ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( قه‌یسی كوڕی سه‌عدی كوڕی عوباده‌ ) فێڵبازترین كه‌سی عه‌ره‌ب بوو گه‌ر موسڵمان نه‌بایه‌ .. (كۆتایی)

( قه‌یسی كوڕی سه‌عدی كوڕی عوباده‌ ) فێڵبازترین كه‌سی عه‌ره‌ب بوو گه‌ر موسڵمان نه‌بایه‌ .. (كۆتایی)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/  لە جەنگەكانی (صەفەین) و، (جەمەل) و، (نەهرەوان)دا (قەیس) یەكێك بوو لە
پاڵەوانە بوێرەكانی ئاڵا هەڵگری ئەنصار و، هاواری دەكرد:
هذا اللواء الذي كنا نحق به            مع النبي، وجبيريل لنا مدد
ما ضر من كانت الانصار عيبته     الا يكون له من غيرهم احد
واتە: ئەمە ئەو بەیداخەیە كە لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) بووین هەڵمان گرتبوو، (جبریل)یش پشتیوانمان بوو زیانی پێ‌ نەگەیشتووە هەر كەس ئەنصاریەكان سەربازی بێت و هیچ كەسی دیكەی نەبێت.
ئیمامی (عەلی)یش كردبوویە فەرمانڕەوای میسر..
معاویەش هەمیشە چاوی بڕیبووە میسر.. هەردەم وەك بەنرخترین گەوهەری تاجی چاوەڕوانكراوی بێت..
لە پێناوی ئەوەشدا هەر كە (قەیس)ی بینی فەرمانڕەوایەتیەكەی پێ‌ دەدرێت شێتی دایگرت و دەترسا لەوەی كە (قەیس) بۆ هەتا هەتایە ئەو لە میسر داببڕێت، هەتا گەر ئەو سەركەوتن بەسەر ئیمامی عەلیشدا بەدەست بهێنێت، سەركەوتنێكی یەكلاكەرەوە..
بەم شێوەیە بەهەموو هۆكارە فێلاویەكانی و، بەو تەڵەكە بازیانەی كە لە هیچ سڵی نەدەكرد، دووزمانی لە دژی (قەیس) دەكرد لای ئیمامی عەلی، هەتا ئیمام لە میسر بانگی كردەوە..
ئالێرەدا خۆی تێگەیشت كە (معاویە) ئەم گەمەیەی لە دژی ئەو ئەنجام داوە پاش ئەوەی كە هەوڵەكانی بۆ دانە پاڵ خۆی، تاوەكو لە دژی ئیمامی عەلی سنگ پڕ رق و كینە بكات و، هەتا پشتیوانی بۆی كەم بكاتەوە.. كەواتە، چاكترین بەرپەرچدانەوەی فرت و فێڵی معاویە، خۆشەویستی و پشتیوانیكردنی زیاتر بۆ ئیمامی عەلی و، بۆ حەق كە ئیمامی عەلی نوێنەرایەتی دەكات، ئەوەش لە هەمان كاتدا جێ‌ باوەڕكردنی تەواو و جەخت لەسەر كراوە لای قەیسی كوڕی سەعدی كوڕی عوبادە..
بەم شێوەیە بۆ چركە ساتێك وای هەست نەكرد كە ئیمامی عەلی لایداوە لەسەر میسر.. ئەمیرێتی و، فەرمانڕەوایی چیە، هەموو پلە و پایەكان لای (قەیس) تەنها ئامیرێكن بۆ خزمەتكردنی حەق بەكاردەهێنرێن و، راوەستانیشی لەگەڵ ئیمامی عەلیدا لە گۆڕەپانی جەنگدا هۆكارێكی دیكەیە كە گرنگی و جوانیەكەی كەمتر نیە..
ئازایەتی (قەیس) دەگاتە چڵە پۆپەی راستگۆیی و ژیرییەكەی، لە پاش شەهید بوونی ئیمامی عەلی و پەیمانندان بەحەسەن..
قەیس بڕوای هێنا كە (حەسەن)، میراتگری راستەقینەی پێشەوایەتیە، هەر بۆیە پەیمانی پێدا و بێ‌ باك لە تووشبوونی مەترسی پشتیوانی لێكرد.. 
كاتێكیش (معاویە) ناچاری كردن بۆ دانانی شمشێرەكانیان، قەیس دێت سەركردایەتی پێنج هەزار لەوانە دەكات كە سەری خۆیان تاشیبوو بۆ ماتەمینی شەهید بوونی ئیمامی عەلی..
ئیمامی حەسەن وای بەچاك دەزانی كە برینی موسڵمانان سارێژ بكات كە لاواز بوونی درێژەی كێشاوە و، رادەیەك بۆ ئەو كوشتارە لەناوبەرە فەوتێنەرە دابنێت و، لەگەڵ معاویەدا بكەوێتە وتو وێژەوە پاشان بەڵێنی پێ‌ بدات..
ئالێرەدا (قەیس) سەر لە نوێ‌ بیر لە رەوشەكە دەكاتەوە و، سەیر دەكات هەڵوێستی ئیمامی حەسەن هەر چەند راست و دروست بێت، ئەوا سەربازەكانی (قەیس) ئەو مافی راوێژكردنیان لەبارەی دیاریكردنی چارەنووسیان هەیە لە ئەستۆیدا، بەم جۆرە كۆیان دەكاتەوە و وتارێكیان ئاڕاستە دەكات:
{گەر بتانەوێت شەڕتان پێدەكەم تا پەلە لە كوژرانتان بكەم، گەر حەزیشتان لێ‌ بێ‌ ئەوا هێمنایەتیتان بۆ دەستەبەر دەكەم}..
سەربازەكانیشی كاری دووەمیان هەڵبژارد و، هێمنایەتی لای معاویە بۆ وەرگرتن، كە دەروونی تەواو كرایەوە كاتێ‌ بینی قەدەری وایە جڵەوی حەوانەوەی لە دەست بەهێزترین ركابەری بەتین و مەترسیدارترین كەس لەسەر سەرەنجامەكەیەتی..
ساڵی پەنجا و نۆی كۆچی لە شاری مەدینە، ئەو لێزانە كە ئیسلام بوویە دایەنگای لێزانیەكەی، كۆچی دوایی كرد..
مرد ئەو پیاوەی كە دەیووت:
گەر لەبەر ئەوە نەبووایە لە پێغەمبەری خوام (صلی الله علیه وسلم) بیستووە دەیفەرموو:
{فێڵ و، هەڵخەڵەتاندن لە ئاگر دایە، ئەوا تەڵەكەبازترین كەسی ئەم ئوممەتە دەبووم}..
لە ئاشتیدا مرد و، رەوتی پیاوێكی راستگۆی، روونی، بەخشندەی، ئازای لە پاش خۆی لە ژیاندا بەجێ‌ هێشت..
بەڵێ‌.. مرد و.. لەپاش خۆی رەوتی پیاوێكی دەستپاكی لەسەر ئەو شتانەی كە هی ئیسلام بوون لەلای لە (ئەستۆگرتن) و، بەڵێن و، پەیماندان بەجێ‌ هێشت..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز