سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سوودەكانی شەو و ڕۆژ ..لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر ///خوای گەورە دەفەرموێت:{هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (67)} [يونس]، واتە: هەر زاتی خوایە كە شەوی بۆ بەدیهێناون
تاكو تیایدا بحەوێنەوە، ڕۆژیشی كردووە بە ڕووناككەرەوە (تا كار و كاسپی تێدا ئەنجام بدەن) بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ كەسانێك ببیستن و تێبگەن.
زانستی نوێ ئاشكرایكردوە كە كاركردنی ڕۆژ كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە. بەتایبەت گەر كاركردنەكە لە سەرەتای ڕۆژەكاندا بێت، چونكە كرێكار لە بەیانی زوودا تیشكی خۆری بەردەكەوێت كە لەوكاتەدا دەوڵەمەندە بە تیشكی سەرووەنەوشەیی، ئەم تیشكە ڤیتامین (D) دروستدەكات و زیندویەتی و چالاكی بە جەستە دەبەخشێت و ئێسكەكان پتەو دەكات.
زانستی نوێ سەلماندوویەتی، بەرزترین ڕێژەی گازی ئۆزۆن لە كەشدا لە دەمی بەرەبەیاندا دەبێت، لەگەڵ هەڵاتنی خۆردا ڕێژەی ئۆزۆن كەم دەكات و بەرەو نەمان دەچێت. ئەم گازە كاریگەرییەكی بەسوودی هەیە بۆ كۆئەندامی دەمار و چالاككردنی كردارە هزری و ماسولكەییەكان لە بەرەبەیاندا.
سەلمێنراوە بەرزترین ڕێژەی كۆرتیزۆن لە خوێندا لەكاتی بەرەبەیاندایە... ئەم ماددەیە كاردەكاتە سەر زیادكردنی چالاكییەكانی جەستە و پتركردنی ڕێژەی شەكر لە خوێندا، دیسانەوە ئەمیش وزە بە جەستە دەدات... هەر لەبەرئەمەیە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە نوێژی بەیانی ئەنجام دەدا لە شوێنی نوێژەكەیدا تاكو خۆرهەڵاتن دادەنیشت.
ئەمە و لەلایەكی ترەوە، زانایانی بواری پزیشكی جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە سوودەكانی خەوتن لە شەودا بە چەندین هێند زیاترە لە سوودەكانی خەو لە ڕۆژدا.
ڕژێنی سنەوبەری لە مێشكدا ماددەی میلاتۆنین دەردەدات، دەردانی ئەم ماددەیە لەتاریكیدا زیاددەكات و لە ڕووناكیشدا زۆر كەم دەبێتەوە... بینراویشە ماددەی میلاتۆنین كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خەوتن هەیە.
{وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ وَابْتِغَاؤُكُمْ مِنْ فَضْلِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (23)} [الروم]، واتە: یەكێك لە نیشانە و بەڵگەكانی خوای گەورە خەوتنتانە لە شەو و ڕۆژدا، لەكاتی بێداریشدا هەوڵ و كۆششتانە بۆ بەهرەوەرگرتن لە بەخششەكانی خوا، جا بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ كەسانێك كە دەبیستن و تێدەگەن.
ڕژێنی سنەوبەری كە لە تاریكیدا چالاك دەبێت، پەستانی خوێن بە بڕی (15-20ملم) دادەبەزێنێت و هەندێك لە قورسی و ماندوویەتییەكان لەسەر دڵ كەم دەكاتەوە.
زیندەوەران بە شەو دەخەون، گەڵاكان بەشەو دەخەون، گەڵاكانی ڕووەكی (الترمس) بە ڕۆژ ئاسۆیین و بە شەو بەرەو خوارەوە شۆڕدەبنەوە و پاشانیش لە بەیانیاندا دەگەڕێنەوە حاڵەتی پێشوویان... هەروەها پێگەیشتنی گوڵ كە بەرهەم دەدات دیسانەوە لە شەودا دەبێت، لەوكاتەدا ئەندازەیەك پشوو دەدات.
لە وڵاتی یابان خاوەنی كێڵگەیەكی برنج (مەرەزە) سكاڵانامەیەكی لە دژی یەكێك لە كۆمپانیاكان پێشكەشكرد، بەرامبەر بەوەی كۆمپانیاكە تابلۆیەكی پڕوپاگەندەی ڕووناكی لە ناوەڕاستی كیڵگەكەی ئەمدا دانابوو. باخەوانەكە تێبینی كردبوو كە برنجەكەی وشك دەبێت و دەمرێت و بەروبوومەكەشی زۆر كەمترە لەوەی پێشتر هەیبووە. بۆیە داوای قەرەبووی لە كۆمپانیاكە كرد. كاتێك بۆ سەلماندنی ڕاستی داواكاریی باخەوانەكە لێكۆڵینەوە كرا، بینرا داواكارییەكەی لەجێی خۆیدایە و ئەو ڕاستیەش سەلمێنرا كە تابلۆ ڕووناكەكە لە شەودا (كە ماوەی پشووە) پشووی ڕووەكەكانی تێكداوە.

