سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
نهجهنگانی جولهكهی ترسنۆك لهگهڵ پێغهمبهر موسی..چیرۆكه قورئانیهكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی/نووسینگهی تهفسیر ///(موسا) سڵاوی لێ بێت، دوای ئەوەی لەگەلە ترسنۆكەكەیەوە وەڵامی تەواوو بنەبڕی نەگۆڕی دەربارەی نەجەنگینیان بیستو، دوای ئەوەی ئەو گەلە بێ ئەدەبیو بێشەرمییان بەرامبەر
موساو بەرامبەر خوداش نواند، ئینجا (موسا) ڕووی كردە خودای پەروەردگاریو سكاڵای لەدەست گەلەكەیو یاخی بوونیان كردو، رایگەیاند، كە تەنها دەسەڵاتی بەسەر خۆیو براكەیدا هەیە:كەوابوو توانای بەسەر ئەو كۆمەڵەی (بنواسرائیل)دا نیەو ناتوانێت بەزۆر ڕایانسپێرێت ، چونكە لێی هەڵگەڕاونەتەوەو سەرپێچییان لە فەرمانەكانی كردووە.
بۆچی لێی هەڵگەڕانەوەو سەرپێچییان لە فەرمانەكانی كرد؟ ئەو چیی لێ داوا كردبوون؟ ئەی چ هۆیەك لەپشت هەڵگەڕانەوەو یاخی بوونیانەوە بوو؟
بێگومان (موسا) داوای لـێكردن بچنە خاكە پیرۆزەكەوەو، جیهاد بكەنو بجەنگنو، ڕێی سەربەرزیو سەركەوتنو دەسەڵاتدارێتی بگرنە بەر.. دەی ئایا ئەم داوایە لەباری دایە، كە هەڵگەڕانەوەو یاخی بون بخاتەوە؟ بەراستی هیچ كەسێك ئەم رەفتارە نانوێنێت تەنها ترسنۆكو سەرشۆڕان نەبێت.
كەی (موسا) ـ سڵاوی لێ بێت ـ لێیان بێئومێد بووو دەستی لێ هەڵگرتنو خۆی لێ بەریی كردن؟ ئەمە دوای چەندین ساڵی دوورو درێژ بوو كە لە(میسر)و (سینا) بردییە سەر لەگەڵیان داو، دوای هەوڵاو تەقەللایەكی لەخۆبوردوانەش بوو كە سەرقاڵی پەروەردەكردنیانو گۆش كردنیانو راستكردنەوەیان بووو، هەروەها دوای شارەزایییەكی زۆریش لەناسینی دڵو دەروونیان.
جا دوای ئەوەی (موسا) - سڵاوی لێ بێت- لێیان بەریو بێتاوان بوو، داوای لەخودای پەروەردگاری كرد كە لەوانی جیابكاتەوە ئیدی ئەوان شایانی ئەوەنەبوون، كە لەگەڵا موسادابنو، پیاوی ئەوەش نەبوون، كە بەهاوڕییەتی موسا شەرەفمەند بن، چونكە بەدكارو یاخیو، سەرشۆڕو ترسنۆك بوون، هەر كەسێكیش ئاوا بێت شایانی ئەوە نییە، كە هاوڕێی پیاوانی جیهادكار بێت.

