سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌ڕان به‌دواى هه‌قدا ..
مسته‌فا خوى دایه هونه‌ر و فێرى عود لێدان و شمشاڵ لێدان بوو، هه‌ر کات له تاقیکردنه‌وه‌کانیدا ماندوو ده‌بوو په‌ناى ده‌برده به‌ر ئه‌و ئامێرانه و به ئاوازێک
گه‌شتێکى ڕۆحى بۆ خۆى ساز ده‌کرد و ماندوویه‌تى ده‌رده‌چوو.
ئه‌یتوانى له یاسا بخوێنێت و یاساناسێکى گه‌وره‌شى لێ ده‌ربچێت، به‌لآم چووه کۆلێژى پزیشکى، نه‌ک له‌به‌ر ناو و شۆره‌ت و ده‌سکه‌وتى ماددى، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ى که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه‌ى مرۆڤ بکات و، زیاتر شاره‌زاى ناخى مرۆڤ بێت.
زۆر حه‌زى له توێکاریى (تشريح) بوو، ڕۆژێک لاى لاشه‌یه‌ک مایه‌وه، ئه‌وه‌نده لێى ورد بۆوه هاوه‌لآنى به‌جێیان هێشت به‌خۆى نه‌زانى، خزمه‌تگوزارى به‌شه‌که‌ش ده‌رگاکه‌ى له‌سه‌ر داخست به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانێ که له ژووره‌وه‌یه، ئه‌میش که‌وته پیاماڵینى ده‌رگاکه تا خزمه‌تگوزاره‌که‌یان بانگ کرد ده‌رگاکه‌ى لێکرده‌وه..
له پۆلى سێیه‌مى کۆلێژه‌وه چوو به‌ره‌و پسپۆڕى له بوارى سنگدا، به‌ده‌م خوێندنه‌وه بۆ په‌یداکردنى پاروه نانێک و له‌لایه‌کى تریشه‌وه موماره‌سه‌کردنى هیوایه‌ته‌که‌ى له‌گه‌ڵ فیرقه‌ى مۆسیقادا ده‌چووه ئاهه‌نگه‌کانه‌وه.
چیرۆکێکى نووسى و بردى بۆ (روز اليوسف)، تا بڕێَک پاره‌ى ده‌ست بکه‌وێت و په‌ڕاوى کۆلێژى پێ بکڕێت، هه‌فته‌ى سێ جونه‌یهیان پێ ده‌دا، زنجیره‌یه‌ک وتاریشى نووسى له‌سه‌ر هونه‌ر و مۆسیقا‌و، بووه دۆستى گۆرانیبێژ (محمد عبدالوهاب).
له گۆڤارى (صباح الخير)دا گۆشه‌یه‌کى هه‌بوو به‌ناوى (ئيعترافيان بؤ كردم) که زۆر له هونه‌رمه‌ندانى وه‌ک (سوعاد حوسنى) کێشه‌کانى خۆیان لا باس ده‌کرد ئه‌میش به‌شێوازێکى ئه‌ده‌بى دایئه‌ڕشته‌وه و بلآوى ده‌کرده‌وه به‌مه‌ش زیاتر ناوبانگى په‌یدا کرد، هه‌ر له‌م ڕێیه‌شه‌وه شاى جوانانى میسرى ئه‌و کاته‌ى ناسى و بوو به هاوسه‌رى که ناوى (سامية) بوو، کوڕ و کچێکى لێ بوو.
له ساڵى (١٩٦٠) جه‌مال عبدالناصر فه‌رمانێکى ده‌رکرد که که‌سێک نابێت دوو کار بکات، ئه‌میش بوارى ئه‌ده‌بى هه‌ڵبژارد و وازى له پزیشکى هێنا.
حه‌زى له‌گه‌شت کردن بوو، سه‌ردانى زۆر ولآتى کرد و له‌باره‌یانه‌وه په‌ڕاوى نووسیووه.
ئه‌م دژى عبدالناصر بوو، کاتێ په‌ڕاوى (محاكمات نورمبرخ)ى نووسى که تیایا باسى حوکمى دیکتاتۆرى و تاک حیزبى ده‌کات، هه‌واڵیان گه‌یانده عبدالناصر که مه‌به‌ستى حوکمى ئه‌وه، بۆیه ڕێگریى نووسینیان لێکرد، پاشتر سێ شانۆگه‌رى نووسى و چیرۆکى (المستحيل)یش حسین که‌مالى ده‌رهێنه‌ر کردى به فیلم.
له ساڵى (١٩٥٦) له (روز اليوسف) زنجیره‌یه‌ک وتارى بلآوکرده‌وه به‌ناوى (الله والانسان) دواییش کۆى کرده‌وه له دوو توێى په‌ڕاوێکدا به‌هه‌مان ناوه‌وه.
ئه‌م په‌ڕاوه وه‌لآمى ئه‌و پرسیارانه‌یه که به‌خه‌یاڵى زۆر که‌سدا دێت له‌باره‌ى خوا‌و ئاینه‌وه، ناوبراو به‌دواى به‌ڵگه و بورهاندا ده‌گه‌ڕا له‌سه‌ر بوونى په‌روه‌ردگار، به (مولحيد) تۆمه‌تبار ده‌کرا، له‌کاتێکدا هه‌رگیز مولحید نه‌بووه ،به‌ڵکو گه‌ڕۆکێک بوو ملى بۆ هه‌موو قسه‌یه‌ک و بیروڕایه‌ک نه‌ئه‌دا تا سه‌دان جار تاووتوێى نه‌کردایه، (عبدالناصر) ئه‌م کتێبه‌ى قه‌ده‌غه‌کرد و نه‌یانهێشت بلآوبێته‌وه، به‌لآم نه‌یدا به‌دادگا هه‌رچه‌ند (ئەزهەر) داواى دادگایى کردنى ده‌کرد.
پاشان په‌ڕاوى گه‌شته‌که‌م له گومانه‌وه بۆ باوه‌ڕى نووسى، گومان واى لێکردووه بگه‌ڕێ به‌دواى ڕاستییه‌کاندا، هه‌روه‌ک خۆى ده‌ڵێ ده‌گه‌ڕام به‌دواى (بورهان)دا له‌باره‌ى خواى بالآده‌سته‌وه، بۆم ده‌رکه‌وت به‌ڕاستى خواى گه‌وره خۆى (البرهان)ه.
ئه‌م وه‌ک ئه‌و زانایه وایه که له تاقیگه‌دا گریمان دائه‌نێت تا ئیختراعێک ده‌کات و یاسایه‌ک له یاساکانى دنیاى مادده ئه‌دۆزێته‌وه.
په‌ڕاوێکى نووسى به‌ناوى (تفسير عصري للقرآن الكريم) که ئه‌مه‌ش به‌توندى وه‌لآم درایه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن دکتۆره (بنت الشاطئ)ه‌وه ،پێیان ده‌ووت: تۆ که نووسه‌رى چیرۆکى چیت داوه له ته‌فسیرى قورئان که که‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زاى ده‌وێت له‌و بواره‌دا.
په‌ڕاوێکى تر‌ى نووسى به‌ناوى (گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ مولحيدەكەمدا) که ئه‌میش جه‌ده‌لى زۆرى له‌سه‌ر دروست بوو، هه‌ندێ ده‌ڵێن مه‌به‌ستى نه‌فسى خۆیه‌تى و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن مه‌به‌ستى (خالد محى الدين)ه که دامه‌زرێنه‌رى (حزب التجمع)ه.
پاشان به‌رنامه‌ى (عيلم و ئيمان)ى ده‌رکرد که خۆلاصه‌ى ئه‌زموونى گه‌ڕان و بیروبۆچوونى خۆیه‌تى، که کارێکى ناوازه و شاکارێکى ئیمانییه ، جارى وا هه‌بووه زیاتر له‌سه‌د په‌ڕاوى ده‌خوێنده‌وه بۆ ئاماده‌کردنى یه‌ک ئه‌ڵقه‌ى یه‌ک سه‌عاتى به‌رنامه‌که‌ى، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى که سه‌ردانى ولآتانى وه‌ک ئینگلته‌ره و ئه‌ڵمانیا و که‌نه‌داى ده‌کرد بۆ ده‌ستخستنى فیلمى وه‌ثائقى تا له‌به‌رنامه‌کانیدا به‌کاریان بێنێ.
ئه‌مه له کاتێکدا ته‌له‌فزیۆنى میسرى پاره‌یه‌کى زۆر که‌مى ئه‌دایه، به‌لآم ئه‌م کاره که بۆ خوا بوو به‌هاوکارى ده‌وڵه‌مه‌ندێک و به‌هۆى کڕینى ئه‌ڵقه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنه‌کانى ولآتانه‌وه کاره‌که‌ى ئاسان بوو، زیاتر له چوارسه‌د ئه‌ڵقه‌ى تۆمارکرد، پاشان وه‌ستێنرا.
ناوبراو بڕواى به‌کارى خێرخوازیى هه‌بوو، مزگه‌وتێکى دروست کرد وپاشان خه‌سته‌خانه‌یه‌کى گه‌وره‌شى دروست کرد که خزمه‌تى هاولآتیان بکات، له ساڵى (١٩٨٢)دا خه‌سته‌خانه‌که‌ى کرده‌وه، هۆڵێکى تایبه‌تى گه‌وره‌ى هه‌بوو له قاتى سه‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌که که ته‌له‌سکۆبى تیا بوو تا به‌هۆیه‌وه سه‌رنجى ئاسمان بدات و له ده‌سه‌لآتى گه‌وره‌ى په‌روه‌ردگار تێبگات.
دکتۆر مسته‌فا لاى ئه‌مریکا و ئیسرائیل له لیستى ڕه‌شدا بوو، به‌تایبه‌ت که په‌ڕاوى (إسرائيل بداية و نهاية) و (إسرائيل النازية)ى ده‌رکرد.

