ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( قه‌یسی كوڕی سه‌عدی كوڕی عوباده‌ ) فێڵبازترین كه‌سی عه‌ره‌ب بوو گه‌ر موسڵمان نه‌بایه‌ .. (بەشی سێ یەم)

( قه‌یسی كوڕی سه‌عدی كوڕی عوباده‌ ) فێڵبازترین كه‌سی عه‌ره‌ب بوو گه‌ر موسڵمان نه‌بایه‌ .. (بەشی سێ یەم)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ڕۆژێكیان قەرزێكی زۆری دابوویە برایەكی نەداری..لەوادەی دیاریكراوی دانەوەیدا پیاوەكە ئەمەكدارانە چوو بۆ لای قەیس و قەرزەكەی بۆ

گێڕایەوە، بەڵام ئەو وەرینەگرت و پێی وت:

{ئێمە شتێك بەخشیبێتمان وەری ناگرینەوە}..!!
فیترەتی مرۆڤیش رێبازێكی هەیە لێی لا نادات و، پەیڕەوێكی هەیە نایگۆڕێت.. هەر بۆیە كە بەخشندەیی هەبوو ئازایەتیشی لەگەڵدا دەبێت..
بەڵێ‌.. بەخشندەیی راستەقینە و ئازایەتی راست دوانەیەكن، هیچ یەكێكیان لەوی دیكە دواناكەوێت.. خۆ گەر بەخشندەی بەدەر لە ئازایەتی هەبوو، ئەوا بزانە كە ئەوەی بەدی دەكەیت بەخشندەیی نیە.. بەڵكو رووكەشێكی بەتاڵ و درۆزنانەی روكەشەكانی خۆهەڵنان و پڕوپاگەندە كردنە و.. ئەگەر ئازایەتیش هەبوو بەبێ‌ بەخشندەیی، ئەوا بزانە كە ئەوەش ئازایەتی نیە، بەڵكو ویستێكە لە ویستەكانی خۆسەپاندن و ستەمكاری..
كاتێك (قەیس) بەدەستی راستی جڵەوی بەخشندەییەكەی گرتبوو و، بەهەمان دەستی راستیش جڵەوی ئازایەتی و بوێری گرتبوو..
وەك ئەوەی مەبەستی شاعیری ئەم كۆپلەیە ئەو بێت:
اذا ما رایة رفعت لمجد       تلقاها عرابة بالیمین
جا ئەو ئازایەتیەی لە هەموو ئەو غەزایانەدا دەدرەوشایەوە كە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بەشداری كرد كاتێ‌ كە پێغەمبەر (صلی اللە علیه وسلم) زیندوو بوو..
درێژەی بەو درەوشاوەییەدا، لەو جەنگانەشدا كە پاش كۆچكردنی پێغەمبەر(صلی اللە علیه وسلم) بۆ لای پەروەردگاری باڵا، بەشداری تێدا كرد..
ئەو ئازایەتیەش پشت بەراستگۆیی دەبەستێت لە بڕی فێڵ و تەڵەكە و.. بەرەو ڕوونبوونەوە و ڕووبەڕووبوونەوە بچێت، نەك پێچ و پەناو هەڵخەڵەتاندن، خاوەنەكەی گیرۆدەی ناڕەحەتی و سەختی دەكات بەجۆرێ‌ كە ئازاری دەدات و شەكەتی دەكات..
لەو ستاوەش (قەیس) توانای لەرادەبەدەری لەسەر فرت و فێڵ و پێچ و پەنا پشت گوێ‌ خست، ئەو جۆرە ئازایەتیە روون و ئاشكرایەی هەڵگرتبوو، ئەو ناڕەحەتیانەی كە بەهۆیەوە تووشی دەبێت و ئەو نەهامەتیانەی بۆی دێت لەبەر چاوی بوو..
ئازایەتی راست و دروستیش تەنها لە متمانەی خاوەنەكەیەوە سەرچاوە دەگرێت..
ئەو متمانەیەش ئارەزوو یا ویستێك نیە، بەڵكو راستگۆیی لەگەڵ دەروون و، دڵسۆزیی بۆ حەق پێكی دێنێت..
بەم جۆرە كاتێك جیاڕایی كەوتە نێوان ئیمامی عەلی و معاویە، دەبینین لەتەك دەروونی خۆیدا بەتەنها دەمێنێتەوە و، بەدوای راستیدا ویڵە لە رێی بۆ چوونیەوە، هەتا گەر بینی ئیمامی عەلی لەسەر حەقە، ئەوا سەربەرزانە و، ئازا و، چاونەترسانە لەگەڵیدا دەبێت... (كۆتایی بەشی سێ یەم)
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز