سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هەنجیر (التین)..لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر///هەنجیر میوەیەكە زیاتر لە چوار هەزار ساڵە دەڕوێنرێت، پێدەچێت بنەڕەتەكەی بگەڕێتەوە بۆ باشوری خۆرئاوای ئاسیا، لەپاشان بڵاوبووەوە تا گەیشتە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.
بەڵگەنامەی دێرینی یۆنانی و ڕۆمانی و میسری هەن وەسفی برەوی هەنجیر دەكەن وەك خۆراك، تا هەنووكەش نەخشە و هێڵكاری هەنجیر لەسەر دیواری پەرستگاكانی فیرعەونەكان ماوەتەوە.
زۆربەی دارەكانی هەنجیر بەرزییەكانیان كەمترە لە دە مەتر، تێكڕای چێوەی قەدەكەی دەگاتە یەك مەتر. ڕەنگی توێكڵی هەنجیر جیاوازە: سەوزە یان زەرد، پەمەیی، ئەرخەوانی، قاوەیی یاخود ڕەشە. دارەكانی هەنجیر ساڵانە دوو یان سێ جار بەرهەم دەدەن. هەنجیر بەڕێگای قەڵەم (عقل) یان ڕاكشان (الترقید) (لقەكەی بكرێت بەژێر گڵەوە) یان موتوربەكردن زیاددەكات، لە ئاووهەوای گەرم و وشكی هاوین و سارد و شێداری زستانیشدا گەشە دەكات.
بەرهەمی هەنجیر ڕێژەیەكی بەرز شەكری تێدایە، بە پێگەیشتویی، یا وشككراوە یا لە قوتونراو یاخود پارێزراو لەشەكردا دەخورێت. هەنجیر دەچێتە پێكهاتەی زۆر لە ڕەچەتەی پزیشكی میللی بەكارهێنراو لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان و لە چارەسەری گەلێك نەخۆشیدا بەكاردێَت.

