ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ترسنۆكی جۆله‌كه‌یی ..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

ترسنۆكی جۆله‌كه‌یی ..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی // نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///كاتێك موسا - سڵاوی خودای لێبێت-  داوای لە (بنو اسرائیل) كرد بچنە خاكی پیرۆزەوەو سەركەوتنیشی لەلایەن خوداوە بەسەر دوژمناندا بۆ مسۆگەر كردبوون،

ئەوان لەجەنگ ترسان‌و، كاری چوونە ناوەوەیان رەت كردەوە، داواكەی موساشیان بەو پاساوە ڕەت كردەوە گوایە توانای چوونە نێو خاكەكەیان نییە چونكە گەلێكی بەسام‌و بەزەبری تێدایەو ئەمان وزەو توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەوانیان نیە

هەندێك لەراڤەكاران (مفسرین) زۆر دوور كەوتوونەوە لەو راستییە كاتێك شێوەو روخساری ئەو گەلە بەزەبرەیان لەخەیاڵی خۆیاندا كێشاوە، بەم هۆیەشەوە لەبۆتەی شیاو (معقول) دەرچوون‌و پەنایان بردۆتە بەر مەسەلە خەیاڵی‌و پووچەڵاو ئەفسانەكانی خۆرئاواو، بەڕای خۆیان وای دادەنێن گوایە دانیشتوانی شارەكە خاوەنی لاشەی گەورەو نامۆبوون (وەك پێشتریش لەكاتی لێدوانمان لەسەر دەقە هەڵبەستراوە ئیسرائیلییەكانی ئەم چیرۆكە نموونەمان لێ‌ دیاری كرد).
ئێمە وای دەبینین كە ئەو ئەفسانەچییانە سەرپێچیان لە بەرنامەی راست‌و توێژینەوەی ماقووڵا كردووەو، لەسنووری سرووشتی قورئان تێپەڕیون‌و گەیشتوونەتە دروست كردنی شتی پووچەڵاو بێ‌ نێوەرۆك.. جا خۆزگە خۆیان بەوەوە خەریك نەدەكردو لەچوارچێوەی دەقە ساغەكانی قورئاندا بمانایە.
 لە ڕستەی مانای (زەبركاری‌و زۆركاری (تجبر وجبروت) لەرێ‌ی گەورەییی لاشەو مەزنیی ڕوخسار)ەوە ناگەیەنێت، بۆ نموونە دەبینین كەسێكی بەزەبری دەسەڵاتدار‌و لەستەم دارۆچوو هەیەو، بەڵام لاشەی بچووكەو بارستاییی كەمەو جەستەی لاوازەو باڵاشی كورتە. لەوانەشە مرۆڤی قەبەو زل‌و درێژو قەڵەویش هەبێت بێ‌ هێزو بێ‌ دەسەڵات بێت.
لەوانەیە گەلە بەزەبرو هەیبەتەكەی نێو خاكی پیرۆز باڵا بەرزو درێژ بووبن، لەوانەشە كورتە باڵا بووبن، لەوانەشە قەبەو زل‌و قەڵەو بووبن، یان لەوانەشە بێ‌ هێزو لەڕو لاواز بووبن، جا ئیتر ئەگەر باڵاو جەستەیان بەهەر شكڵا‌و شێوەیەك بووبێت، گرنگ ئەوەیە بەزەبرو بەسام‌و هەیبەت بووبن پاشان ئەگەر وەك گەلێكی باڵادەست و بەزوبرو زەنگیش دیاربووبن ئەوە بێگومان لەدیدوتێڕوانینی جوولەكەكان دا بووەو ئەوان هێزو توانایان هەڵسەنگاندوون.. بەڵام كێ‌ دەزانێت؟  تۆ بڵێ‌ی جوولەكەكان لەو هەڵسەنگاندنەیان دا راستگۆبووبن؟ ئەی تۆ بڵێ‌ی ئەوە باری راستەقینەی گەلەكەی نێو شارەكە بووبێت؟ ئەی ئایا ناشێت جوولەكەكان لەو بۆچوون‌و هەڵسەنگاندنانەیاندا زیادەرۆیییان كردبێت‌و، وێنەی لایەنی دوژمنیان بەقەبەو گەورە هاتبێتە پێش چاو؟ تا بەم ڕەنگەش پاساو بۆ نەتوانینیان لەبەرەنگاربوونەوەدا دەرخەن.. ئەی ئایا ناشێت پاڵنەری گوتنی ئەو رستەیەیان ترس‌و لەرزو ترسنۆكییان بێت؟ هەر ئەم ترسەش وێنەی دوژمنیانی بۆ گەورەو زل كردوون‌و لەلایان وا دەركەوتووە كە گەورەترن لەوەی هەن.
بێگومان خەیاڵی مرۆڤی ترسنۆك‌و بێ‌ دەسەڵات شتەكانی لەلا گەورە دەكات تاكو ترس‌و لەرزەكەی زیاتر بێت. شاعیری عەرەب (المتنبـی) لەوێناكردنی ترس لەرزی مرۆڤی ترسنۆكی هەڵاتوودا گوتوویەتی:-
 
وچـــاقت اڵارچ حتی كـــان هاربهــم
اذا رأی غیر شـــی‌و ظنــــــــه رجــلاً
واتە: (زەوی لەلایان هێندە تەسك دەبێتەوە تا دەگاتە ئەوەی ڕاكردووەكەیان ئەگەر شتێكی تریش بەدی بكات، وادەزانێت پیاوێكە).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز