سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانستی شاخەكان لە قورئان دا
بەشی یەكەم ئـامـادەكـردنــی: ســـەروەر حـســن عـلــ
بـەكالـۆریـۆســی فـیـزیــا/زانـكــۆی سـلـێـمـانــی
*شاخ له زانستى زه‌ویناسىدا:
له زاستى زه‌ویناسىدا شاخ به‌و بارسته‌یه له زه‌وى پێناسه ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كى دیار به‌رزتره له وشكانیه‌كانى ده‌وروبه‌رى و لێوارى كووڕى هه‌یه…ئاسایى شاخ به‌و به‌رزایىیانه ده‌وترێت كه زیاتر له (600م) له سه‌روو ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزن، هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌رزاىیه دیاریكراو نىیه، چونكه ڕێژه‌یىیه و به‌نده له‌سه به‌رز و نزمى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى, هه‌ر بۆیه له‌ناوچه‌ى ده‌شتایىدا ده‌گونجێت نیوه‌ى ئه‌م به‌رزایىیه به‌س بێـت بۆ وه‌سفكردنى شاخ.
ئاشكرایه شاخه‌كان به‌شێوه‌ى پێكه‌وه به‌ستراو وه‌ك زنجیره شاخ هه‌ن یاخود به‌ته‌نها و به‌شێوه‌ى به‌رزایىیه‌كى تاك، دابه‌ش بوونیشیان له‌سه‌ر زه‌وى له‌سه‌ر پشتێنه‌كانى درێژیى ته‌ریب به‌لێوارى كیشوه‌ره‌كان ده‌بێـت.
ئاماژه جیاوازه‌كانى قورئانى پیرۆز به‌شاخ (الجبل)
له قورئانى پیرۆزدا ووشه‌ى (الجبل) به‌شێوه‌ى تاك و كۆ (39)جار هاتووه. له‌وانه (6)جار به‌شێوه‌ى تاك و (33)جار به‌شێوه‌ى كۆ..هه‌روه‌ها له (9)ئایه‌تى تردا ئاماژه به شاخ كراوه به‌ووشه‌ى (الرواسي).
ده‌توانرێـت سه‌رجه‌م ئاماژه‌كانى قورئانى پیرۆز به‌شاخ كه (48)جارن بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵانه پۆلێن بكرێت:
1-دوو ئایه‌ت ئاماژه ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كى به‌رزى زه‌وى، كه به‌رزىیه‌كى تێبینىكراوى هه‌بێت (البقرة:260، هود: 43).
2-چه‌ند ئایه‌تێك به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌مزیى ئاماژه به‌گه‌وره‌یى بارسته چیایىیه‌كان ده‌ده‌ن یاخود نیشانه‌ن بۆ به‌رزیى یان سروشته زۆر ره‌قه‌كه‌یان (الرعد: 31، إبراهيم: 46، الإسرا‌ء: 37، مريم: 8، الأحزاب: 72، الحشر: 21).
3-له دوو ئایه‌تدا شاخ له‌پێگه‌ى لێكچواندندا هاتووه (هود: 42، النور: 43) .
4-چه‌ند ئایه‌تێك ئاماژه به شاخى به‌هادارى مێژوویى ده‌ده‌ن وه‌ك شاخى (ثمود): (الڕعراف: 74، الحجر: 82، الشعرا‌ء: 149).
5-چه‌ند ئایه‌تێك ئاماژه ده‌ده‌ن به شاخ كه گه‌واهى موعجیزه‌ن، وه‌ك شاخى پێغه‌مبه‌ران ئیبراهیم و موسى (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت). (البقرة: 260، الأعراف: 143،171) .
6-چه‌ند ئایه‌تێك ئاماژه ده‌ده‌ن به به‌كارهێنانى شاخ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ وه‌ك په‌ناگه (النحل: 68، 81) هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ئاوى ڕۆیشتوو (الرعد: 3، النحل: 15، النمل: 61، المرسلات: 27) .
7-كۆمه‌ڵه ئایه‌تێك ئاماژه به شاخ ده‌ده‌ن له ڕیزبه‌ندى ئه‌و به‌دیهێنراوانه‌ى كه ته‌سبیحاتى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن (الڕنبیاء: 79، الحج: 18، ێ: 18).
8-چه‌ند ئایه‌تێك وه‌سفى سه‌ره‌نجامى شاخه‌كان ده‌كه‌ن له رۆژى قیامه‌تدا (الكهف: 47، طه: 105، الطور: 10، الواقعة: 5، الحاقة: 14، المعارج: 9، المزمل: 14، المرسلات: 10، النبأ: 20، التكوير: 3، القارعة: 5).
9-هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه ئایه‌تێكى تر له قورئاندا له ده‌ورى مه‌فهومى زانستى شاخه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه ، له‌وانه ئایه‌تێك كه وه‌سفى شاخه‌كان ده‌كات به‌مێخ (أوتاد) ، وه‌ك ئاماژه به‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى له ژێر زه‌وىدا نێژراوه و كه‌مێكى له‌سه‌ر ڕووى زه‌وىیه‌وه دیاره و ئه‌ركه‌كه‌شى جێگیركردن و چه‌سپاندنه (النبأ: 7) چه‌ند ئایه‌تێكى تر ئاماژه به ڕۆڵى شاخه‌كان ده‌ده‌ن له جێگیركردنى زه‌وىدا (الرعد: 3، الحجر: 19، النحل: 15، الأنبياء: 31، النمل: 61، لقمان: 10، فصلت: 10، ق: 7، المرسلات: 27، النازعات: 32، الغاشية: 19) هه‌روه‌ها ئایه‌تێكى تر له‌م كۆمه‌ڵه ئایه‌ته ئاماژه به‌بوونى هێڵء نه‌خشه (جُدَد) ى ره‌نگ جیاوازى شاخه‌كان ده‌ده‌ن (فاطر: 27) ، یان ئه‌وه‌ى كه شاخه‌كان شوێنكه‌وته‌ى جووڵه‌ى زه‌وین له سووڕانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى ته‌وه‌ره‌كه‌ی خۆىدا (النمل: 88) .
پشت به‌خوا له‌م باسانه‌ماندا به‌كورتى له‌سه‌ر دواهه‌مین كۆمه‌ڵه ئایه‌ت ده‌دوێین كه باس له مه‌فهومى زانستى شاخه‌كان ده‌كه‌ن، له چوار خاڵدا:
یه‌كه‌م: خاسىیه‌تى مێـخـێـتى شاخه‌كان
دووه‌م: ڕۆڵى شاخه‌كان له جێگیركردن و چه‌سپاندنى زه‌وىدا.
سێیه‌م: بوونى هێڵ و نه‌خشه‌ى ره‌نگ جیاواز (جُدَد) له‌سه‌ر شاخه‌كان.
چواره‌م: جووڵه‌ى شاخه‌كان هاوكاتى جووڵه‌ى زه‌وىیه به‌ده‌ورى ته‌وه‌ره‌كه‌ىدا.
یه‌كه‌م: خاسىیه‌تى مێخێتى شاخه‌كان

*ته‌فسیرى هه‌ردوو ئایه‌تى (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَاداً) (النبأ:6) (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) (النبأ:7). لاى موفه‌سیره پێشینه‌كان:
إبن كپیر له ته‌فسیرى ئایه‌تى (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَاداً) دا ده‌فه‌رموێت: زه‌وى وه‌ك لانكه‌یه‌كه بۆ به‌دیهێنراوه‌كان، ملكه‌چیانه، جێگیر و چه‌سپاوه، هه‌روه‌ها (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) واته: مێخى بۆ داناوه، به‌هۆیه‌وه له‌نگه‌رى گرتووه و چه‌سپاوه و جێگیربووه و ئارامى بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ى له سه‌ریه‌تى فه‌راهه‌م هێناوه.
خاوه‌نانى ته‌فسیرى (الجلالين) ووته‌یه‌كى لێكچوو دێنن و ده‌ڵێن: (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَاداً) واته: ڕاخراوێك وه‌ك لانكه گونجاوه بۆ ژیان له‌سه‌رى، (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) واته: زه‌وى پآجێگیر بووه، وه‌ك چۆن به‌هۆى مێخه‌وه ده‌وار ده‌چه‌سپێت، تاكو په‌رش ء بڵاوتان نه‌كات، شێوازى پرسیاریش بۆ دان پێدانانه.
هاوشێوه‌ى ئه‌م مانایه‌ش له ته‌فسیره جیاوازه‌كاندا هاتووه وه‌ك له (صفوة البيان لمعاني القرآ‌ن) و (صفوة التفاسير) و (المنتخب في تفسير القرآ‌ن الكريم) …هتد هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) إبن الجوزى ده‌ڵێت: واته مێخه بۆ زه‌وى تاكو نه‌كشێـت و فراوان نه‌بێت..وه (الزمخشري) ده‌ڵێـت: واته زه‌ویمان به‌شاخه‌كان جێگیر و له‌نگه‌ر پآگرتووه، هه‌روه‌ك چۆن ماڵ به‌مێخ جێگیر ده‌بێت.
پوخته‌ى ماناكان ده‌بێـته ئه‌وه‌ى كه په‌روه‌ردگار زه‌وى وه‌ك لانكه‌یه‌ك لێكردووه، به‌هۆى شاخه‌كانیشه‌وه كه ڕه‌گى درێژ بووه‌وه‌یان هه‌یه به‌نێو زه‌وىدا، زه‌وى جێگیر و چه‌سپاو كردووه تاكو له په‌رتبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌شه‌كانى پارێزراو بێت و باش و گونجاو بێـت بۆ ئاوه‌دانى ء بۆ ژیانى مرۆڤ ء به‌دیهێنراوه‌كانى تر‌ى سه‌ر زه‌وى.
مێژووى دروستبوونى بیرۆكه‌ى بوونى ڕه‌گى شاخه‌كان:
به‌رایى بیركردنه‌وه سه‌باره‌ت به بوونى ڕه‌گى شاخه‌كان له‌ساڵى (1855) دا بوو، كاتێك تیمى ڕووپێوى به‌ریتانى هه‌ستان به ڕووپێوى شاخى هیمالایا…له كاره‌كه‌یاندا جیاوازىیه‌كى به‌رچاویان به‌دیكرد له خوێندنه‌وه‌كانى هێزى كێشكردندا، یه‌كێك له زاناكان هه‌ستا به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته تاكو له كۆتایىدا گرفتێكى پێشهات و خستىیه به‌رده‌م زاناى به‌ریتانى (G.B.AIRY – جى. بى. ئیرى) ئه‌م زانایه‌ش پاش به‌رده‌وام بوونى له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ىدا بۆماوه‌ى دوومانگ گه‌یشته ڕایه‌كى نوآ و ووتى: من له‌م خوێندنه‌وانه‌ى ئامێره‌كه‌وه ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه كه له‌ژێر هه‌ر شاخێك له‌م شاخانه‌دا ره‌گێگ هه‌یه كه له چینى ژێره‌وه‌ى شاخه‌كه‌دا ڕۆچووه، به‌ڵام زانایه‌كى تر به‌ناوى (براك) كه هاوچه‌رخى (ئیرى) بوو ته‌فسیرى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى به‌وه كرد كه له ژێر شاخه‌كاندا روودانێكى په‌ستان هه‌یه كه بارسته قورسه‌كه‌ى بۆ ته‌نیشته‌كان پاڵ پێوه‌ناوه.. دواى ئه‌مان زانایه‌كى تر به‌ناوى (ماینس) هات له ساڵى (1930)دا، ئه‌و وتى: شاخ په‌ستان دروست ده‌كات و ئه‌و چینه‌ى كه راسته‌وخۆ له‌ژێرىدایه ده‌چه‌مێته‌وه، بۆیه شاخ هیچ درێژبوونه‌وه‌یه‌كى نىیه وه‌ك (ئیرى) ده‌ڵێت.
تا ئه‌و كاته سآ تێروانینى جیاواز هه‌بوون له‌م باره‌یه‌وه: یه‌كه‌میان ڕاى (ئیرى) كه ده‌ڵێت: شاخ درێژبوونه‌وه‌ى هه‌یه به‌شێوه‌ى ڕه‌گ و چینه‌كه‌ى ژێر خۆى ده‌بڕێت, دووه‌میان ڕاى (براك) كه ده‌ڵێت: له ژێر شاخه‌كاندا لادانێك روویداوه و مادده قورسه‌كه‌ش بۆ لاكان جووڵاون، سێیه‌میش ڕاى (ماینس) بوو كه شاخه‌كه په‌ستان له‌سه‌ر به‌شى ژێره‌وه‌ى دروستده‌كات و به‌وه‌ش ئه‌و چینه به‌ته‌واوى ده‌چه‌مێته‌وه و هیچ درێژبوونه‌وه‌یه‌كى شاخه‌كه بوونى نىیه، ئه‌م ڕا جیاوازانه خوێندنه‌وه‌ى جیاواز و تێبینى زۆریان له‌سه‌ربوو.
له گۆڤارى زانستى ئه‌مریكى یۆلیۆى ساڵآ 1986دا نووسه‌رێكى زانستى تێیدا ووتى: لێكۆڵینه‌وه زه‌مین له‌رزه‌یىیه‌كان كه به‌درێژى ده‌یان ساڵى رابوردوو ئه‌نجام دراوه پاڵپشتى بیروبۆچوونه‌كه‌ى (ئیرى) ده‌كه‌ن و ڕاستىیه‌كه‌ى ده‌سه‌لمێنن.
له كۆتایىدا به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى ئامێره‌كانى پێوانه‌كردنى زه‌مین له‌رزه‌وه و وه‌رگرى شه‌پۆله زه‌مین له‌رزه‌یىیه‌كانه‌وه ئه‌وه سه‌لماوه كه هه‌موو شاخێك ڕه‌گێكى درێژبووه‌وه‌ى هه‌یه تاكو ئه‌و چینه‌ى له ژێریدایه ده‌بڕێت. وه له ساڵى (1960)یشدا گرنگى و كارى ئه‌م ڕه‌گه زانرا كه بۆ جێگیركردن و چه‌سپاندنى توێكڵى زه‌وىیه.
مه‌فهومى زانستیى خاسىیه‌تى مێخێتى شاخه‌كان
وه‌ك ئاشكرایه رووى زه‌وى به ته‌واوى ته‌خت نىیه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى جیاوازى پێكهاته‌ى كیمیایى و كانزایى و جیاوازى چڕى به‌رده پێكهێنه‌ره‌كانى به‌شه جیاجیاكانى به‌رگى به‌ردینى زه‌وىیه‌وه‌یه.. له زنجیره چیاكاندا لوتكه‌ى بڵند هه‌یه و به‌رزایى ئه‌م لوتكانه‌ش كه‌م ده‌كات بۆ گرد و بان و پاشان ده‌شتایىیه‌كان و ناوچه نزمایىیه‌كانى زه‌وى و ده‌ریاكان.. به‌رزترین لوتكه له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى لوتكه‌ى شاخى (ئێڤێرێست)ه له زنجیره شاخى هیمالایا كه به‌رزىیه‌كه‌ى به نزیكه‌یى ده‌گاته (8840م) له سه‌رو ئاستى رووى ده‌ریاوه, له لایه‌كى تره‌وه نزمترین ناوچه له‌سه‌ر رووى زه‌وى بنى ده‌ریاى مردووه كه ده‌گاته ده‌وروبه‌رى (395م) له ژێر ئاستى رووى ده‌ریاوه.. تێكڕاى ئاستى رووى وشكانى به (840م) له‌سه‌روو ئاستى رووى ده‌ریاوه داده‌نرێت و ئاستى قوڵترین نزمایى ئۆقیانوسه‌كان ده‌گاته (10800م), له كاتێكدا كه تێكڕاى قوڵیى ئۆقیانووسه‌كان ده‌گاته 4 كیلۆمه‌تر له‌ژێر ئاستى رووى ده‌ریاوه.
جیاوازى نێوان به‌رزترین لوتكه‌ى وشكانى و نزمترین خاڵ له بنكى ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كاندا ده‌گاته (19640م) . ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاوازىیه‌ش به‌راورد بكرێت به‌نیوه‌تیره‌ى زه‌وى (6371 كیلۆمه‌تر) ئه‌وا رێژه‌یه‌كى دیاریكراو ده‌رده‌چێت، له كاتێكدا كه ئه‌م رێژه‌یه ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینێـت له یاوه‌ریكردنى فاكته‌ره‌كانى داماڵین و داڕمانه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر وردكرن و بوونه خۆڵى پێكهاته‌ى به‌رزایىیه‌كانى زه‌وى وفڕێدانى ئه‌و پارچه وردبووانه‌ش كه لێوه‌ى دروستبوون بۆ ناوچه و شوێنه نزمه‌كان، كه ئه‌مه‌ش به تێپه‌ڕبوونى كات كارده‌كاته سه‌ر رێكخستن ء ته‌خت كردنى ڕووى زه‌وى و دروستبوونى خۆڵ و چڕبوونه‌وه‌ى كانزا خامه‌كان و له كۆتاییشدا ئاماده‌كردنى زه‌وى تاوه‌كو چاك و گونجاو بێت بۆ ئاوه‌دانى.
ئه‌و به‌ڵگه زانستىیانه‌ى له‌ماوه‌ى هه‌ردوو سه‌ده‌ى نۆزده و بیستدا له‌لاى زاناكان كه‌ڵه‌كه‌بوون، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌رگى به‌ردینى زه‌وى له حاڵه‌تى هاوسه‌نگى و رێكوپێكىدایه و هه‌ركات ئه‌م هاوسه‌نگىیه له‌هه‌ر خاڵێكى سه‌ر ڕووى زه‌وى تووشى جۆرێك له تێكچوون هات ئه‌وا راسته‌وخۆ رێكده‌بنه‌وه.
توێكڵى زه‌وى له‌كاتى باركردنى قورسایی زیاده‌دا بۆ خواره‌وه نزم ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ى نزمىیه تایبه‌تىیه‌كانى زه‌وى، بۆ سه‌ره‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ى به‌رزایى سه‌ر زه‌وى به‌رز ده‌بێته‌وه له‌كاتى لابردنى ئه‌و باره زیادانه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌ش بۆ پاراستنى هاوسه‌نگى زه‌وىیه، له‌نموونه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه ڕووده‌دات له ئه‌نجانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌هۆڵ به‌ئه‌ستوورىیه‌كى زۆر له‌سه‌ر ووشكانى و پاشان لابردنى، یان له‌كاتى گلدانه‌وه‌ى ئاو به‌ملیۆنان مه‌ترسێجا له‌به‌رده‌م به‌ربه‌سته‌كاندا و پاشان به‌كارهێنانى، یان كه‌ڵه‌كه‌بوونى هه‌زاران ته‌ن نیشتوو له‌به‌رده‌م به‌ربه‌رسته‌كاندا و پاشان لابردنیان, یاخود كه‌وتنه خواره‌وه‌ى مادده گڕكانىیه‌كان له ده‌ورى ژماره‌یه‌ك له ده‌رچه گڕكانىیه‌كان و پاشان ڕاماڵینیان…
له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵه كه‌ڵه‌كه بووه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ى وشكانى نیوه گۆى باكور له‌ماوه‌ى دوو ملیۆن ساڵه‌وه كۆبووه‌ته‌وه (له‌ماوه‌ى یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چاخه سه‌هۆڵىیه‌كاندا كه زه‌وى پآىدا تێپه‌ڕیوه) . له ئه‌نجامى ئه‌م توانه‌وه‌یه‌شه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى رووى زه‌وى له‌و ناوچانه‌دا به‌هۆى توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵه‌كه‌وه به پله‌به‌ندى ده‌ستی پێكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ هاتنه‌دى هاوسه‌نگى له په‌ستان كه‌وتنه سه‌ر رووى زه‌وى، كه یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كانى خواى گه‌وره تیایدا…
له‌به‌رده‌م زۆرێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ى له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى ڕووباره‌كان دروستكراون ملیۆنان مه‌ترسێجا ئاو و هه‌زاران ته‌ن له‌مادده نیشتووه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه كه بوونه‌ته هۆى دابه‌زاندن ء نزمكردنه‌وه‌یه‌كى گشتى له ئاسته‌كانى ناوچه‌كه‌دا و زیادبوونێكى به‌رچاوى چالاكی زه‌مین له‌رزه‌یى، ئه‌مه‌ش به‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه چینه ته‌خته‌كانى به‌رگى به‌ردینى پێكهێنه‌رى كیشوه‌ره‌كان كه ئه‌ستورى هه‌ریه‌كه‌یان له نێوان (100- 150) كیلۆمه‌تردایه و پێكهاته‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌ردى چڕیى كه‌مه، له كاتێكدا كه پێكهاته‌ى چینه ته‌خته‌كانى به‌رگى به‌ردینى پێكهاته‌ى بنى ده‌ریا و ئۆقیانوووسه‌كان به‌رێژه‌یى له‌به‌ردى چڕى زۆره (بۆیه ئه‌ستوریى هه‌ریه‌كێك له‌وانه له ته‌نها حه‌وت كیلۆمه‌تر تێپه‌ڕناكات).
هه‌ریه‌كه له چینه ته‌خته‌كانى به‌رگى به‌ردینى كیشوه‌ر و ئۆقیانوسه‌كانیش ده‌كه‌ونه سه‌ر پشتێنه یاخود هه‌رێمى لاوازى زه‌وى ( نطاق الضعف الأرضي) كه پشتێنه‌یه‌كى جیڕ و نیمچه‌تواوه و چڕى و لینجى به‌رزه، به‌په‌ستان كاریگه‌ر ده‌بێـت و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ په‌ستانه‌كه‌ى سه‌رى جووڵه‌یه‌ك ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه‌ى توێكڵى زه‌وى كه بارسته‌ى كیشوه‌ره‌كانى پێكهێناوه ئه‌ستوورىیه‌كه‌ى به‌نزیكه‌یى له نێوان (30-40) كیلۆمه‌تردایه، پێكهاته‌كه‌شى زیاتر به‌ردى گرانیتىیه كه به‌زۆرى به‌چه‌ند چینێكى یه‌ك له دواىیه‌كى ئه‌ستوریى جیاواز له‌به‌رده نیشته‌نىیه‌كان داده‌پۆشرێت (تێكڕاى چڕیى به‌ردى گرانیتى ده‌گاته 2.7گرام بۆ هه‌ر سانتیمه‌تر سێجایه‌ك) له كاتێكدا كه ئه‌ستوریى توێكڵى زه‌وى پێكهاته‌ى بنكى ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كان له‌نێوان (5-8) كیلۆمه‌تردایه و به‌زۆریى له به‌ردى بازیلتیى پێكهاتووه كه هه‌ندێجار له‌گه‌ڵ به‌رده نیشته‌نىیه‌كان ده‌گۆڕیت یاخود به‌چه‌ند چینێكى ته‌نك له‌به‌رده نیشته‌نىیه‌كان داده‌پۆشرێن (تێكڕاى چڕیى به‌ردى بازیلیتیش ده‌گاته 2.9 گرام بۆ هه‌ر سانتیمه‌تر سێجایه‌ك). له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بارسته‌ى كیشوه‌ره‌كان سه‌رده‌كه‌ونه سه‌ر بنكى ده‌ریاو ئۆقیانوسه‌كان.
ده‌توانرێت به‌هه‌مان بۆچوون ته‌فسیرى ئه‌و جیاوازىیه بكرێـت كه له ئاستى ڕووى زه‌وى ناوچه جیاوازه‌كاندا هه‌یه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى دیاری كردنى چڕیى به‌ردى پێكهاته‌ى هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌ى ئه‌و به‌رز و نزمیانه‌ى ..، بۆیه به‌رزایىیه‌كانى سه‌ر ڕووى وشكانى ده‌بێـت زۆرینه‌ى پێكهاته‌كانیان له‌به‌ردى چڕیى كه‌متربن وه‌ك له‌به‌ردى پێكهاته‌كانى ده‌وروبه‌ریان، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌بێـت به‌رده سووكه كه‌م چڕه‌كان درێژبوونه‌وه‌یان هه‌بێـت به‌نێو به‌رده چڕى زۆره‌كانى ده‌وروبه‌ریان.
لێره‌دا بۆچوونه‌كه به‌ده‌ست دێت كه: ده‌بێـت شاخه‌كان ڕه‌گى قووڵیان هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ته‌واوى به‌رگى به‌ردینى زه‌وى ببرێت تاكو سه‌ر بكه‌وێـته سه‌ر پشتێنه‌ى ته‌نكى زه‌وى، كه تیایدا یاساكانى سه‌رئاوكه‌وتن (یاساى ئه‌رخه‌میدس) ته‌حه‌كومى ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن ته‌حه‌كومى شاخه سه‌هۆڵیه سه‌ركه‌وتووه‌كانى ئاوى ئۆقیانوسه‌كان ده‌كات. له‌لایه‌كى تریشه‌وه پێوانه‌كانى تاودانى زه‌ویش پاڵپشتى ئه‌م ڕاستیه‌ن، به‌وه‌ى كه له ناوچه شاخاوىیه‌كاندا كه‌متر له نرخى تیۆرى تۆماركراوه و له‌ناوچه نزمه‌كانى زه‌وى و سه‌ربنى ده‌ریا و ئۆقیانوسه‌كاندا زیاتر له نرخى پێشبینىكراو بووه.

به‌دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد له‌سه‌ر شاخه‌كان و له‌م ساڵانه‌ى دوایىدا، ئه‌وه چه‌سپاوه و سه‌لمێنراوه كه هه‌ر به‌رزایىیه‌كى زه‌وى له‌سه‌رو ئاستى رووى ده‌ریا، درێژكراوه‌ى هه‌یه به‌نێو به‌رگى به‌ردینى زه‌ویدا كه درێژییه‌كه‌ى له نێوان (10-15) ئه‌وه‌نده‌ى به‌رزىیه‌كه‌یه‌تى له‌سه‌رو رووى زه‌وىیه‌وه,
له ماڵپه‌ری هه‌یڤ وه‌رگیراوه 3-3-2010

