ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

باسی سەرەتای بانگدان..فيقه

باسی سەرەتای بانگدان..فيقه

لە سونەنی فەرموودەكانی ابوداوودی ئەسە جەسستانی //نووسینگەی تەفسیر ///عَنْ أَبِى عُمَيْڕ بْنِ أَنَسٍ, عَنْ عُمُومَةٍ لَهُ مِنَ الأَنْصَاڕ, قَالَ: اهْتَمَّ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِلصَّلاَةِ, كَيْفَ يَجْمَعُ النَّاسَ لَِهَا؟ فَقِيلَ لَهُ: انْصِبْ رَايَةً عِنْدَ حُضُوڕ الصَّلاَةِ, فَإِذَا رَأَوْهَا آذَنَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا فَلَمْ يُعْجِبْهُ ذَلِكَ, قَالَ: فَذُكِرَ لَهُ الْقُنْعُ - يَعْنِى الشَّبُّورَ - وَقَالَ زِيَادٌ: شَبُّورَ الْيَهُودِ - فَلَمْ يُعْجِبْهُ ذَلِكَ, وَقَالَ: « هُوَ مِنْ أَمْڕ الْيَهُودِ ». قَالَ: فَذُكِرَ لَهُ النَّاقُوسُ فَقَالَ: « هُوَ مِنْ أَمْڕ النَّصَارَى ». فَانْصَرَفَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ زَيْدِ بْنِ عَبْدِ رَبِّهِ وَهُوَ مُهْتَمٌّ لِهَمِّ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأُڕىَ الأَذَانَ فِى مَنَامِهِ, قَالَ: فَغَدَا عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَخْبَرَهُ, فَقَالَ [لَهُ]: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّى لَبَيْنَ نَائِمٍ وَيَقْظَانَ إِذْ أَتَانِى آتٍ فَأَرَانِى الأَذَانَ, قَالَ: وَكَانَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رَضِىَ اللهُ عَنْهُقَدْ رَآهُ قَبْلَ ذَلِكَ, فَكَتَمَهُ عِشْڕينَ يَوْمًا, قَالَ: ثُمَّ أَخْبَرَ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَقَالَ لَهُ: « مَا مَنَعَكَ أَنْ تُخْبِرَنِى ». فَقَالَ: سَبَقَنِى عَبْدُ اللَّهِ بْنُ زَيْدٍ, فَاسْتَحْيَيْتُ, فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: « يَا بِلاَلُ, قُمْ فَانْظُرْ مَا يَأْمُرُكَ بِهِ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ زَيْدٍ فَافْعَلْهُ ». قَالَ: فَأَذَّنَ بِلاَلٌ, قَالَ أَبُو بِشْرٍ: فَأَخْبَرَنِى أَبُو عُمَيْرٍ أَنَّ الأَنْصَارَ تَزْعُمُ أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ زَيْدٍ لَوْلاَ أَنَّهُ كَانَ يَوْمَئِذٍ مَڕيضًا لَجَعَلَهُ رَسُولُ اللَّهِ مُؤَذِّنًا.(حسن)/واتە: لە ئەبو عومەیری كوڕی ئەنەسەوە, لە پورێكیەوە كە لە یاریدەدەران(أَنْصَار) بوو هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم زۆر بە پەرۆش بوو بۆ ئەوەی كە چۆن خەڵك كۆبكاتەوە بۆ نوێژ, هەندێ لە هاوەڵان پێیان وت: لەكاتی نوێژدا ئاڵایەك بەرزبكرێتەوە بۆ ئەوەی هەركە موسوڵمانان بینیان یەكتر ئاگادار بكەنەوەو بێن بۆ نوێژ, ئەو كارەی پێ ناخۆش بوو بەدڵی نەبوو - چونكە بە شەوا نەدەبینراو, ئەوانەی كە خەریكی ئیش و كار بوون نەیاندەبینی و پێویستیان بەوە بوو كە گوێیان لێی بێ یان هەواڵیان بدەنێ - , ئەبو عومەیر وتی: جا باسی كەڕەنایان بۆ كرد, زیاد وتی: كەڕەنای جولەكە, ئەو كارەشی پێ ناخۆش بوو بەدڵی نەبوو- چونكە خۆچواندن بوو بە جوەكان - , فەرمووی: (كەڕِەنا لە كاری جولەكەكانە). جا باسی زەنگیان بۆ كرد, فەرمووی: (زەنگیش لە كاری گاورەكانە). (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەیدی كوڕی (عَبْدِ رَبِّهِ) گرنگی زۆری دەدا بەو بە پەرۆشیەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم گەڕایەوە بۆ ماڵەوەو, لەخەودا چۆنیەتی بانگدانی بینی, ئەبو عومەیر وتی: لەكاتی نوێژی بەیانیدا چوو بۆ لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم و هەواڵەكەی بۆ گێڕایەوە, وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە نێوان خەوتن و بەخەبەربووندا بووم - واتە خەوێكی سوك - مەلائیكەیە هات و بانگدانی فێر كردم, ئەبو عومەیر وتی: عومەری كوڕی (خَطابِ) رەزای خوای لێ بێ پێشتر ئەو خەوەی دی بوو بەڵام بیست رۆژ شاردیەوەو باسی نەكرد, - ئەبو عومەیر وتی - جا عومەر رەزای خوای لێ بێ خەوەكەی بۆ پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم گێڕایەوە, ئەویش فەرمووی: (چی رێگری لێ كردی كە ئەو خەوەم بۆ باس نەكەیت؟). وتی: (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەید پێشم كەوت, بۆیە شەرمم دەكرد بۆت باس بكەم, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (ئەی بیلال هەستە بچۆرە شوێنێكی بەرز سەیركە بزانە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەید چ فەرمانێكت پێ دەكات جێ بەجێی بكە). راوی وتی: بیلال بانگی فەرموو. راوی وتی: ئەبو بیشر وتی: ئەبو عومەیر بۆی گێڕامەوە, كە یاریدەدەران(أَنْصَار) پێیان وایە ئەگەر (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەید لەوكاتەدا نەخۆش نەبوایە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەوی دەكرد بە بانگبێژ. //عَنْ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ زَيْدٍ, قَالَ: لَمَّا أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِالنَّاقُوسِ يُعْمَلُ لِيُضْرَبَ بِهِ لِلنَّاسِ لِجَمْعِ الصَّلاَةِ, طَافَ بِى - وَأَنَا نَائِمٌ - رَجُلٌ يَحْمِلُ نَاقُوسًا فِى يَدِهِ, فَقُلْتُ: يَا عَبْدَ اللَّهِ أَتَبِيعُ النَّاقُوسَ؟ قَالَ: وَمَا تَصْنَعُ بِهِ؟ فَقُلْتُ: نَدْعُو بِهِ إِلَى الصَّلاَةِ, قَالَ: أَفَلاَ أَدُلُّكَ عَلَى مَا هُوَ خَيْرٌ مِنْ ذَلِكَ؟ فَقُلْتُ لَهُ: بَلَى, قَالَ: فَقَالَ: تَقُولُ: اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, حَىَّ عَلَى الصَّلاَةِ حَىَّ عَلَى الصَّلاَةِ, حَىَّ عَلَى الْفَلاَحِ, حَىَّ عَلَى الْفَلاَحِ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, قَالَ: ثُمَّ اسْتَأْخَرَ عَنْى غَيْرَ بَعِيدٍ, ثُمَّ قَالَ: وَتَقُولُ إِذَا أَقَمْتَ الصَّلاَةَ: اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, حَىَّ عَلَى الصَّلاَةِ, حَىَّ عَلَى الْفَلاَحِ, قَدْ قَامَتِ الصَّلاَةُ, قَدْ قَامَتِ الصَّلاَةُ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ. فَلَمَّا أَصْبَحْتُ, أَتَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَأَخْبَرْتُهُ بِمَا رَأَيْتُ, فَقَالَ: « إِنَّهَا لَرُؤْيَا حَقٌّ إِنْ شَاءَ اللَّهُ, فَقُمْ مَعَ بِلاَلٍ فَأَلْقِ عَلَيْهِ مَا رَأَيْتَ, فَلْيُؤَذِّنْ بِهِ, فَإِنَّهُ أَنْدَى صَوْتًا مِنْكَ ». فَقُمْتُ مَعَ بِلاَلٍ, فَجَعَلْتُ أُلْقِيهِ عَلَيْهِ وَيُؤَذِّنُ بِهِ, قَالَ: فَسَمِعَ ذَلِكَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رَضِىَ اللهُ عَنْهُوَهُوَ فِى بَيْتِهِ, فَخَرَجَ يَجُرُّ ڕدَاءَهُ وَيَقُولُ: وَالَّذِى بَعَثَكَ بِالْحَقِّ يَا رَسُولَ اللَّهِ لَقَدْ رَأَيْتُ مِثْلَ مَا رَأَى, فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «فَلِلَّهِ الْحَمْدُ». (حسن صحيح)/واتە: لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەیدەوە هاتووە, كە وتویەتی: كاتێ كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بڕیاریدا زەنگ لێ بدرێت بۆ بانگ كردن بۆ نوێژ – كە خۆیشی حەزی لێ نەدەكرد, چونكە لە كاری گاورەكان دەچوو- جا لەخەومدا پیاوێ بەدەورمدا دەسوڕایەوە دوو جلی سەوزی لەبەردا بوو وە زەنگێكی بەدەستەوە بوو, منیش پێم وت: ئەی بەندەی خوا ئایا ئەو زەنگە نافرۆشیت؟ وتی: تۆ بۆ چیتە؟ وتم: بانگی خەڵكی پێ دەكەین بۆ نوێژ, ئەویش وتی: ئایا شتێكت پێ نیشان نەدەم لەوە چاكتر بێت؟ وتم: بەڵێ, جا وتی بڵێن: (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, أَشْهَدُ أَنْ ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنْ ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, حَیَّ عَڵی الصَّڵاەِ حَیَّ عَڵی الصَّڵاەِ, حَیَّ عَڵی الْفَڵاحِ, حَیَّ عَڵی الْفَڵاحِ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ). پاشان كەمێ دووركەوتەوەو جارێكی تر گەڕایەوەو وتی: ئەگەر نوێژ دابەسترا - واتە بۆ قامەتیش -  بڵێن: (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, أَشْهَدُ أَنْ ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, حَیَّ عَڵی الصَّڵاەِ, حَیَّ عَڵی الْفَڵاحِ, قَدْ قَامَتِ الصَّڵاەُ, قَدْ قَامَتِ الصَّڵاەُ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ). جا بەیانی هە ستام و هاتم بۆ لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم خەوەكەم بۆ گێڕایەوە, ئەویش فەرمووی: ئەم خەوە حەقە, ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت, هەستە لەگەڵ بیلال بڕۆ چۆنت بینیوە بۆی بڵێ با بانگ بدات, چونكە دەنگی ئەو لە دەنگی تۆ بەرزترە, (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی زەید وتی: عومەری كوڕی (خَطاب) رەزای خوای لێ بێ لە ماڵی خۆیەوە كە گوێی لە بانگ بوو بە پەلە هات پۆشاكەكەی رادەكێشا بەدوای خۆیا وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سوێند بەو كەسەی كە تۆی بە حەق ناردووە وەك ئەمەم بە چاوی خۆم دی لە خەودا, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (سوپاس و ستایش بۆ خوا).//عَنْ أَبِى مَحْذُورَةَ, قَالَ: قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ عَلِّمْنِى سُنَّةَ الأَذَانِ؟ قَالَ: فَمَسَحَ مُقَدَّمَ رَأْسِى, وَقَالَ: « تَقُولُ اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, تَرْفَعُ بِهَا صَوْتَكَ, ثُمَّ تَقُولُ: أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, تَخْفِضُ بِهَا صَوْتَكَ, ثُمَّ تَرْفَعُ صَوْتَكَ بِالشَّهَادَةِ: أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, حَىَّ عَلَى الصَّلاَةِ, حَىَّ عَلَى الصَّلاَةِ , حَىَّ عَلَى الْفَلاَحِ, حَىَّ عَلَى الْفَلاَحِ, فَإِنْ كَانَ صَلاَةَ الصُّبْحِ قُلْتَ: الصَّلاَةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ, الصَّلاَةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ ».(صحيح)/ واتە: لە (أَبُو مَحْژُورَە)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: وتم ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فێری سوننەتی بانگدانم بكە؟ وتی: دەستی هێنا بە بەشی پێشەوەی سەرماو فەرمووی: بڵێ: (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ). دەنگت بەرزكەرەوە, پاشان  لەبەر خۆتەوە بڵێ: (أَشْهَدُ أَنْ ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنْ ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ). جا لەكاتی شایەتیداندا دەنگت بەرزكەرەوە بڵێ: (أَشْهَدُ أَنْ ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنْ ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ, حَیَّ عَڵی الصَّڵاەِ, حَیَّ عَڵی الصَّڵاەِ , حَیَّ عَڵی الْفَڵاحِ, حَیَّ عَڵی الْفَڵاحِ). ئەگەر بانگی بەیانی بوو بڵێ: (الصَّڵاەُ خَیْرٌ مِنَ النَّوْمِ, الصَّڵاەُ خَیْرٌ مِنَ النَّوْمِ, اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ, ڵا إِڵهَ إِلاَّ اللَّهُ). 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز