ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

مــــاســــی..له‌قورئاندا

مــــاســــی..له‌قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن //نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///خوای گەورە دەفەرموێت:{وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَڕيًّا وَتَسْتَخْڕجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (14)} [النحل] واتە: هەر ئەو زاتەیە

 كە دەریای بۆ بارهێناون تا گۆشتی تەڕو تازەی لێ‌ بەدەستبێنن، تا لەناویدا جۆرەها گەوهەر و مرواری دەربێنن و لە دەست و ملی بكەن، دەبینیت كەشتییەكان دەریا لەت دەكەن.

یەكێك لەو زیندەوەرانەی لە دەریا و ئاوەكاندا دەژی، ماسییە.
گۆشتی ماسی دەوڵەمەندە بە ماددە پرۆتینییەكان و فۆسفۆر بەڕێژەیەكی بەرز، فۆسفۆر بۆ خانە زیندووەكان و چالاكییان پێویستە. ماسی زۆر كانزای گرنگی تری تێدایە وەك كالیسیۆم و یۆد.
ماسی لە قوڵایی ئاو و لەنێو دەریاكاندا دەژی و خواردنیشی لەسەر ڕووەكە نقوم بووەكانی نێو قوڵایی ئاوە كە ماددەی (بلادۆنا)ی تێدایە و لە ماسولكەكانیدا خەزنی دەكات، خۆی پێی كاریگەر نابێت، بەڵام بۆ مرۆڤی دەگوێزێتەوە كە زۆر خێرا پێی كاریگەر دەبێت. كاریگەربوونیش بەم ماددەی (بلادۆنا)یە پاش خواردنی ژەمێكی ماسی دەردەكەوێت لە وشكی گەروو و زمان و لێدانی هێمنانەی دڵ و ئارامییەكی تەواوی هەموو جەستە لەگەڵ ئارەزووی خەو و خەوەنۆچكەدا.
لەبەرئەوەی ماسی پرۆتینی ئاژەڵی و ماددەی (بلادۆنا)ی تێدایە، بۆیە بۆ ڕیخۆڵەئەستورە زۆر بەسوودە و دڵەڕاوكێ‌ و هاتنەوەیەكی ڕیخۆڵە و هەژان و ترشێتی گەدە كەمدەكاتەوە. (بلادۆنا)ش بۆ نەخۆشی قورحەی گەدە و دوانزەگرێ‌ بەسوودە. (یۆد)یش لە چالاككردنی ڕژێنی دەرەقیدا ڕۆڵی كاریگەری هەیە، چونكە (یۆد) دەچێتە پێكهاتەی هۆرمۆنی (پیرۆكسین)ەوە، بۆیە لەو ناوچانەی دوورن لە دەریا و سەرچاوەی كانزای (یۆد)یان نییە، ڕژێنی دەرەقی گەورە دەبێت و كەسەكە توشی ئەو نەخۆشییە دەبێت كە پێیدەوترێت درمی (لاجوتیر الجحوضی)... ئەم گەورەبوونەش لەسەر شێوەی لووی گەورە (ورم كبیر) لەپێشەوە لەسەر گەردن دەردەكەوێت، (یۆد) چارەسەری ئەم حاڵەتە دەكات و دەیگەڕێنێتەوە بارەكەی پێشووی. هەروەها هۆرمۆنی (پیرۆكسین) بەرپرسە لەكرداری باڵغبوون لە  نێرینەدا.
سەد گرام لە ماسی ئەم ماددانەی تێدایە: 16گرام پرۆتین و 9گرام چەورییەكان و 20 گرام لە كالیسیۆم و دوو گرام لە ئاسن و نیو گرام پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و بڕێك ڤیتامین (B).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز