ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

صهیبی ئەمریكی .. ( بەشی یەكەم )

صهیبی ئەمریكی .. ( بەشی یەكەم )
 دكتۆر محمد عوضی كەبانگخوازێكی كوەیتی یە دەڵێت لە ساڵی (١٩٩٩)دا گەشتێكی بانگخوازیم كرد بۆ ئەمریكا، لە ئۆكلاهۆما لاوێكی ئەمریكیم بینی كە ناوی خۆی كردبوو بە (صُهیب) و ئیمامی مزگەوت
بوو، لەم ساڵانەی دواییشدا سەردانی كوەیتی كرد بۆ ئەوەی وتار بدات بە زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو بیانیانەی لە كوەیت دەژین.
لە چاوپێكەوتنێكدا لە بەرنامەی (بینی وبینك)دا صهیب باسی ژیانی خۆی كرد و وتی: كە مناڵ بووم سەردانی كەنیسەم دەكرد لەگەڵ كەسوكارمدا، فێری ئایینیان دەكردین و لەسەرەتاوە چیرۆكی پێغەمبەرانیان بۆ باس دەكردین لە حەزرەتی ئادەمەوە، منیش وەك مناڵێكی وشیاری فیترەت پاك پرسیارێكم لا دروست بوو بوو، كە بۆچی لە ئادەمەوە هەتا یەحیا ئیسلام بوون و هاوەڵیان بۆ خوا بڕیار نەداوە، بۆچی لە هاتنی عیساوە ئەبێت بیپەرستین و گوایە ئەو كلیلی بەهەشتە؟! ڕۆژێك بە دایكمم وت: ئایا ئەوانەی پێش عیسا (سەلامی خوای لێ‌ بێت) ئەویان دەپەرست؟ وتی: نەخێر، وتم: كەواتە چۆن دەچنە بەهەشتەوە؟ وتی: نازانم. 
لە چواردە ساڵییدا پەڕاوێكی پێشەوای شەهیدی ئەمریكی(ماڵكۆڵم ئێكس)م خوێندەوە و حەقیقەتی ئیسلامم بۆ ڕوون بۆوە، پاشان هەندێك موسوڵمانم ناسی و سوودم لێ‌ وەرگرتن، ئێمە لە كەنیسە وایان پەروەردە دەكردین كە موسوڵمانان تیرۆرستن و بە دەمانچە و بەزۆر دێنە سەرمان و دەیانەوێت واز لە حەزرەتی عیسا بێنین.
لە بازاڕێكی ئۆكلاهۆما پیاوێك جلوبەرگی سۆدانی دەپۆشی، زۆر سەرسام بووم بە كەسایەتی ئەو پیاوە، هەمیشە لە خزمەتی خەڵكدا بوو، لێم پرسی: ئایا ئێوە ڕقتان لە سپی پێستە؟ وەڵامی دامەوە كە لە ئیسلامدا جیاوازی ڕەنگ و چینایەتی نییە و هەمووان بەندەی خوان و تەنها بە پارێزكاریی پێش و دوا دەكەون. ئنجا نامیلكەیەكی دامێ‌ لەبارەی ئیسلامەوە.
لە دایك و باوكم زۆر دەترسام، بۆیە بە دزیەوە لە حەمامدا نامیلكەكەم دەخوێندەوە، زۆر سوودم لێ‌ بینی و بەلامەوە سەیر بوو نامیلكەیەكی ئاوا بچكۆلە وەڵامی زۆربەی پرسیارەكانمی تیا بوو، زۆر بە جوانی خوای پێ‌ دەناساندی و، حیكمەتی درووست بوونی مرۆڤی دەخستە ڕوو، باسی مەلائیكەت و پێغەمبەران و قیامەتیشی بۆ دەكردی.
بەم نامیلكەیە خۆشەویستی ئیسلام لە دڵما ڕووا و، حەزم دەكرد بگەڕێم بەدوای ڕاستییەكاندا، لە كتێبخانەی گشتی قورئانێكی ڕاڤەكراوی ئینگلیزیم وەرگرت و لە شەودا بە دزییەوە دەمخوێندەوە، قورئان دڵی ڕووناك كردمەوەو، ڕاستییەكانی پێ‌ ناساندم، تامی ئیمانم چەشت( وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ  )اڵاعراف: ٣٤.
باوكم مامۆستای زانكۆ بوو هەندێ‌ پەڕاوی ئیسلامی بینی لە ماڵەوە، وتی: ئەم پەڕاوانە چین؟ وتم: ئەوە بەكارییان دەهێنم بۆ بەراورد كردنی ئایینەكان، وتی: زۆر باشە ئایینەكان بەراورد بكە هەموو ڕاستیەكانت بۆ دەردەكەوێت.
كاتێ‌ ئایەتی( لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ) مائیدە/٧٣/م خوێندەوە وتم بەڕاستی ئەمە هەقە.
لە مزگەوت موسوڵمان بووم، شایەتمانم هێنا، سوپاس بۆ خوا دڵم پڕبوو لە نوور، بە هەموو دنیای ناگۆڕمەوە ( أَوَمَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَاڕجٍ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِڕينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ  )اڵانعام: ١٢٢. 
دایكم و باوكم وبراكەم بەهۆی كاریگەری ڕاگەیاندنەكانەوە خراپ لە ئیسلام حاڵی بووبوون، دوو هەفتە لێم شاردنەوە، (جەژنی سوپاسگوزاریی) هات و برا گەورەكەشم دەسگیرانەكەی لەگەڵ خۆی هێنا بوو تا لە ماڵەوە بە یەكمان بناسێنێ‌، دایكم گۆشتی بەرازی لێنابوو لەگەڵ قەل و شتی تردا، دایكم كە زەحمەتی كێشابوو و ئەو هەموو خواردنەی ئامادەكردبوو حەزی دەكرد لە هەمووی بخۆین و دەستخۆشی لێ‌ بكەین ، بە منی وت: ولیەم تۆزێ‌ لەو گۆشتە بەرازە بخۆ، (دڵم پەلە پەلی دەكرد)، باوكم بە زمانێكی زبر و توند وتی: ئەم موحەممەدە بوو بە چی ، هێرشی كردە سەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، منیش لە پەرچەكرداری ئەوەدا وتم: من موسوڵمان بووم، من تامی حەقیقەتم چەشتووە، ئەحمەد دیدادت وای وت و فڵان وای وت، كەوتمە دەمەقاڵێ‌ لەگەڵیان و ئیتر چوومە ژوورەكەی خۆم و بەجێم هێشتن.
هەرچەند پەرچەكردارەكە و هەڵچوونەكەی من باش نەبوو، بەڵام دواتر پەیوەندییەكە ئاسایی بووەوە لەسەر ئامۆژگاری مامۆستاكانم وازم لێ‌ نەهێنان، هەروەك چۆن مێروولەیەك دەئاڵێتە دەنكە شەكر و وازی لێ‌ ناهێنێت، منیش ئاوەها بووم.
لە زانكۆ زۆر هەوڵم دا، تا پێیان بسەلمێنم كە بەهۆی ئیسلامەوە من سەركەوتووم، هەموو وانەكانم ئیمتیاز بوون، باوكم لە تەلەفزیۆندا منی بینی كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ سازدام لەسەر بەرزیی نمرەكانم، زۆر سەرسام بووبوو، وتبووی: ئەم ئایینە چی بە كوڕەكەم كردووەو و چۆن ئاوا گۆڕیویەتی؟؟. ( كۆتایی بەشی یەكەم )
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز