سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاریگه‌ریى خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر ده‌روونى منداڵ
ئا: تۆفیق ئه‌حمه‌د بۆریه‌رى : بۆ ئه‌وه‌ى منداڵێکی خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌کی ده‌روونی په‌روه‌رده بکه‌ین، وا باشه هه‌موو پێویستییه سایکۆلۆژی و بایۆلۆجییه‌کانى بۆ دابین بکه‌ین، منداڵ له ژیاندا چۆن پێویستى به ئۆکسجینه به‌وپێیه‌ش پێویست به خۆشه‌ویستیه بێبه‌ش بوونى منداڵ له خۆشه‌ویستی دایک و ده‌بێته مایه‌ى رووخاندنی ژیانی کۆمه‌لآیه‌تی و ره‌وشتی و ته‌ندروستى به‌پێی لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان له ولآتانی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌مریکاو سویسرا، دیسانه‌وه خۆشه‌ویستى دایک بۆ منداڵه‌که‌ى خۆراکێکی به‌سوودو ڤیتامینێکی سه‌ره‌کییه که ناکرێت هیچ منداڵێک رۆژان لێی بێ به‌ش بێت، ئه‌و مندالآنه‌ى که له خۆشه‌ویستى دایک و باوکیان بێبه‌ش ده‌کرێن واده‌زانن شتێکی سه‌ره‌کییان له‌ژیاندا ونکردووه‌و که‌سێتییان ده‌ڕوخێت و نه‌شونمایان کز ده‌بێت و دووچارى زۆر نه‌خۆشی ده‌بێت، که‌سیان خۆش ناوێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا له‌قه، به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک که(10)ساڵی خایاندووه ئه‌و راستییه به‌دیار که‌وتووه، که ئه‌و مندالآنه‌ى تووشی نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، زۆربه‌یان له سۆز‌و خۆشه‌ویستى دایک و باوکیان بێبه‌ش بوون و ژماره‌ى ئه‌و جۆره منداڵه نه‌خۆشانه زۆرتره له ژماره‌ى ئه‌و مندالآنه‌ى که به‌هۆى تره‌وه دووچارى هه‌مان نه‌خۆشی بوون، دوو سپۆڕى به‌ناوبانگی وه‌کو(سیبیژ) و (وولف) لیسته‌یه‌کیان به‌تێکڕای پله‌ى زیره‌کی و نه‌شونماى خۆش و له‌ش بۆ دوو کۆمه‌ڵی منداڵ رێکخست، مندالآنی کۆمه‌ڵه‌ى یه‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی له‌ناو ده‌زگاو دایه‌نگه تایبه‌تییه‌کانى مندالآندا بوون و، مندالآنى کۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م له‌ژێر ئاگاداری و چاودێریی دایکیاندا بوون، ئینجا به‌راوردیان کردن، بینیان تێکڕای پله‌ى زیره‌کی مندالآنی کۆمه‌ڵه‌ى یه‌که‌م له‌ماوه‌ى ساڵێکدا له (124 ـ 75) بووه‌و له‌کۆتایی ساڵی دووه‌مدا له (75 ـ 45) پله نزم بووه‌ته‌و، که‌چی تێکڕای پله‌ى زیره‌کی مندالآنی کۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م له‌ماوه‌ى دووساڵدا سروشتی بووه‌و هچ نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه، دیسانه‌وه کاریگه‌رى خۆشه‌ویستى له‌سه‌ر ده‌روونى منداڵ، منداڵ هێمن و دڵنیا ده‌کات و هه‌ستى باوه‌ڕبه‌خۆبوون زیاد ده‌کات و هه‌ست به‌ره‌زامه‌ندی ده‌روون و ئاسووده‌یی ده‌کات و له‌پاشه‌ڕۆژیشدا نه‌وه‌یه‌کی نوێی خۆشه‌ویست به‌دایک و باوک و خاک و نیشتمانه‌که‌ى دێته‌سه‌ر شانۆى ژیان.

