سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تەكنیكەكانی گۆڕانی سەركەوتوو ..لەقورئاندا
نووسینی /سەروەر حسن /نوسینگەی تەفسیر///هۆی سەرەكی لەوەدا كە زۆر لە خەڵك ناگۆڕێن ئەوەیە كە دەركی شتێكیان نەكردووە دەربارەی هێزی گۆڕانی نێو ناخیان، لەبەرئەوە لە حاڵی خۆیاندا دەمێننەوە. دەتوانم لە نهێنیەك ئاگادارت بكەمەوە
خوێنەری ئازیز! زۆرینەی داهێنانەكان كە لە ژیانمدا بەدەستم هێناون دوای خوێندنەوەی نهێنیەكانی ئەم گۆڕانە و جێبەجێكردنی تەكنیكەكانی بووە.
چەند تەكنیكێك هەن دەبێت فێریان ببیت و مومارەسەیان بكەیت تاكو بەرزترین ئاكامەكان بەدەست بهێنیت. گرنگترین خاڵ ئەوەیە سەرلەنوێ بەرنامەڕێژی خۆت بكەیتەوە. هەریەكەمان لە ژیانماندا لەسەر بەرنامەیەكی دیاریكراو ڕاهاتووین و زۆرجار ئەم بەرنامەیە دەست بەسەر ڕابردوو و ئێستاماندا دەگرێت، بەڵام ئایا دەكرێت بەرنامەیەكی نوێ ئامادە بكەین لەڕێیەوە كۆنترۆڵی ئایندەمان بكەین؟
گرنگترین تەكنیك لە گۆڕاندا ئەوەیە دەركی ئەو ڕاستییە بكەیت كە گۆڕانەكە تەنها بە فەرمانی پەروەردگار ڕوودەدات! لەگەڵمدا لەم وشە ئیلاهیانە ڕابمێنە:{وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَجْعَلُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (100)} [يونس]، واتە: هیچ كەس بۆی نییە باوەڕبهێنێت (هەتا هەوڵنەدات و خۆی ماندوو نەكات و بیرنەكاتەوە و) ویستی خوایشی لەسەر نەبێت.
داوا لە خوای پەروەردگار بكە ڕێنوێنیت بكات بۆ كورتترین ڕێگای گۆڕان، ئەو زاتەیە بەدیهێناویت و هەر ئەویش بەرژەوەندیت دەزانێت، ئەو لەتۆ زاناترە بە ئایندەت، كە ئەو داوایە دەكەیت هەست بە هێزێكی گەورە دەكەیت لە ناختدا لەدایك دەبێت، چونكە ئەوەی تۆ پەنای بۆ دەبەیت و هێزی لێوەردەگریت مەزنترین و ڕەهاترین هێزە، ئیدی لەدوای ئەوە لە كێ دەترسیت؟!
خاڵێكی تری گرنگ ئەوەیە دەبێت سوود لە ئەزموون و هەڵەكانی ئەوانی تر وەربگریت، دەتوانیت مومارەسەی ئەم خاڵە بكەیت بە چاودێریكردنی هەڵسوكەوتی ئەوانی تر و مەودای شكست یان سەركەوتنی ئەو هەڵسوكەوتانە، واتە زانیاری و ئەزموون لە تاقیكردنەوەكانی ئەوانی تر وەربگرە، ئەمەیە ئەو مرۆڤە زیرەكەی هاوشێوەی ئەو بازرگانە سەركەوتووەیە كە هیچ شتێك زیانێك ناكات، بەڵكو لە حاڵەتی قازانجی بەردەوامدایە... پێویستە بە باشی چاودێری و شیكاری بكەیت و پەندەكان پوخت بكەیتەوە.
هەوڵبدە بە پشتبەستن بە خوا بڕٍیاری دروست بدەیت، پەروەردگار دەفەرموێت: {فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْڕ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ (159)} [آل عمران] واتە: ئەگەر بڕیارتدا (كارێك ئەنجام بدەیت، ئەنجامی بدە و) پشت بەخوا ببەستە، چونكە بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت كە پشتی پێ دەبەستن.
لەگەڵ ئەم پشتبەستنە بە خوای گەورە –بڕوام پێبكە- تاكە بڕیارێكی هەڵەش نادەیت، بەڵكو دەبینیت سەرجەم بڕیارەكانت دروستن و سەركەوتنت بۆ بەدەست دێنن، لەبەرئەوەی پەروەردگار ڕێنمایی كردوویت. بۆیە ئەو كەسەی پشت بە خوای پەروەردگار دەبەستێت، هێندەی بەسە، خوای پەروەردگار ئیلهامی بڕیاری دروستی دەداتێ، پەروەردگار دەفەرموێت:{وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْڕهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا (3)} [الطلاق]، بەو مانایەی كە تەنها ئەوی بەسە و پێویست ناكات پشت بە جگە لەو ببەستێت!
بڕیاردانە دروستەكانت متمانە بەخۆبوونت بەهێزتر دەكەن، لەدوای هەموو بڕیارێكی دروستەوە هەست بە سەركەوتن و هێز دەكەیت. پاشان هەست دەكەیت ئەوا وردە وردە كۆنترۆڵی ژیانت دەكەیت، هەست دەكەیت وەختە دەست بەسەر كرداری گۆڕانەكەدا بگریت و لەتواناتدا هەیە گەشە بە خۆت بدەیت.
تەكنیكێكی زۆر گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە بە درێژی بیر بكەیتەوە و بەراوردی خۆت بكەی بارودۆخت چۆن دەبێت ئەگەر لەسەر باری خۆت مایتەوە، چۆن دەبیت ئەگەر گۆڕایت یان بڕیاری گۆڕانت دا! بۆنموونە بەراورد دەكەیت لەنێوان ژیانی بەدبەختی كە تێیدایت و ژیانی بەختەوەری كە گۆڕانەكە بۆت دەستەبەر دەكات؟!
ئەم بەراوردە زۆر پێویستە بۆئەوەی پاڵنەرێكی گرنگت بداتێ لە گۆڕاندا، لەیادمانە كە قورئان لێوانە لە بەراوردەكان، بۆنموونە پەروەردگار دەفەرموێت:{أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (9)} [الزمر]، واتە: (ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)) بڵێ: ئایا ئەو كەسانەی دەزانن و شارەزان، وەك ئەوانەن كە هیچ نازانن و شارەزاییان نییە؟
شێوازی بەراورد خۆشەویستی و حەزی گۆڕانی بەرەو باشتر لە دەروونی مرۆڤدا دەوروژێنێت، بەڵام هەرگیز پەلە لە گۆڕاندا مەكە، چونكە یەكێك لە گرنگترین تەكنیكەكانی گۆڕان بریتیە لە ئارامگریی... گوێ ڕادێرە بۆ ئەو وشانەی موسا پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێت) لە ناڕەحەتترین بارودۆخدا بە نەتەوەكەی خۆی وت:{قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُوڕثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (128)} [الأعراف]، واتە: موسا بە نەتەوەكەی وت: داوای كۆمەك و پشتیوانی لەخوا بكەن و دان بە خۆدا بگرن و ئارامگر بن، بەڕاستی زەوی موڵكی خوایە و دەیسپێرێت بە هەركەس لە بەندەكانی كە خۆی بیەوێت، سەرئەنجامیش هەر بۆ پارێزكارانە.
كەواتە گۆڕان دێت، بەڵام پێویستە پەنا بۆ پەروەردگار ببەین و داوای كۆمەكی لێ بكەین و پشتی پێببەستین، ئارام بگرین، خوای پەروەردگار هەموو ئەوەمان دەداتێ كە ئارەزووی دەكەین.

