ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! كۆتایی

( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! كۆتایی

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ جا گیانی ئەم پیاوە و بۆنی خۆشی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە، بەردەوامە، كاتێك ئەسپ دەحیلێنێت و، رمەكان دەبریسكێنەوە و، بەیداخەكانی

یەكخواناسی بەسەر سوپاكانی ئیسلامەوە دەشەكێتەوە.دەڵێت:

{شەوێك كە تێیدا بوكێكی رازاوەم بۆ بێنن، یا مژدەی لەدایكبوونی كوڕێكم پێ‌ بدرێت، خۆشەویستر نیە لام لە شەوێكی سەرما و سۆڵەی توند، كە لەگەڵ پۆلێك لە خەباتكاراندا، لە دژی بێ‌باوەڕان رۆژ بكەمەوە}..
لە پێناوی ئەوەشدا، پەژارە و كەسەری ژیانی –بەبۆ چوونی خۆی- ئەوەبوو كە لەسەر نوێنگەكەی بمرێت، لە كاتێكدا كە هەموو ژیانی بەسەرپشتی ئەسپەكەیەوە و، لە سایەی بریسكەی شمشێرەكەیدا بەسەر بردووە..
ئەو كە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا   بەشداری غەزای كرد و، هەڵگەڕاوەكانی داپڵۆسی.
تەخت و تاراجی فارس و رۆمی لەگەڵ خاكدا یەكسان كرد و، بەڕاكردن بەسەر زەویدا رۆشت، هەنگاو بە هەنگاو لە عێراق، هەتا رزگاریكرد بۆ ئیسلام و لە وڵاتی شامیش شەقاو شەقاو، تا هەر هەمووی بۆ ئیسلام رزگاركرد..
وەك سەركردەیەك، كە ناڕەحەتی و خۆبەكەمزانینی سەربازێك تێیدا رەنگی دابوویەوە و، وەك سەربازێك كە هەڵگری بەرپرسیارێتی سەركردە و پێشەنگی بوو.
داخ و كەسەری ژیانی پاڵەوان ئەوەیە كە لەسەر نوێنگەكەی بمرێت..!!
ئالێرەدا كە ئەسرینەكانی بەخوڕ لەدیدەی دەخزانە خوارێ‌ وتی:
{لەو شەڕە و ئەو هێرشە بەشدار بووم و، هیچ جێگایەكی جەستەم نەماوە جێگەی لێدانی شمشێری پێوە نەبێت، یا جێ‌ دەمی رم، یا شوێنی تیر..
ئێستاش ها ئەوە لەسەر نوێنگەكەم وەكو وشتر بەسەر لوتدا دەمرم، دەسا باچاوی ترسنۆكەكان بێ‌ خەو بێت}..!!
ئەمانە ئەو وشانەن ئەو كاتە ساتی وتنیان نیە، مەگەر هەر پیاوێكی ئاوا بتوانێت بیڵێت.
ئەو ساتەیش لە پێشوازی چركە ساتەكانی ماڵئاوایدا بوو، دەستی كرد بەوەسیەت كردن..
دەزانن وەسیەتی بۆ كێ‌ كرد..؟؟
بۆ خودی عومەری كوڕی خطاب..!!
دەزانن چی لەدوای خۆی بەجێ‌ هێشتبوو..؟
ئەسپەكەی و چەكەكەی..!!
هیچی دیكە..؟؟
هیچی دی، لەوەی كە خەڵكی كۆی دەكاتەوە و هەیانە..!!
چونكە ئەو كە زیندوو بوو هیچی بەلاوە گرنگ نەبوو، جگە لە بایەخدانی بەسەركەوتن و بەدەستهێنانی باڵا دەستی بەسەر دوژمنانی حەقدا.
لە شت و مەكەكانی دونیاشدا هەمووی لەسەر هیچ شتێك سوور نەبوو..
تەنیا یەك شت نەبێت، كە بەوپەڕی خۆشەویستیەوە سووربوو لەسەری.. كە ئەویش (قەلنسوت)ەكەی بوو..
لە رۆژی یەرمووكدا لێی كەوت و، خۆی و خەڵكەكەش زۆر لەدوی گەڕان.. كاتێك لەسەر ئەوە سەرزەنشت كرا وتی:
{هەندێك لە مووی پەرچەمی پێغەمبەری خودای (صلی الله علیه وسلم) تێدا بوو و زۆر پێی گەشبین بووم و، پێی سەردەكەوتم}.
لە دواییدا، لاشەی ئەم پاڵەوانە لە ماڵەكەی بەسەر شانی هاوەڵان هێنرایە دەرەوە و دایكی پاڵەوانی كۆچكردوو بەدوو چاوی سوور بوونی ئاوێتە بەغەمەوە لێی دەڕوانی و لە ماڵئاواییدا وتی:
تۆ لە هەزاران هەزار كەسی هۆز باشتری، كاتێك روخساری مەردان بكەوێتە ململانێ‌... لە ئازایەتی دا..؟ تۆ لە باوكی شێران ئازاتری كە لەراوی شیر دەگەڕێنەوە... لە سوارچاكیشدا..؟ تۆ شۆڕەسوار تری لەو لافاوە بەخوڕەی كە لە نێو شاخەكانەوە لێشاو دێنێت.
 
انت خير من الف الف من القو م اذا ما كبت وجوه الرجال
اشجاع..؟ فأنت اشجع من لي ثٍ عضنفر يذود عن اشبال
اجواد..؟ فأنت اجود من سيل غامر يسـيك بين الجبـال
 
(عومەر) كە گوێبیستی ئەوەبوو،.. زیاتر دڵی داخورپا.. و فرمێسكەكانی بەخوڕتر بوون و.. وتی:
{راستت وت..
سوێند بەخوا ئەو ئاوەها بوو}..
ئەمجا پاڵەوان لە گڵكۆكەیدا بەخاك سپێردرا..
هاوەڵانیشی كە دونیا كش و مات و، ملكەچ و بێدەنگ بوو، بەملكەچیەوە راوەستان..
تەنها حیلەی ئەسپێك هات و ئەو بێدەنگیەی شكاند –وەك ئەوەی بەبیری ئێمەدا بێت- كە پاش ئەوەی رەشۆكەی لابرد بوو خێرا دەهات و، شەقامەكانی مەدینەی بەراكردن بەدوای تەرمی خاوەنەكەیدا بڕیبوو، كە دڵتەنگی و بۆنی خۆشی ئەو بەڕێوەی دەبرد.
كە گەیشتە كۆمەڵە خەڵكە بێدەنگەكە و گۆڕەشێدارەكە سەری وەك ئاڵا بڵند كرد.
بەبەرزی حیلاندی.. تەواو وەك ئەو كاتەی كە پاڵەوانەكەی بەسەر پشتەوە بوو و، هەڕەشەی لە تەخت و تاراجی فارس و رۆم دەكرد و، چارەسازی دەردی دڵی بتپەرستی و دەستدرێژكارانی دەكرد و، هەموو هێزێكی شەڕەنگێز و هاوەڵ پەرستی لەسەر رێگەی ئیسلام رادەماڵی..
مایەوە و-چاوەكانی لەسەر گڵكۆكەی نەدەتروكاند- سەری بەرز كردەوە و نەوی كرد و، دەیجوڵاند بۆ گەورە و پاڵەوانەكەی و، سڵاوی ماڵئاوایی لێدەكرد..!!
پاشان بەسەر بەرزی بێدەنگ راوەستا، نێو چاوانی بڵند بوو، بەڵام چاوەكانی بەخوڕ ئەشكیان لێدەباری.!!
(خالید) لەگەڵ چەكەكەیدا (وەقف)ی كردوون لە پێناوی خوا.
بەڵام.. داخۆ هیچ شۆڕە سوارێك پاشی خالید دەتوانێت بچێتە سەرپشتی..؟؟
یان پشتی بۆ هیچ كەسێكی دیكە نەوی دەكات..؟؟
ئێی ئەی پاڵەوانی هەموو سەركەوتنەكان.. و
ئەی بەرەبەیانی گشت شەوەزەنگەكان..
بەراستی تۆ بەگیانی سوپاكەتەوە بەسەر سەختی لێشاوی هێرشبەراندا زاڵ دەبوویت كە بەسەربازەكانت دەوت:
{كاتی سەر لەبەیانی خەڵكەكە خەم و خەفەتیان لادەچێت}
تا وەك پەندێك لە تۆوە مایەوە..
ئەوەتا تۆ ئێستا كە، خەفەتەكانت تەواوكرد.
دەسا ئەی باوكی سولەیمان، سوپاس بۆ بەیانیەكەت..!!
سەربەرزی و، بۆنی خۆش و، نەمری بۆ یادت ئەی خالید..!!
لێمان گەڕێ‌.. لەگەڵ ئەمیری باوەڕداران (عومەر)دا ئەو وشە سازگارە پاراوانە بڵێینەوە كە لە كاتی ماڵئاوایی لێكردن و شیوەنگێڕانیدا بۆت وتی:
خودای گەورە رەحم بەباوكی سولەیمان بكات.
ئەوەی لای خوای گەورە هەیە چاكترە لەوەی لە ژیاندا تێیدابووە.
بەراستی سوپاسگوزارانە ژیا و بەختەوەرانەش كۆچی كرد
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز