سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بانگخواز عبدالله بانعمه .(بەشی یەكەم)
ناوبراو خه‌ڵکى شارى جده‌ى ولآتى سعودیه‌یه و تووشى ئیفلیجى بووه و ته‌نها سه‌رى ده‌جوڵێ، به‌رده‌وام دۆست و ناسیاو و خه‌ڵکى تر سه‌ردانى ده‌که‌ن و ئه‌ویش ئامۆژگارى خێریان ده‌کات، هه‌ندێ براده‌ریش
هاوکارى ئه‌که‌ن وئه‌یبه‌ن له مزگه‌وت و هه‌ندێ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌دا وتار ئه‌دات، جا بۆخۆى ده‌ڵێت: ڕه‌نگه زۆر که‌سى تر هه‌بێ له من حاڵى خراپتر بێت که‌س ناوى نابات و له‌جێى نه‌بوانه، به‌لآم کاتێک من بوومه بانگخواز و ئاخیره‌تم هه‌ڵبژارد خواى گه‌وره زیاتر لاى لێکردمه‌وه و به فه‌زڵ و که‌ره‌مى خۆى به‌سه‌رى کردمه‌وه، به‌ڕاستى دیندارى پایه‌به‌رزییه بۆ دنیا و قیامه‌ت( لَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ )الأنبیاء: ١٠.
ناوبراو باسى سه‌رگوزشته‌ى خۆى ده‌کات و ده‌ڵێت:
من گه‌نجێکى دوور له‌خوا بووم و کۆمه‌ڵێ هاوه‌ڵى خراپم هه‌بوو، جگه‌ره‌م ده‌کێشا و سه‌رگه‌رمى هه‌واو ئاره‌زوو و دنیا بووم، باوکم بیستبووى که جگه‌ره ده‌کێشم، ڕۆژێک لێى پرسیم: جگه‌ره ده‌کێشیت؟! ده‌نگم به‌سه‌را به‌رز کرده‌وه و به‌درۆ سوێندم بۆ خوارد که جگه‌ره ناکێشم! ئه‌ویش توڕه بوو و دوعاى لێکردم و پێى وتم: یاره‌بى ملت بشکێت ئه‌گه‌ر درۆ بکه‌یت و جگه‌ره بکێشیت! دیاره سوێندى درۆ تاوانێکى گه‌وره‌یه حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الحلف الكاذب هو اليمين الغموس، الذي يغمس صاحبه في النار).
هه‌روه‌ها ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه به‌سه‌ر دایک و باوک‌دا گوناهه، زۆر گه‌وره‌تره له وشه‌ى (ئۆف) که نابێ له‌ڕووى دایک و باوک‌دا بوترێ( فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ )الإسرا‌ء: ٢٣، هه‌روه‌ها قورئان له هه‌قى دایک و باوک‌دا ده‌فه‌رموێ( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَڕيمًا )الإسرا‌ء: ٢٣، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى که چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌شمان هه‌یه له‌باره‌ى هه‌قى دایک و باوکه‌وه.
دیاره دوعاى باوکیش به‌چاک و به خراپ دوور نییه گیرا ببێت له‌سه‌ر مناڵه‌کانیان.
بۆ به‌یانى دره‌نگانێ که هه‌ستام له خه‌و به‌ناوى قوتابخانه‌وه چوومه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ هاوڕێ خراپه‌کانمدا خۆمان دزیه‌وه له قوتابخانه و چوین له قه‌راغ ده‌ریا مه‌له‌مان کرد، دوایى بۆ ئه‌وه‌ى خوێى ده‌ریامان لێ بێته‌وه وتمان با بچین له مه‌له‌وانگه خۆمان بشۆین.
کاتێک هاتین بۆ مه‌له‌وانگه سه‌یرمان کرد داخراوه، خه‌ریک بوو براده‌ره‌کانم بگه‌ڕێنه‌وه، من هانم دان که به‌سه‌ر دیواردا سه‌ربکه‌وین، تومه‌ز شوێن قه‌ده‌رى خۆم که‌وتووم..
به‌سه‌ر دیواردا بازمان دا و له‌سه‌ر به‌رزییه‌وه خۆم هه‌ڵدایه حه‌وزى مه‌له‌که‌وه، ویستى خوا وابوو که به‌سه‌را بکه‌ومه ئاوه‌که‌وه و فه‌قه‌راتى ملم بشکێ و چوار په‌لم وشک ببێت!
له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا چوار په‌لم وشک بوو، نه‌مده‌توانى ده‌ست و قاچم بجوڵێنم و مه‌له بکه‌م، ده‌ستم به که‌سا نه‌ده‌گه‌یشت، ده‌نگم به که‌سا نه‌ده‌گه‌یشت، بۆ چه‌ند خوله‌کێک خۆم گرت که ئاو نه‌چێته ده‌ممه‌وه و هه‌ناسه نه‌ده‌م به‌لآم سوودى نه‌بوو، ئه‌و چه‌ند خوله‌که چیم دى، قورئان ده‌فه‌رموێت : (لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ )ق: ٢٢ ، په‌رده‌ى سه‌ر چاو و دڵم لاچوو، مردنم بینى، به‌ڕاستى مه‌وقیفێکى سامناکه، فیلمى ژیانى (١٩ ساڵى تەمەنم) به‌خێرایى هاته به‌رچاوم که هه‌مووى گوناهو دوور له‌خوایی بوو.
ئه‌وه‌ى که تیایا دڵم پێى خۆش بوو ئه‌و خێره بوو که ئه‌مدا به‌پیرێژنێک و ئه‌ویش ده‌ستى به‌رز ده‌کرده‌وه و دوعاى بۆ ده‌کردم... ئنجا خوا هێناى به دڵما که هه‌رچى بمرێ و دوا وته‌ى (لا إله إلا الله) بێت ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده فریاکه‌وتم به خێرایى بڵێم (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله) ئیتر خۆم بۆ نه‌گیرا و ئاوم قوت دا و له‌هۆش خۆم چووم.
به هه‌موو حسابێکى به‌شه‌رى ده‌بوایه من ئێستا له‌گۆڕا بوومایه، یه‌ک چاره‌که سه‌عات له‌ژێر ئاوه‌که‌دا بووم، ئنجا ده‌ریان هێنا بووم و بردبوویانم بۆ خه‌سته‌خانه... به‌ڕاستى کاروکرده‌وه‌ى چاکه مرۆڤ ئه‌پارێزێ له عاقیبه‌ت شه‌ڕى (صنائع المعروف تقي مصارع السو‌ء).. بۆیه تکاتان لێ ده‌که‌م که کارى چاکه زۆر بکه‌ن، موسڵمانێک دڕک و داڵ له ڕێى موسڵماناندا لابه‌رێ خواى گه‌وره له پاداشتى ئه‌و چاکه‌یه‌دا ئه‌یخاته به‌هه‌شته‌وه.
ئافره‌تێکى خراپه‌کارى به‌نى ئیسرائیل ئاوى دا به‌سه‌گێکى تینوو خوا له پاداشتى ئه‌و کاره چاکه‌یدا لێى خۆش بوو.( كۆتایی بەشی یەكەم)

