ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

جوله‌كه‌و موسي پيغه‌مبه‌ري خوا وجه‌نگ..چیرۆكه‌قورئانیه‌كان

جوله‌كه‌و موسي پيغه‌مبه‌ري خوا وجه‌نگ..چیرۆكه‌قورئانیه‌كان

نووسنی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی//نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///جوولەكەكان موسای پێغەمبەریان ئاگاداركرد لەوەی، كە ڕێگە چارەی سەربازیی جیهادی ڕِەت دەكەنەوە، بەڵام خۆزگە تەنیا بەو تاوانە ترسنۆكانەو زەلیلانەیەوە دەوەستان‌و، گوناهو سەرپێچییتریان

لێ نەبینرایە، ئەوان دوای ئەمە تاوانێكی دزێوتریان كردو خراپەیەكی گەورەتریان پیشان دا، كە بەزمان دركاندیان، ئەوەبوو گوتیان: (ئەی موسا بڕۆ خۆت‌و خوداكەت بجەنگن، بێگومان ئێمەش لێرە لێی دانیشتووین‌و چاوەڕێ‌ی ئەنجام دەكەین) كاتێك سەرنج لەم دەربڕینە دەدەین، چەند راستییەكی حاشا هەڵنەگری تێدا رەچاو دەكەین، وەك:-

1- بەراستی جوولەكە ترسنۆكن، ئەو ترسنۆكییەشیان بەربەستە لەبەردەم شەرەفی جیهادكاریدا، چونكە مرۆڤی سەرشۆڕو ترسنۆك ناجەنگێت، تەنانەت گەر چەندین هۆكاری هاندەرو هەڵنەرو جوانكاری‌و خەڵاتی هەمە جۆریشی بۆ دابنرێت.

2- ئەوان بێ‌ شەرمییان بەرامبەر (موسا) كردووەو بەئەدەبێكی جوان لەگەڵیدا نەجووڵاونەتەوە، بەڵكو پێیان گوتووە: (بڕۆ خۆت‌و خوداكەت بجەنگن).
بەراستی مرۆڤی ترسنۆك شەرم ناكات‌و هەردوو نەریتی ترسنۆكی‌و بێ‌ شەرمیی لەخۆیدا هەڵدەگرێت، جا ئەگەر كابرای ترسنۆك شەرمەزار كراو هەموو دەرگایەكی لێ داخرایەوەو گشت پاساوو چارەسەرە بێ‌ ناوەرۆكەكانی پووچەڵا كرانەوەو، بەڵگەی ژیرانەی رۆشنی خرایە ئەستۆو هیچ پاكانەیەكی نەما، ئەوا بێ‌شەرمی دەنوێنێت‌و هەڵسوكەوتی خراپ دەردەخات‌و جنێو دەدات‌و قسەی ناشیرین دەكات.
3- جوولەكەی ترسنۆك وازیان لە پێغەمبەرە رزگاركارو فریادڕەسەكەیان هێناو بەجێیان هێشت، كە خۆی بەتەنیا بجەنگێت، ئەمە هەڵسوكەوتی هەمیشەیی ترسنۆكانە بەرامبەر موجاهیدە ئازاكان، كە وازیان لێ دێنن‌و لەمەیدان بەجێیان دێڵن بەو بیانووەی گوایە ئەم موجاهیدانە توندڕەوو هاندراوو بێ‌ باكن.
4- جوولەكەكان بەموسایان گوتووە: لەم رستەیەدا وشەی (ربك) تاك (مفرد)ە، ئەمەش وەك ئەوەی گوایە خودای موساش، هەر خودای موسایە، نەك خودای ئەوانیش بێت، لەمەشدا بێ‌ ئەدەبییەك دەرهەق خودا كراوەو وایان پیشان داوە، كە ئەم خودایەیان ناوێت، كەوا داوای جیهادو جەنگییان لێ دەكات، بۆیە وای دادەنێن، كە گوایە تەنها خودای موسایە. بێگومان كەسانی لاوازترو ترسنۆك، نایانەوێت هیچ ئەرك‌و بارگرانی‌و قوربانی دانێكیان لەسەر شان بێت، هەر بۆیەش ڕقیان لەو ئەركانە دەبێتەوە‌و ڕقیان لەو كەسەشە، كە ئەو جۆرە ئەركانەیان پێ‌ بسپێرێت.
ئای لەم سەردەمەدا چەند لاوازو ترسنۆكیش هەن‌و، هەمان وتەی جوولەكەكان بە بانگەوازكارو موجاهیدان دەڵێنەوە، كە بەموسایان گوتبوو، ترسنۆكانی ئەمڕۆ بەموجاهیدانی ئەم سەردەمە دەڵێن: (بڕۆن خۆتان‌و خوداتان بجەنگن، وا ئێمەش لێرە دانیشتووین، جا ئەگەر ڕاستگۆن لەوەدا، كە جوولەكەكان لە فەڵەستین دەردەكەن‌و، سەردەكەون بەسەریانداو، كە خوداشتان لەگەڵادایە، دە بڕۆن خۆتان‌و خوداتان جەنگ لەدژی جوولەكە بگێڕن‌و ئەو ئەركەی، كە توانای بەجێ‌هێنانیمان نییە، بەسەر ئێمە دامەدەن).
5-ئەوان سەرەڕای ئەو هەموو هاندان‌و گردكردنەوەو  قەناعەت پێ‌هێنانەش، هەر سەرپێچییان كردو دانیشتن.. بۆچی لێی دانیشتن؟ بێگومان كەمیی ورەو هیممەتیان داینیشاندن، ئیمان لەدڵیاندا كزو لاواز ببوو، واتاكانی سەربەرزی‌و شكۆمەندی لەدڵیاندا نەمابوو، واتاكانی جیهادو حەز لە شەهادەت كردن لەدەروونیاندا مردبوو.. بۆیە هەرزانترین ئەرك‌و كەمترین قوربانییان لەلا خۆشەویست بوو، كە دانیشتن‌و بێ‌ دەنگی بوو. بەترسنۆكی‌و لاوازی‌و سەرشۆڕییەوە لێی دانیشتن، ئەمەش حاڵی هەموو ئەوانەیە، كە لە جیهاد دانیشتوون‌و سەرەڕای هۆكارە پێویستكارەكانی جیهاد، كەچی پاڵیان لێ داوەتەوەو پشتگوێیان خستووە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز