سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تێگه‌یشتن له ده‌سه‌ڵاتى بێپایانى په‌روه‌ردگار
ئه‌ندازیار عوسمان......خواى په‌روه‌ردگار باڵاده‌سته و به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ره , ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى که عه‌قڵی مرۆڤ تائێستا به‌شێکى که‌مى دۆزیوه‌ته‌وه , زانایانى فه‌له‌ک ده‌ڵێن ئاسمانه‌کان و ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کان و هه‌رچی دۆزراوه‌ته‌وه ته‌نها ئاسمانى دنیایه‌و یه‌ک ئاسمانه‌و شه‌ش ئاسمانه‌که‌ى تر مه‌گه‌ر خوا بزانێ چه‌نده‌و چىیه‌و چۆنه .. گه‌وره‌یی ئه‌وه‌ى که دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆکێتێک دروست بکرێ که به‌خێرایی ڕووناکى بڕوات به (24)ملیار ساڵى ڕوناکى ده‌گاته ئه‌و سنووره‌ى که دۆزراوه‌ته‌وه .. پڕۆفیسۆر ئه‌نیس الراوی ده‌ڵێ: که مناڵ بووم وباسی گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد وام ده‌زانى به‌خه‌یاڵی مناڵى خۆم , که خوا به‌قه‌ده‌ر باوکم گه‌وره‌یه , به‌ڵام ئێستا که‌بیر له‌م بوونه‌وه‌ره گه‌وره‌یه ده‌که‌مه‌وه , تێده‌گه‌م که ده‌سه‌ڵات و تواناى په‌روه‌ردگار چه‌نده‌و ئاشکراشه (إنما يَخشى الله منْ عبادهِ العُلَماء) زاناکان زیاتر له‌خوا ده‌ترسن , چونکه باشتر له‌ده‌سه‌ڵاتى بێپایانى خوا تێده‌گه‌ن .
به‌ڕاستى فه‌رمووده‌یه‌ک که ئیبن عه‌باس ڕیوایه‌تى کردووه ژیانمى سه‌رتاپا گوَڕی که ده‌فه‌رموێت :ئاسمانه‌کان و زه‌وى له‌ده‌ستى قودره‌تى په‌روه‌ردگاردا وه‌ک ئه‌وه‌یه که‌سێک ده‌نکه خه‌رته‌له‌یه‌کى به‌ده‌سته‌وه بێت).
به‌ڵێ.. تێگه‌یشتن له‌وه‌ى که (اللهُ أكبر) یانى چی , مه‌سه‌له‌یه‌کى زۆر گرنگه , بۆیه زۆر دووباره ده‌کرێته‌وه له‌بانگ و نوێژدا و له‌ویرده‌کاندا ..سوونه‌تیشه یه‌کێک سه‌رکه‌وته سه‌ر به‌رزاییه‌ک بڵێ (اللهُ أكبر) تا له‌یادى بێت هه‌رکه‌س و هه‌رچی به‌رزبێته‌وه هه‌ر خوا گه‌وره‌ترو باڵا ده‌ست تره ..
خواى گه‌وره (حيٌ قيوم)ه‌و , به‌هیچ جۆرێک له دروستکراوه‌کانى غافل نابێ و خه‌ووخه‌وه‌نۆچکه نایگرێت .. حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت: (إن الله لاينام ولاينبغي عليه أن ينام ، يخفض القسط ويرفعه ، يُرفع إليه عمل النهار قبل عمل الليل ، وعمل الليل قبل عمل النهار ، حجابه النور أو النار ، لوكشفه لاحترقت سُبُحات وجه ماانتهى إليه بصره من خلقه) (ل/599 الاساس في التفسير مجلد/1) .

