ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كیث ئەلیسۆن ..

كیث ئەلیسۆن ..
لە ساڵی (١٩٦٣) لە خێزانێكی كاسۆلیكی لە شاری (دیترۆیت) لە ویلایەتی (میشیگان) لەدایك بووە، یەكێك لە براكانی سەرپەرشتیاری كەنیسەی
(عهد جدید) بوو لە مەعمەدانی دیترۆیت.
لە ساڵی (١٩٨١)دا كۆلیژی یاسای تەواو كردووە. كاتێ‌ لە زانكۆ بوو موسوڵمان بوو، لەبارەی موسوڵمان بوونیەوە دەڵێت: (من هەرچەندە بەتەواوی پابەندیی كاسۆلیكی نەبووم، بیرم دەكردەوە لە موسوڵمان بوون، لەبەرئەوە سەیری دەوروبەری خۆمم دەكرد و لەخۆمم دەپرسی لەبارەی باروزروفی كۆمەڵایەتی وڵاتەكەمەوە، لەبارەی دادپەروەری وگۆڕانكارییەوە، هیچم نەدۆزییەوە لە ئیسلام چاكتر بێت.
مەسیحیەت كۆمەڵێ‌ دروشم و عادەتە، هەستم بە ونبوون دەكرد، ڕاڕا و دوودڵ بووم، بۆیە وازم لە كەنیسە هێنا، ئیسلام كە چەندەها گەل و نەتەوەی لەخۆی گرتووە ڕایكێشام بەلای خۆیدا، ئەوەی بەدوایدا دەگەڕام لە ئیسلامدا دۆزیمەوە و لەوساوە كار دەكەم بۆ ئیسلام.
هەرچەندە هاوسەرەكەم موسوڵمان نەبووە، بەڵام كچەكەم و سێ‌ كوڕەكەم موسوڵمانن).
ناوبراو كە پێی دەڵێن (كیث محمد) كەسایەتییەكی میانڕەوە و ڕێز لە بیربۆچوونی جیاواز دەگرێت و دەڵێت: "فرەڕەنگیی مایەی هێزی وڵاتەكەمە، كارێكی باشە كە لە هەموو جۆر و ڕەنگێك ڕوودەكاتە ئەمریكا".
بۆ جاری سێیەم بۆ كۆنگریسی ئەمریكی هەڵبژێردرایەوە و ئەندام پەرلەمانێكی چالاكە و نوێنەرایەتی موسڵمانانی (مینیسوتا) دەكات و ڕازی نەبوو لەسەر ئینجیل سوێندی یاسایی بخوات و لەسەر قورئان سوێندی خوارد.
كۆمارییەكان دژایەتییەكی زۆریان كرد و لۆبی جوولەكە فشاری زۆریان بۆ دروست كرد گوایە چۆن دەبێت ئەندام پەرلەمانی موسوڵمان هەبێت لە كۆنگریسدا، ئەویش جەختی كردەوە سەر ئەوەی كە هاوڵاتییەكی ئەمریكییە و سێ‌ سەدە لەوەوبەر باوكی لە ئەفریقاوە وەك كۆیلە هێنراوەتە ئەمریكا و لە باووباپیرەوە خزمەتی ئەمریكایان كردووە.
لەم دواییەدا ئەندامی وەفدی ئەمریكی بوو بۆ میسر و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كە سەردانی مەیدانی تەحریری كرد گریا و سەرسام بوو بە هەوڵ و خەباتی میسرییەكان كە توانییان خۆیان لەژێر چەپۆكی ستەمكاران ڕزگار بكەن، كە زیاتر لە شەست ساڵە لەسەر دەستی ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكان دەچەوسێنرێنەوە.
ناوبراو دەڵێت: ئایا هەندێك لە ئەمریكییەكان لە ڕەش پێستەكان دەترسن؟ بەڵێ‌ وایە، بەڵام خۆ ئەوانەی تاوانكارن لە ڕەش پێستەكان نوێنەرمان نین، لەهەموو لایەنێكدا چاك و خراپ هەیە.
ئەو بنكە ئیسلامییەش كە نیاز وایە لە مانهاتن دروست بكرێت خزمەت بەوە دەكات كە ئەمریكییەكان زیاتر لە یەك نزیك ببنەوە و زیاتر لەیەك تێبگەن كە ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەمریكادایە، ئیتر ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیانەی كە بەئاڕاستەیەكی تردا كار دەكەن و دەیانەوێت بەردێ‌ لە ئاسمان بكەوێتە خوارەوە بیكەن بە خەتای موسوڵمانان دیارە ئەوە خزمەت ناكات و زیانی زۆر بە هەموو لایەك دەگەیەنێت.   
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز