سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ابراهيم عليه السلام فەلسەفە و حيكمەتى حەج: امن و امان .. سلم و سلام
نووسینی /م.عادل كریم /ئامادهكردنی /نهجات رواندزی ///١- كاتى حەج كردن كەوتوونە ( اشهر الحرم) واتە ئەو مانگانەى کە خواى گەورە جەنگى تێدا حەرام كردووە يەکێك لەوان ذي الحجةيە.
٢- شوێنى حەج مەككەیە كە خواى گەورە ناوى ناوە شارى ئاسايش ( وهذا البلد الأمين ) ، لەم شارە کەعبەی لێیە كە ماڵی خوایە کە بۆ خەڵكى كراوەتە شوێنى ئاسايش ( وإذ جعلنا البيت مثابة للناس وأمنا) ئەوەی بێتە ئەم شوێنە هەست بە امن و امان دەکات ( ومن دخله كان امنا).
٣- لەم كات و شوێنە پيرۆزە نابێ شەڕ و كوشتار بكرێت، نابێ ڕاو بكرێت و گيانلەبەران بكوژرێن ، نابێ دار و درەخت ببڕێت ، نابێ جوێن و شەڕە قسە و مناقەشەى بێ سوود و جدال ئەنجام بدرێت لەگەڵ هيچ کەسێك، نابێ دەست درێژى بۆ سەر هيچ کەسێك بكەیت تەنانەت نابێ خێزاندارەكان لێك نزيك ببنەوە ، چ جاى خەڵكى بێگانە ، بە ڕاستى ئەوە سلام و ئاشتییە ، ئاشتى لەگەڵ ژينگە لەگەڵ خەڵك .پێش ڕۆيشتنت بۆ حەج دەبێت ئاشتەوایی و گەردن ئازادی بكەيت لەگەڵ دەوروبەرت ، لەوێش هەر خەريكى ئاشتى بێت لەگەڵ خۆت و ناخت، لەگەڵ دەوروبەرت.
٤- حەج كردن خولێكى پەروەردەييە بۆ ڕاهێنانى موسڵمانان لەسەر صبر وحلم و رفق وتسامح و پێکەوە ژيان و ڕێزگرتن لە یەكترى وانضباط و عفو و صفاء وامن وامان و سلم وسلام ، خشوع وبر وحسن الخلق وتواضع وتضحية و زۆر شتى تريش
٥- حەج كردن کۆمەڵێك آياتي زۆر گرنگى تێدایە بۆ مرۆڤەكان ، لەوانە ڕێژەى تاوان و دەست درێژى كردن ئەگەر هەبێت بە پۆينتات دەبێ لە چاو ئەم چەند مليۆن کەسەى كە تيايدا ئامادە دەبن ناكاتە هيچ.
بە كورتى لە كاتى حەج إعلاني ئاشتى دەکەيت لەگەڵ هەموو کەسێك و هەموو شتێك تەنها لەگەڵ شەيتان نەبێت کە إعلاني جەنگ و عەداوەت و ناتەبايی دەکەيت چونكە دوژمنێكى ئاشكرایە بۆ هەموو مرۆڤێك.

