تەماشات دەكەن، چاوەكانیان دەسوڕێتەوەو ئەبڵەق دەبێت وەك كەسێك كە ترسی لە مردنی هەبێت، هەر ترس و بیمیش ڕۆیشت و نەما، زمان درێژدەكەن و دەمیان گەرم دەبێت، جا هەرچەندە ئەوسا ڕەزیل بوون لەبەخشیندا، ئیستا كە دەستكەوت هەیە دەیانەوێ زۆرترین دەستكەوتیان بدرێتێ.
لەجوڵەی چاوەكاندا ژمارەیەكی زۆر ماسولكە و دەمار بەشداری دەكەن، لەكاتی ترسدا تێكچوون و شپرزەیی لەو جوڵانەدا ڕوودەدەن كە هاوكات تێكچوون و شپرزەیی لە دەردراوە هۆرمۆنییەكاندا ڕوودەدات وەك (ئەدرینالین) و (نور ئەدرینالین).

