سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عبدالرحمانى ئیتاڵى ..
دکتۆر محمد عوضى له‌به‌رنامه‌ى (بيني وبينك) چاوپێکه‌وتنى کرد له‌گه‌ڵ عبدالرحمانى ئیتاڵى که پێشتر ناوى (گۆناريۆ) بوو، ناوبراو له‌باره‌ى موسوڵمان بوونییه‌وه وتى: کاتێ قورئانم خوێنده‌وه هه‌ستم کرد
که جیاوازه له هه‌موو په‌ڕاوێکى دیکه و زانیم که په‌ڕاوى په‌روه‌ردگارى جیهانیانه.
له ڕۆژى هه‌ینى که ڕۆژێکى پیرۆزه له‌ساڵى (١٩٩٣) له شارى (جێنوە) له ئیتاڵیا له مزگه‌وت موسوڵمان بووم و به‌هۆى ئیسلامه‌وه دڵم زۆر خۆش بوو. ڕاسته موسوڵمانان هه‌ندێکیان له ئیسلام دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه به‌لآم ئه‌وه کارى نه‌کرده سه‌ر من چونکه فیکر شتێکه و په‌یڕه‌وکردنى ئه‌و فیکره شتێکى تره.
من له ساڵى (١٩٩٣)دا ئافره‌تێکى عه‌ره‌بم هێنا، جبریلى کوڕم له ساڵى (١٩٩٤)دا له‌دایک بووه، که ئێستا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمدایه و عه‌ره‌بییه‌کى باش ده‌زانێت و وه‌ک دوو هاوه‌ڵ واین و ته‌رجومه‌م بۆ ده‌کات.
چووم بۆ مه‌ککه وله‌پاڵ که‌عبه‌دا دوعاکه‌ى حه‌زره‌تى نوحم کرد (وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلاً مُّبَارَكاً وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ )المۆمنون٢٩ ، ئه‌م دوعایه‌شم بۆ ئه‌وه کرد که خوا کارمان بۆ ئاسان بکات و له ولآتێک دابنیشین که ئایینه‌که‌مان سه‌لامه‌ت بێت( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌلَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ )التحریم: ٦. پاشان سه‌ردانى مه‌دینه‌م کرد که هه‌موو که‌س حه‌ز ده‌کات تیایا بژى و تیایا بمرێت، دواتر ماوه‌یه‌ک له یه‌مه‌ن بووم و ئێستاش سه‌ردانى کوێتم کردووه، به‌ته‌ماشم له داهاتوودا بچمه‌وه بۆ ئیتاڵیا که ولآتى خۆمه و خۆشم ده‌وێت، تا ببمه مایه‌ى خێر بۆیان و بانگیان بکه‌م بۆ ئیسلام.
خواى گه‌وره قورئانى نارد بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) موعجیزه بوو ،له‌و کاته‌دا ته‌حه‌دداى عه‌ره‌به‌کانى ده‌کرد له‌بوارى زمانه‌وانی و داڕشتن و ره‌وانبێژیدا، ئێستاش قورئان پڕه له موعجیزه‌ى زانستى که کاریگه‌رییه‌کى زۆرى هه‌یه و ته‌حه‌دداى هه‌موو به‌شه‌رییه‌ت ده‌کات، قورئانم خوێند ته‌واو دڵنیا بووم و هیچ گومانێکم نه‌ما.
جبریلیش که ده‌زانێ قورئان بخوێنێ و هه‌ندێکى له‌به‌ره ده‌ڵێ: حه‌ز ده‌که‌م ببمه وتاربێژ و ئیمامى مزگه‌وت و بانگه‌واز بکه‌م و ئیسلام بلآو بکه‌مه‌وه.

