سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
جیاوازی ڕەنگەكانی مرۆڤ و پەیوەندی بە میلانینەوە ..له قورئانهوه
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر ///خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ (22)} [الروم]، واتە: لە نیشانە و بەڵگەكانی، دروستكردنی ئاسمانەكان و زەوییە و
جیاوازی زمان و ڕەنگتانە، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ زانایان و شارەزایان.
ئێمە لێرەدا هەڵوێستەیەكی خێرا دەكەین لەسەر
زانایان دەڵێن: لەژێر پێستی مرۆڤدا خانە جاڵجاڵۆكەییەكان هەن، واتە لەسەر شێوەی جاڵجاڵۆكەن، لە بەشەكانیدا زیادەی تەنك درێژبوونەتەوە... لەهەر بستێك دووجادا ژمارەی ئەم خانانە دەگەنە (60 هەزار) خانە، لەڕاستیدا لەژمارەی خانەكاندا جیاوازی لەنێوان سپی و ڕەشدا نییە، خانەكانی كەسێكی سپی پێست و كەسێكی ڕەنگێكی تر ژمارەیەكی جێگیرە، بەڵام ڕەنگكردنەكە لە چڕی ماددە ڕەنگاوڕەنگەكەوەیە، ئەو ماددە ڕەنگاوڕەنگەش پێیدەوترێت "میلانین".
لەنێوان كەسێكی ڕەنگ كراوە و كەسێكی ڕەنگ تاریكدا جیاوازییەك لەنێوان ماددە ڕەنگاوڕەنگەكەدا هەیە كە زیاتر نییە لە (یەك گرام)، بەڵام ئەوەی سەرنج ڕادەكێشێ ئەوەیە كە ئەو خانانە هەموو 10 ساڵێك بەتێكڕایی (10-20%) كەم دەكەن، لەبەرئەوە پێستی مرۆڤ لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەنیدا بەرەو ڕوونبوونەوە و زیاتر سپێتی دەچێت. مەبەستی ئێمە ئەوەیان نییە، بەڵكو مەبەستمان نیشتنی ئەو ماددە ڕەنگاوڕەنگەیە لە خانە جاڵجاڵۆكەییەكانی ژێر پێستدا كە ژمارەیان لەهەر بستە دووجایەكدا دەگاتە (60 هەزار) خانە... ڕێژەی ئەم ماددەیە (موروپات)ی ناوەكی خانە دیاری دەكەن.
بەڵام پەیوەندییەكە كامەیە؟ لێكدانەوەی ئەو ڕەنگە تاریك و تۆخەی ئەو گەلانە چییە كە لەهێڵی یەكسانیدا دەژین؟ لەكاتێكدا ئەو گەلانەی لە جەمسەری باكور یان باشوری زەویدا دەژین ڕەنگیان كاڵ و ڕووناكە؟ لێرەدا حیكمەتی خوای پەروەردگار دەردەكەوێت.
وتراوە: لە سیفەتەكانی ماددەی تاریك ئەوەیە تیشكی سەرووەنەوشەیی زیانبەخش دەمژێت، لەبەرئەوەش كە تیشكی خۆر لە هێڵی یەكسانیدا ستونی و بەهێزە، بۆیە گەلانی ئەو ناوچەیە ڕەنگ تاریكن.
هەنووكەش دەگەڕێینەوە بۆ ئایەتەكە:{وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ (22)} [الروم]
جیاوازی ڕەنگی مرۆڤەكان نیشانە و بەڵگەیە لەسەر مەزنی پەروەردگار، پێویستە وردەكاریی تێدا بكەین و هەڵوەستەی لەسەر بكەین و لەدووی نهێنیەكەی بگەڕێین.

