سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خودا جێگه‌ت بۆ پڕده‌کاته‌وه
نوسینى: د. عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م. ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
خواى گه‌وره هه‌ر شتێکت لێ وه‌رگرێته‌وه, هه‌ر خۆى جێگه‌یت بۆ پڕده‌کاته‌وه به باشتر, به‌مه‌رجێک دان به خۆتا بگرى, هیواى پاداشتى خودات هه‌بێ (من أخذت حبيبتية فصبر عوضتة بهما الجنة)
واته: (هه‌رکه‌سێک هه‌ردوو چاوى لێوه‌رگرمه‌وه و دان به خۆیدا بگرێت ته‌نها پاداشتى به‌هه‌شته).
((من سلبتة صفية من أهل الدنيا ثم أحتسبت عوضتة بالجنة))
واته: (هه‌ر که‌سێک خۆشه‌ویستى لێ وه‌ربگرمه‌وه و بمرێت, دان به خۆیدا بگرێت, چاوه‌ڕوانى پاداشتى من بێت, جێگه‌ى بۆ پڕده‌که‌مه‌وه به به‌هه‌شت
هه‌رکه‌سێ کوڕى بمرێ, دان به خۆیدا بگرێ, ماڵێکى بۆ دروست ده‌کرێ له به‌هه‌شت, ناو ده‌نرێ ماڵى سوپاس کراوى).
نیگه‌ران مه‌به بۆ هه‌ر به‌لآیه‌ک که تووشت ده‌بێ , ئه‌و خودایه دووچارى ئه‌و ناخۆشییه‌ى کردووه, پاداشت به به‌هه‌شت ده‌داته‌وه, جێگه‌یت بۆ پڕ ده‌کاته‌وه. به‌ڕاستى پیاو چاکانى خودا, که دووچارى به‌لآو موسیبه‌ت بوون, خودا نمونه‌یان ده‌هێنێته‌وه بۆ ئێمه. حاڵه‌تى ئه‌وان له به‌هه‌شت ده‌فه‌رموێت(سَلَامٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْ‌تُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّاڕ)الرعد:٢٤ واته: (سه‌لامى خواتان له‌سه‌ر بێ له پاداشتنى ئه‌وه‌ى که‌دانتان به خۆتاندا گرتووه و باشترین پاداشتى دوا ڕۆژه بۆتان).
به‌ڵى پێویسته له‌سه‌رمان بڕوانینه پاداشتى دوایى, کاتێ دووچارى به‌لآو موسیبه‌تى گه‌وره ده‌بیت, خودا جێت بۆ پڕ ده‌کاته‌وه و بۆت پاشه‌که‌وت ده‌کات(أُولَـٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّ‌بِّهِمْ وَرَ‌حْمَةٌ ۖ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ)البقره: ١٥٧ واته: (خودا دروود و میهره‌بانى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌ڕژێ, وه ئه‌وانن ڕێگاى ڕاستیان گرتۆته به‌ر) .
خۆشبه‌ختانه بۆ تووشبووان مژده‌ى خێر و خۆشى هه‌تا هه‌تایى, بۆ بێنه‌وازان, خودا خۆى نازیان ده‌دات, به‌ڕاستى ته‌مه‌نى دونیا کورته, گه‌نجینه هه‌ر چه‌نده زۆر بێ هه‌ر که‌مه و هیچ و پوچه و دوا بڕوایه, به‌لآم ژیانى دواڕۆژ بێ کۆتاییه, هه‌تا هه‌تاییه و ده‌مێنێته‌وه, هه‌رکه‌سێ له‌م دونیایه‌دا تووش ببێ به موسیبه‌ت, له دوا ڕۆژدا, پاداشتى به‌چاکترین شێوه ده‌درێته‌وه, هه‌رکه‌سێ له‌م ژیانه‌دا ماندوو ببێ, له دوا ڕۆژدا, ده‌حه‌سێته‌وه, به‌لآم ئه‌و که‌سانه‌ى دڵیان به‌م دونیایه‌وه په‌یوه‌سته, هه‌موو شتێکى تیا ده‌خوێننه‌وه, ته‌نها بڕوایان به‌وه‌یه که ده‌یبینن, شه‌یداى ئه‌م جیهانه کورته بوونه, پشتیان پێ به‌ستووه, وه‌ک ئه‌وه‌ى که هه‌تا هه‌تایى بێ و کۆتایى پێ نایه‌ت , ئه‌وه‌ى زۆر له دڵیان جێى خه‌مخواردنه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و به شێکى که‌مى ئه‌م دونیایه‌یان له ده‌ست بچێت وا بیر ده‌که‌نه‌وه هه‌موو جیهانیان به سه‌ردا ڕووخاوه, ژیانیان لێ تاڵ ده‌بێ, چونکه ئه‌وان به‌س ئه‌م دونیایه ده‌خوێننه‌وه, هه‌ر ئه‌وه‌شیان ده‌وێت, چونکه به‌س ژێر پێى خۆیان ده‌بینن.
ئه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که خوا به‌سه‌رى کردونه‌ته‌وه, ئاگاداربن: هیچ شتێکتان له کیس نه‌چووه, به‌ڵکو ئێوه هه‌موو خێر و خۆشییه‌کى دواڕۆژ چاوه‌ڕوانتانه, خودا په‌یامى لێخۆشبوو‌ن و میهره‌بانى و سۆز و خۆشه‌ویستى بۆ ناردوون و ئێوه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردوون, پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى که تووشى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه هاتووه, جوان بڕوانیته کۆتایى به‌لآ, که بزانیت خودا به خێرى بۆ ئه‌و ده‌گێڕێت (ضُڕ‌بَ بَيْنَهُم بِسُورٍ لَّهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّ‌حْمَةُ وَظَاهِرُ‌هُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ) الحدید: ١٣ واته: (په‌رده‌یه‌ک له نێوانیان داده‌نرێ ده‌گایه‌کى هه‌یه له دیوى ناوه‌وه‌ى ده‌رگاکه میهره‌بانى خودایه, به‌لآم ڕووکه‌شى ده‌ره‌وه‌ى ده‌رگاکه سزا‌و تۆڵه و ناخۆشى هه‌یه).

