سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بیرکردنه‌وه له مردن
نوسینى: د. عمر سلیمان
وه‌رگێرانى: ژیوانى گه‌لآڵى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
هه‌روه‌کو ژیان یه‌کێکه له نیشانه‌کانى خودا, مردنیش هه‌روا ئایه‌تێکى دیکه‌یه و پێچه‌وانه‌ى ژینه و, له‌میش که‌متر سه‌ر سوڕهێنه‌ر نیه, (کَیْفَ تَکْفُرُ‌ونَ بِاللَّـهِ وَکُنتُمْ أَمْوَاتا فَأَحْێاکُمْ ۖ پُمَّ یُمِیتُکُمْ پُمَّ یُحْیِیکُمْ پُمَّ إِڵیْهِ تُرْ‌جَعُون ٢٨﴾البقره. چۆن کوفر به‌خوا ده‌که‌ن, که‌چى ئێوه له شێکى بێ گیان بون و خوا گیانى به به‌ردا کردن, پاشانیش ده‌تانمرێنێ و جارێکى دى زیندوتان ده‌کاته‌وه ئه‌وسا بۆ لاى خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بۆیه بیرکردنه‌وه و ڕامان له‌م نیشانه‌یه وردبونه‌وه له یه‌کێک له به‌دیهێنراوه سه‌یره‌کانى خودا که به‌ڵگه‌یه بۆ مه‌زنێتى تواناى خودا و سه‌یرى و سه‌ر سوڕهێنه‌رى کاروبارى. ده‌گێڕنه‌وه گوایه ده‌شته‌کیه‌ک له‌سه‌ر پشتى حوشتره‌که‌ى ڕێى ده‌کرد. حوشتره‌که‌ى به‌ربۆوه و مرداربوو, ده‌شته‌یه‌که دابه‌زى و به‌ده‌ورى حوشتره‌که‌یدا ده‌سوڕایه‌وه و تێیده‌فکرى و, ده‌یگوت : بۆچى هه‌ڵناستیته‌وه؟ بۆچى ناژێیه‌وه؟ بۆچى ناژێیه‌وه؟ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانت ساغ و ته‌واون, چیت به‌سه‌رهاتوه؟ چیبو به پێوه‌ى ڕاگرتبوى؟ چیبو ده‌یژیاندى؟ چ شتێک له عه‌ردى داى؟ چ شتێک جۆڵه‌ى لێ بڕیوى؟
پاشان به‌جێى هێشت و هه‌رتێى ده‌فکرى و, له‌و کاره سه‌رى سوڕما بوو.
واته: له‌لاى مه‌رگه‌وه ئاماژه‌یه‌کى بۆ هات, جا له‌ده‌ست و له‌گۆ که‌وت, قه‌ڵغان و رمه‌که‌ى فڕێداو. به‌مردویى راکشا, هه‌رچه‌نده یه‌کێک به‌هاوار بانگى بکا وه‌لآمى نیه‌و هه‌رگیز چاوه‌ڕوانى لێ ناکرێ, ئازایه‌تى فه‌رمان و قسه‌ڕۆیشتنه‌که‌ى به‌سه‌رچوو کاتێک په‌تى مردنى بۆ هه‌ڵخرا, خاکى به‌سه‌ر چ سوارچاکێک بو که‌چى ئێستا به‌بێ بریندار بون فه‌رمانه‌کانى له‌ده‌ست دا‌و ڕۆیى, ئه‌مه هه‌ردو ده‌ستى و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامه‌کانى, هه‌روه‌ک خۆیانن و چ که‌موکوڕییان تێنه‌که‌وتوه, ئه‌فسوس ئه‌مڕۆ په‌تى مه‌رگ پێویستى به شمشێرو زمانى بڕه‌رى ئه‌و نیه. هه‌شتان به‌سه‌ر ئه‌مه فه‌رمان و حوکمى خودایه‌و فه‌رمانه‌کانى خودا‌ش زۆر به‌جێ و ڕه‌واو پته‌ون.

