سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
صهیبی ئەمریكی .. (كۆتایی)
لە زانكۆی ئۆكلاهۆما (پەروەردەی مناڵ)م تەواو كرد، لەسەر داوای مامۆستاكەم ناوی خۆمم كرد بە (صُـهیب)ی ئەمریكی، هەروەك چۆن كاتی حەزرەت
(صلی الله علیه وسلم) صوهەیبی ڕۆمی هەبوو.
من گۆرانیبێژیش بووم، خەریك بوو كە گرێبەست بكەم لەگەڵ كۆمپانیایەكدا سیدی گۆرانی دەربكەم، بەڵام خوا بەهۆی ئیسلامەوە پاراستمی لەو ڕێ چەوتە.
كە موسوڵمان بووم هەستم كرد شتێك دەزانم، عیلمێكم پێیە بەڵام كەسێكی ڕەببانی نیم، لایەنی ڕۆحی و دڵم تەواو نییە، وەك باڵندەیەكی بێ باڵ وا بووم، بڕیارم دا بچم بۆ ئەزهەر، تەمەنم (٣٢) ساڵ بوو، لە سانەوی ئەزهەرەوە دەستم پێ كرد و لای زانایان وانەی باشم خوێند، لە ژنەكەمیان پرسی مێردەكەت چی دەكات؟ وتی: مێردەكەم قوتابی سانەوییە.
هاوسەرەكەم مالیزییە و هاوەڵی ژنی مامۆستاكەم بوو، چوومە لای باوكی و داوام كرد و خواستم، دایك و باوكم هەرچەند تا ئێستا موسوڵمان نەبوون بەڵام هاوسەرەكەمیان زۆر خۆش دەوێت، چونكە زۆر هاوكارییان دەكات و زۆر خۆی خۆشەویست كردووە.
بەڕاستی ڕەفتار و مامەڵەی جوان كاریگەریی زۆری لەسەر بەرامبەرەكەت دەبێت، ڕۆژێك دایكم وتی: ولیەم تۆ زۆر زیاتر منت خۆش دەوێت لە براكەت، لەكاتێكدا ئەو دێتە كەنیسە لەگەڵما و تۆش دەچیتە مزگەوت، وتم: دایەگیان ئیسلام فێرمان دەكات كە تا دوا پلە ڕێزت بگرم و بتخەمە سەر سەرم!
من لەبەرئەوەی لە ئەزهەر خوێندوومە بۆ وتاردان و هەندێ كاتی تر جلی ئەزهەر لەبەر دەكەم، بەڕاستی ئەزهەر قەڵای ئیسلامە.
لەكاتی سەردانی وڵاتە ئیسلامییەكاندا، بەئاسانی هەست بە پەیوەندی زەوی و ئاسمان دەكەیت، هەست بە پەیوەندی نێوان خوا و بەندەكانی دەكەیت، لە هەندێ شوێن (سبحان الله) و یادی خوات بیردەخەنەوە.
بەداخەوە موسوڵمانان قەدری ئایینەكەیان نازانن، لەگەڵ سایەق تەكسییەكدا لە قاهیرە كەوتمە گفتوگۆ و لێم پرسی: ئیمام سیوطی دەناسیت؟ وتی: زیندووە یان مردووە، لەكوێ وتار ئەدات؟ وتم: لە دێر زەمانەوە لە مزگەوتی (بن گولون) وتاری ئەدا.
وتم: ئەی نانسی عەجرەم دەناسی؟ وتی: سوپاس بۆ خوا دەیناسم.
وتم: برام سیوطی كەسایەتییەكی گەورەی موسوڵمانانە و نووسراو و پەڕاوی زۆری هەیە، من لە ئەمریكاوە ناسیم، تۆ لەمیسریت نای ناسی؟ بەڕاستی موسوڵمانان بێ ئاگان لە مێژووی پڕ سەروەری خۆیان.
كاتی خۆی نوورسی فەرمووی: ڕۆژئاوا دووگیانە بە ئیسلام و ئیسلام لەوێ لەدایك دەبێتەوە و ڕۆژهەڵاتیش دووگیانە بەڕۆژئاوا.
من یەكێكم لەو كەسانەی كە نوورسی باسی كردوون و ئێمە لە ڕۆژئاواوە فێری ئیسلامەتی بووینەوە، زۆر جار خەمبار دەبم ،لاوان چۆن دوای بریق و باقی ڕۆژئاوا دەكەون و دەستبەرداری ئەو ئایینە دەبن كە خوا بەهۆیەوە ئوممەتی ئیسلامی پایەدار كردووە( كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ۗ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ۚ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ )ال عمران: ١١٠، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا دڵخۆشم كە بێدارییەكی ئیسلامی باش هەیە لەسەرتاسەری دونیاداو، لاوان ڕوو دەكەنە مزگەوتەكان.
من دڵخۆشم بە داهاتوو، ئێمە خەوتبووین، یانزەی سێپتەمبەر خەبەری كردینەوە، من كە دیراسەی قورئانم كرد و ژیانی حەزرەتم خوێندەوە (صلی الله علیه وسلم) بە قەناعەتی تەواوە موسوڵمان بووم و كار بۆ ئیسلام دەكەم.
یانزە سیدیم دەركرد لەسەر هاوسەرەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، بەتایبەت خاتوو (عائیشە٩ كە لە سێ سی دیدا ژیاننامەكەیم باس كردووە، بەڕاستی مەسەلەی ئافرەت لەئیسلامدا مەسەلەیەكی گرنگە و من لە ڕێی ئەو بەرهەمەوە توانیومە تیشك بخەمە سەری و ژنان و پیاوان لای خۆمان زۆر سوودیان لێ بینیوە.

