سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( قهیسی كوڕی سهعدی كوڕی عوباده ) فێڵبازترین كهسی عهرهب بوو گهر موسڵمان نهبایه ..(بەشی یەكەم)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ سەرەڕای گەنجێتیەكەی، ئەنصاریەكان وەك سەركردە هەڵس و كەوتیان لەگەڵدا دەكرد..لەبارەیەوە دەیان وت: ((گەر بمانتوانیایە بە سامانەكەمان
ریشێكمان بۆ قەیس بكڕیایە، ئەوا دەمانكڕی)).
لەبەر ئەوەی كۆسە بوو، هیچ خەسڵەتێكی سەركردەی لە داب و نەریتی هۆزەكەیدا كەم نەبوو جگە لەو ریشە نەبێت كە پیاوەكانیان روخساری خۆیان پێ هەیبەتدار دەكرد، جا دەبێت ئەو گەنجە كێ بێت كە هۆزەكەی حەزیان دەكرد دەست لە هەموو سامانەكانیان هەڵبگرن بەرامبەر بە ریشێك كە روخساری ئەوی پێ دابپۆشن و، رووكەشی دەرەكی مەزنییە راستەقینەكەی و، سەركردایەتیە سەركەوتووەكەی پێ تەواو بكەن..؟؟
ئەوە (قەیسی كوڕی سەعدی كوڕی عوبادە)یە.
لە خانەدارترین و دێرینترین خانەوادەكانی عەرەبە.. ئەو ماڵەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە بارەیەوە فەرمووی:
{خانەدانی سیمای خەڵكانی ئەم ماڵەیە}..
ئەو لێزانەش كە فێڵ و تەڵەكە و، لێهاتووی و، زیرەكی لێ هەڵدەقوڵێ و، لەبارەی خۆیشیەوە راستگۆیانە وتویەتی:
{گەر ئیسلام نەبوایە، فرت و فێڵێكی وەهام دەكرد عەرەب بەرگەی نەگرتایە}..!!
چونكە ئەو زیرەكێكی، زۆر فێڵزانی، مێشك كراوە بوو.
لەرۆژی (صەفەین)یشدا لە شوێنی خۆیدا بوو لەتەك ئیمامی عەلیدا بەرامبەر معاویە و.. لەگەڵ خۆیدا دادەنیشت و نەخشەی فرت و فێڵێكی دەكێشا كە لە توانایدا بێت معاویە و ئەوانەی لە تەكیدایە بەرۆژێك یان چەند رۆژێك لەناو ببات، بەڵام ئەو فرت و فێڵەی خۆی دەپشكنی كە بەهۆی زیرەكیەكەیەوە بۆی هاتبوو و، بەفێڵێكی خراپی مەترسیداری دەهاتە پێش چاو و، ئەو ئایەتەی قورئانی پیرۆزی دەهاتەوە یاد كە دەفەرمووێت:
[ۆڵا ێحِیقُ الْمَكْرُ السَّیِّئُ إِلاَّ بِأَهْلِهِ: فڕوفێڵیش هەر یەخەی خاوەنی دەگرێ.]
فاطر/٤٣.
دەست بەجێ پاشگەز دەبوویەوە و، داوای لێخۆشبوونی لەخوا دەكرد و، زمانی حاڵیشی دەیوت:
{سوێند بەخوا گەر بۆ معاویە بلوێت بەسەرماندا زاڵ ببێت، ئەوا تەنها بەهۆی زیرەكیەكەیەوە زاڵ نابێت بەسەرماندا بەڵكو بەهۆی وەرع و تەقوای ئێمەوە بۆی دەست دەدا زاڵ ببێت}..!!

