ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( قه‌یسی كوڕی سه‌عدی كوڕی عوباده‌ ) فێڵبازترین كه‌سی عه‌ره‌ب بوو گه‌ر موسڵمان نه‌بایه‌ .. (بەشی دووەم)

( قه‌یسی كوڕی سه‌عدی كوڕی عوباده‌ ) فێڵبازترین كه‌سی عه‌ره‌ب بوو گه‌ر موسڵمان نه‌بایه‌ .. (بەشی دووەم)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ جا ئەو ئەنصاریە خەزرەجیەی نێو ماڵێكی سەركردەیەكی مەزن، چاكە و رەوشت پاكی لە باو و باپیرانەوە بۆ

مابووەوە.. سەعدی كوڕی عوبادە، سەركردەی خەزرەج بوو كە دواتر بەدیداری دەگەین..

كاتێك موسڵمان بوو دەستی (قەیسی) كوڕی گرت و بردیە خزمەت پێغەمبەرەوە و (صلی الله علیه وسلم) وتی:
{ئەمە خزمەتكارتە ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)}..
پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) لە (قەیس)دا هەموو خەسڵەتێكی زاڵبوون و دەركەوتەكانی چاكسازی تێدا بەدی كرد..
هێنایە لای پێشەوە و نزیكی كردەوە و (قەیس) بەردەوام خاوەنی ئەو جێگایە بوو..
(ئەنەس)ی هاوەڵی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لەو بارەیەوە دەڵێت:
{قەیسی كوڕی سەعد بۆ پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ، وەك جێگەی پاسەوان وابوو بۆ سەركردە}..
لە كاتێكدا كە قەیس، بەر لە موسڵمان بوونی بەو زیرەكییەی خۆی كە خەڵكی بەرگەی بیركردنەوەیان نەدەگرت مامەڵەی لەگەڵ خەڵكیدا دەكرد و، كەس نەبوو لەنێو مەدینە و دەوروبەریدا هەزار حساب بۆ لێزانیەكەی نەكات.. كاتێكیش موسڵمان بوو، ئیسلام فێری كرد كە دڵسۆزانە هەڵس و كەوت بكات، نەك بە فێڵ و لێزانیەكەی و، لەراستیشدا نەوەیەكی چاكە كار بوو بۆ ئیسلام و، فێڵ و لێزانیەكەی وەلاخست و، ئیدی لەوە بەدوا هەڵمەتە لەناوبەرەكانی پێ‌ نەدەچنی و.. هەر كە رووبەڕووی هەڵوێستێكی سەخت ببوایەتەوە، سۆزی دەجوڵا بۆ فرت و فێڵزانیە كۆت كراوەكەی و، دەستەواژە هەمیشەییەكەی دەوتەوە:
{گەر ئیسلام نەبایە، فرت و فێڵێكم لە عەرەب دەكرد بەرگەی نەگرتایە}..!!
لەنێو خەسڵەتەكانیشدا تەنها دەست باویەكەی لە زیرەكییەكەی زیاتر بوو و.. خانەدانی و دەست باویش ئاكارێكی كت و پڕی قەیس نەبوو، بەڵكو ئەو لە رۆڵەی ماڵێكی دێرینی بەخشندە و دەست باودابوو و، خانەوادەی (قەیس)یش –لەسەر داب و نەریتی بەخشندە و دەوڵەمەندانی ئەو كاتەی عەرەب بوون-.
بانگكارێكیان لەسەر یەكێك لەبەرزاییەكانیان دانا بوو میوانی بە رۆژدا بۆ نانخواردن بانگ دەكرد..
یان ئاگری دادەگیرساند بۆ رێبواری نامۆ و نەشارەزا تا بەهۆیەوە شەو رێ‌ دەربكەن و.. خەڵكی لەو رۆژگارەدا دەیانووت: ((هەر كەس حەزی لە بەز و گۆشتە، با بچێتە سەر خوانی دولەیمی كوڕی حاریسە))..
(دولەیمی كوڕی حاریسە)ش باپیرەی دووەمی (قەیس) بوو..
جا لەو ماڵە دێرینەدا (قەیس) بە بەخشندەی و لێبوردەیی گۆشكرا..
رۆژێكیان (ئەبوبەكر) و (عومەر) لەبارەی دەستكراوەیی‌و بەخشندەیی قەیسەوە دەدوان، وتیان:
{گەر واز لەبەخشندەیەتی ئەولاوە بهێنین، ماڵەكەی باوكی تیا دەبات}..
(سەعدی كوڕی عوبادە)ش بەو قسەیەی ئەوانی زانی كە لەبارەی (قەیس)ی كوڕییەوە وتبوویان، بۆیە وتی:
((كێ‌ لەبەرەی (باوكی قوحافە- واتە ئەبوبەكر) و، كوڕی خطاب پۆزشم بۆ دێنێتەوە.. كوڕەكەم رژد دەكەن بەسەرمدا .. (كۆتایی بەشی دووەم)
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز